بۆ گۆشه‌ی ئه‌مجاره‌ی بۆنه‌کان میوان داری هونه‌رمه‌ندی ئازیز و شۆخ و
ده‌نگ خۆش خاتوو مژدێن نمانکرد وه‌ک ستافی ماڵپه‌ڕی بۆنه‌کان
هیوان ده‌ست خۆشی و کاری جوان و ته‌مه‌ن درێژی بۆ ده‌خوازین ئاماده‌کردنی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له‌لایه‌ن یاد ته‌ها فه‌رموون ئێوه و درێژه‌ی ووته‌کانمان...
بۆنه‌کان: سه‌ره‌تا وه‌ک ئاشرایه ناوی هه‌نونه‌رمه‌ند مژدێنه پێمان خۆش بوو له ووته‌کانی خۆیه‌وه خۆی زیاتر به خوێنه‌رانی بۆنه‌کان بناسێنێت که‌ی و له‌کوێ چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه
هونه‌رمه‌ند: ئاسا ییه پێم خۆشبێ ته‌مه‌نی خۆم ئاشکرا بکه‌م به‌ڵام به‌شێکه له پرسیاره‌که‌تان به چاوان ئه‌نووسم کێشه‌م نیه له ساڵی 1982 له کوردستان له شاری سلێمانی له دایک بووم هه‌رله‌وێ تا 14 ساڵیم ژیاوم پاشان له وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌رده‌وامیم به خوێندن و ژیان یاوه تا ئێستا.
بۆنه‌کان: وه‌ک ده‌زانین و ئاشکرایه هونه‌رمه‌ند له ژیانی هاوسه‌ریدایه ، ئایا هاوسه‌ره‌که‌ت هانده‌رت بووه له‌کاره‌کانیت دا و له‌کاری هونه‌ری دا، ئه‌گه‌ر به‌ڵی تاچ ڕاده‌یه‌ک؟
هونه‌رمه‌ند: زانیاریه‌کی هه‌ڵه‌یه من له ژیانی هاوسه‌ری نه‌ماوم جیا بوومه‌ته‌وه به‌ڵێ هاوکار بوو ئه‌و کاته له ژیانم بوو به‌ڵام دوای هه‌موو ئیشێک له تیڤی ژه‌هری مارم ئه‌نۆشی!ببورن بۆ ئه‌م قسانه ، ته‌نها قیناعێک له سه‌ر ڕویانه بۆ خه‌ڵک ئه‌ژین باشبن له پێش چاویان و له پشتی په‌رده هیچیان تیا به‌سه‌ر نیه له ده‌رونێکی به تاڵ زیاتر.
بۆنه‌کان: مژدێن له‌ته‌مه‌نی چه‌ند ساڵی هه‌ستی به‌هونه‌ره‌که‌ی کردوه ، هونه‌ری ده‌نگی له ته‌مه‌نی چه‌ند ساڵی ده‌رکه‌وتووه؟
هونه‌رمه‌ند: له ته‌مه‌نی 3 ساڵیه‌وه کاتێک له ڕه‌وزه بووم گۆرانیم هانیان ده‌دام هه‌ستیان ده‌کرد به‌هره‌م هه‌یه ، به‌ڵام پڕۆفیشناڵ له ته‌مه‌نی 19 ساڵیه‌وه گۆرانی ئه‌ڵێم و زۆریش ده‌رناکه‌وم چونکه ڕۆشنبیری له هونه‌ر ئه‌ڕوانم و حه‌زی ته‌نها خۆ نیشان دانم نیه بێ بنه‌ما.
بۆنه‌کان: تائێستا چه‌ند سێدیت هه‌یه ، یان چه‌ند گۆرانیت هه‌یه؟
هونه‌رمه‌ند: هونه‌ر به چه‌ندێتی نیه به‌ڵکو به چۆنێتیه واته کوالێتی ، زۆر کۆنسێرتم کردوه و تایبه‌ت میلۆدی و تێکست نووسراوه بۆ ده‌نگم ، خۆشم گۆرانیم نووسیوه میلۆدی و تێکست به‌ڵام ته‌نها دووانیم تۆمار کردووه یه‌کێکیان کلیپی بۆ کراوه 4 ساڵه (په‌یامی ئه‌شق) ئه‌وی تریش تۆمار کراوه و له‌به‌رده‌وامی له‌به‌رده‌وامی کاردام به‌ڵام یه‌ک گۆرانیم به سێدیه‌ک ئه‌چێت زیاتر له 20 عازف میوزیک کارن ئۆکێستراڵی کراوه و ده‌نگم یه‌ک ئۆکتاڤ نیشان ئه‌یه‌م گۆرانی دووه‌م ته‌واوی توانای ده‌نگم نیشان ئه‌یه‌م که 2 ئۆکتاڤ ه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ڵێم به چه‌ندێتی کار نیه به‌ڵکو به چۆنێتی.
بۆنه‌کان: ئه‌و گۆرانیه‌یه مژدێنی زیاتر ناساند به هاوادارانی
ئێستات له‌سه‌ر ئه‌شق و خۆشه‌ویستی بوو باشه بزانین خۆشه‌ویستی یان عشق
ئێوه‌شی گرته‌وه؟
هونه‌رمه‌ند: ئه‌شق و خۆشه ویستی چینێکی دیاری کراو ناگرێته‌وه تا مافی منی تیانه‌بێت بێ گومان خۆشه‌ویستم هه‌بووه به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌شتومه‌ته ڕاده‌ی ئه‌شق ئیشه‌که‌شم هونه‌ری کردوه په‌یامی ئه‌شق ئه‌گه‌یه‌نم نه‌ک باس له‌وه بکه‌م ئاشقم ئه‌ڵێم به‌م شێوه‌یه خۆشه‌ویستی بکه‌ی ناگه‌یته ئه‌شق چونکه به سیناریۆ نیشانی ئه‌یه‌م که‌سه‌که زۆر ڕۆشنبیر نیه له‌گه‌ڵم زیاتر غیره زاڵه به‌سه‌ریا و خۆشه‌ویستی له یه‌که‌م ساته‌وه نیشان ئه‌یه‌م که ئه‌لێم ئه‌مه زانستی نیه نابێت له یه‌که‌م ده‌قه‌وه بکه‌ویته خۆشه‌ویستی باشتر وایه که‌سه‌که بناسیت له یه‌کتر تێبگه‌ن و یه‌کبناسن ئه‌و کاته ڕێگه به‌خۆشه‌ویستی بدرێت.
بۆنه‌کان: کاری هونه‌ری لای مژدێن خان چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
هونه‌رمه‌ند: کاری هونه‌ری گه‌وره‌ترین خه‌ونی منه وه‌ک چۆن لای کچێکی ئاسای خه‌ونی له‌به‌ر کردنی کراسی سپی و زه‌واجی هه‌یه من هونه‌ر خه‌ونمه و کاتێکیش ئه‌مه‌وێ ئیشێک بکه‌م پڕۆفیشناڵم و هه‌موو ووزه‌ی خۆم دا ئه‌نێم ماددی و مه‌عنه‌وی و چێژی دونیای لێ وه‌رئه‌گرم مانی ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێت که زه‌واج و کراسی سپی خه‌ونم نه‌بێ به‌ڵام زیاتر ئه‌و که‌سه‌ی ئاشقم ئه‌کات خه‌ونی منه نه‌ک ته‌نها زه‌واج ، بێ بنه‌مای خۆشه‌ویستی.
بۆنه‌کان: ئایا لای هونه‌رمه‌ند مژدێن هونه‌ری ئه‌مڕۆی کوردی به‌ره‌و پێش
چووه له چاو ساڵانی پێشتر ئه‌گه‌ر به‌ڵێ، بۆ چێ ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
هونه‌رمه‌ند: نا به پێچه‌وانه‌وه زۆر پێشکه‌وتوه هونه‌ری ئه‌مڕۆی کورد به‌شانازیه‌وه ئه‌وه مه‌بینه که که‌سانێک کاری ته‌عریب ئه‌که‌ن ئیشه‌کانیان له خزمه‌تی کورد نین هونه‌رمه‌ندی به تواناشمان هه‌یه میوزیکمان زۆر پێشکه‌وتوه تایبه‌ت له کوردستان ئه‌و پێشکه‌وتنه زۆر به‌ڕونی ئه‌بینرێ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئیشه‌کان له یه‌ک ئاست ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌نه پێشنه‌که‌وتوه به‌ڵام جاران له کوردستان له‌سه‌ر ئاستێکی نزم تر کار ئه‌کرا وه‌ک له ئێستا و ئه‌وه مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری منه چونکه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیم زۆر پته‌وه.
بۆنه‌کان: زیاتر حه‌ز به‌چ بوارێکی تر ده‌که‌یت جگه‌له هونه‌رن گۆرانی و میوزیک؟
هونه‌رمه‌ند:هونه‌ری سینه‌ما پاشان پسپۆڕی ده‌رونناسی .
بۆنه‌کان: کاری نوێت به‌ده‌سته‌وه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ده‌کرێت کورته‌یه‌ک
له‌سه‌رکاره‌نوێکه‌ت ڕوونبکه‌یته‌وه؟
هونه‌رمه‌ند: پلان زۆرن لێره باسی دووانیان ئه‌که‌م که له پڕۆگراممدا هه‌یه:
یه‌که‌م بانگهێشت کراوم له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریه‌وه بۆ 4 کۆنسێرت له 4 شاری کوردستان و له خۆئاماده‌کردندام بۆ مانگی 8
پاشان ستۆری واته سیناریۆم نووسیوه بۆ کاری دووه‌م که ستایلێکی جیهانیه کاتمان دیاری نه‌کردوه به خاتری مودیره‌که‌م ئایا پێش کۆنسێرته‌کان کلیپ بکه‌ین یان پێش ئه‌وه
بۆنه‌کان: له‌کۆتایدا ڕێز‌و خۆشه‌ویستی خۆمان ئاڕاسته‌ی خاتوو مژدێن ده‌که‌ین بۆ قبوڵ کردنی ئه‌م دیمانه‌یه وه‌ک ستافی ماڵپه‌ڕی بۆنه‌کان به‌هیوان سه‌رکه‌وتوبێت له‌کاره‌کانی دا ئه‌گه‌ر ووته‌یه‌کت مابێت ؟
هونه‌رمه‌ند: سوپاستان ده‌که‌م بۆ ئه‌م ووتانه و ئه‌زانن دیمانه ئاسان ناکه‌م به‌هۆی زۆر دیمانه کردنم له ماوه‌یه‌کی کورت پێم خۆشه هه‌نگاوی ئیش بنێم ئه‌و کاته باسی لێ بکه‌م به‌ڵام به‌خته‌وه‌ری بوو بۆ من بۆ ئێوه‌ی ئازیز ئه‌دووێم و سوپاس بۆ ماڵپه‌ڕی بۆنه‌کان و سوپاسی کاتی خوێنه‌ران و گوێبیستانم ئه‌که‌م له هه‌ر جێیه‌کی دوونیان په‌یمانی ئیشی جوانیان پێ ئه‌یه‌م.
ئاماده‌کردن:یاد ته‌ها
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it





نووسراوه له لایه‌ن شةوبؤ, December 29, 2010
نووسراوه له لایه‌ن dawan, December 17, 2010
نووسراوه له لایه‌ن mn ballen, November 30, 2010
نووسراوه له لایه‌ن خليل, November 23, 2010

نووسراوه له لایه‌ن kurdm , November 11, 2010
نووسراوه له لایه‌ن ashkan, August 29, 2010
نووسراوه له لایه‌ن ashkan, August 29, 2010
نووسراوه له لایه‌ن arsh baban, August 02, 2010
هيواى به خته وه ريو سه ر كه تنت بو ده خوازم
نووسراوه له لایه‌ن ShaD, July 02, 2010
ShaD
نووسراوه له لایه‌ن ياسين, July 02, 2010
نووسراوه له لایه‌ن kardo, July 01, 2010


























