Saturday, May 19th

Last update05:58:39 PM GMT

 7 میوان له‌ سەرهێڵه‌
:

مژدین : به‌ جلی نیوه‌روتی حه‌ز به ‌سێکس ئه‌که‌م نه‌ک به‌روتی !!

پۆستی ئەلیکترۆنی Print

مژدین :یه‌کێک پێ وتم وامه‌بینه‌ دژایه‌تیت ئه‌که‌م ته‌مه‌نات ئه‌که‌م ! ئه‌وه‌ی دژایه‌تیت ده‌کات تۆی لا گرنگه‌!!

هونه‌رمه‌ندێک هه‌میشه‌ ویستویه‌تی تازه‌گه‌ری بکات و ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت بیکات، ده‌شڵیت داهێنان ده‌که‌م له‌رێگه‌ی هونه‌ره ‌وه‌ (مژدین سالح)که‌ دانیشتوی وولاتی هۆلندا یه‌ ئێستا به‌هۆی چه‌ند کلیپێکیه‌وه‌ که‌ به‌روتی ده‌رده‌که‌وێت به‌ر شالاوی ره‌خنه‌ بۆ ته‌وه‌ له‌لایه‌ن کۆمه‌لگای کوردیه‌وه‌ بۆیه‌ ئێستا پرسیار گه‌لێک لای دۆستان و جه‌ماوه‌ری دروست بوه‌ ، له‌م دیمانیه‌ دا هه‌ندێک نهێنی ژیانی ئاشکراده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی عاشقانی ده‌نگ و هاولاتیانی کورد له‌ گوزه‌رانی بگه‌ن ، لێمان پرسی :
بۆ له‌ کلیپێکتدا (توالێت و ده‌ست شۆر) ده‌رده‌خه‌یت ؟ ئه‌ته‌وێت چی بگه‌یه‌نیت؟
مژدین: فه‌لسه‌فه‌ی توالیت"خاوین کردنه‌وه‌ی مێشک له‌بارگاوی بون به‌دین یان ره‌گه‌ز په‌رسی! مه‌غسه‌له‌که‌ش ته‌نها بۆ خاوین کردنه‌وه‌ی ده‌ست شتنه‌ دوای ته‌والێت که ‌زۆرکه‌س له‌دونیا ئه‌مه‌ ناکه‌ن ،به‌تایبه‌ت منداڵ ،ئه‌بینن له ‌توالێت کلینکسم له ‌بیر کرد  به‌کاری بهێنم چونکه‌ نه‌م ویست لیباس دابکه‌نم ، له‌پێش کامێرا ئه‌مه‌ش هۆکه‌ی بوو .


لای تۆ رووت بونه‌وه‌ داهێنانه‌ ، یان هه‌میشه‌ به ‌روتی خۆت ده‌رده‌خه‌یت؟
مژدین: رووت بو‌نه‌وه‌ داهێنان نیه‌ ، ته‌وقیتی کاره‌که‌م که ‌رووت بومه‌وه‌ به‌وه‌ی یه‌که‌م هونه‌رمه‌ندم له‌هه‌موو رۆژهه‌ڵات که‌ئه‌م کاره‌بکات ئه‌مه‌ ئه‌بێته‌ کارێکی مێژوویی و بوێری ، پشت ئه‌م کاره‌ ئه‌چێته‌ خانه‌ی داهێنانه‌وه‌ ئه‌بێت بڵـێم :له ‌ژیانی ئاسایی نه‌ک رووت نیم به‌ڵکو هێنده‌م حه‌ز له ‌جله‌، به ‌نیوه‌روتیش حه‌زبه‌سێکس ئه‌که‌م نه‌ک به‌روتی !! بۆیه‌ روت بونه‌وه‌ لام وروژێنه‌ر نیه‌ به‌ڵکو نیوه‌روتی وروژێنه‌ره‌ لای من .

له‌دیدارێک له‌گه‌ل (VIN)تیڤی دا ئه‌لێیت سه‌ردانی دکتۆری ده‌رون ناسیم کردوه‌و راپۆرتی پزیشکی ئه‌لێت باشیت و ئه‌کرێت ده‌رمانت بۆ که‌م بکرێته‌وه‌، ئایا تۆ نه‌خۆشی ده‌رونیت هه‌یه‌ یان مه‌به‌ستت چییه‌؟
مژدین: نه‌خێر نه‌خۆشی ده‌رونیم نیه‌ به‌ڵکو هه‌ستیاریم هه‌یه‌ که‌پێی ئه‌ڵێن حه‌ساسیه‌ت واتا ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ توشبم کاتێک له ‌که‌شێکی ره‌خساوبم بۆئه‌م نه‌خۆشییه‌ بۆنمونه‌ له‌کوردستان بژیم بیگومان به‌ بێ یه‌کو دوو نه‌خۆش ئه‌که‌وم ، چونکه‌ به‌رگه‌ی ئه‌وه‌ناگرم رێگریم لێبکرێت که‌ که ‌سایه‌تی راستی خۆم پیشان بیه‌م ،به‌ڵێ ده‌رمانیش ئه‌خۆم هه‌تا توش نه‌بم ئه‌مه‌وێت نمونه‌یه‌ک بم بۆ کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی ، که ‌هه‌تا ئێستا به ‌نه‌خۆشه ‌ده‌رونیه‌کان ئه‌ڵێن (شێت)و پێیان عه‌یبه‌ بچن چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن ئه‌مه‌ بۆ چونێکی هه‌ڵه‌یه‌ چونکه‌ ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ر نه‌کردنی هه‌ستیاری ده‌رونی ئه‌بێته‌ نه‌خۆشی ده‌رونی ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ‌سه‌ره‌تا چاره‌سه‌رت کرد ئه‌م هه‌ستیاریه‌ نامێنێت و که‌سێکی ئاساییت و نه‌خۆشی ده‌رونیش مه‌رج نییه‌ بگاته‌ شێتی ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری بکه‌یت .

بۆ ووتوته‌: دین بخه‌نه‌ لاوه ؟مه‌به‌ستت چییه‌ ؟ ئایا ئیستا تۆ چ دینێک په‌یره‌وده‌که‌یت؟
مژدین: به‌ڵێ ئه‌مه‌ ووته‌ی منه‌ و موسلیم بووم به‌ڵام نه‌م بینی که‌س به‌پێی دین به‌رێوه‌بچێت و هه‌مووی درۆزن بوون ئه‌وانه‌ی موسلیم خۆیان پیشان ئه‌یا به‌س سه‌رزاره‌کی بوو پیاوان خیانه‌تی ئه‌کرد و ژنان شتیان ئه‌شارده‌وه‌ له‌پیاوی هار له ‌ترسی دین ،‌  بیگومان بریارمدا بێ دین بم و له‌ هه‌موو به‌دیانه‌ته‌کانیش راستگۆ و ناخم پاکتر بێت چونکه‌ دین توشی ترسی ده‌رونیت ئه‌کات به‌بروای من باوه‌رم به‌زانست هه‌یه ‌.

بۆ ئه‌لێیت هونه‌رمه‌ندمان هه‌یه‌ کارو کۆنسێرتی بۆده‌که‌ن به‌جله‌وه‌ گۆرانی ده‌ڵێیت که‌چی شه‌ویش له‌باوه‌شی که‌سێکی سیاسی دا رۆژ ده‌کاته‌وه‌ ؟ئایا تۆش هه‌ر بیستوته‌ یا زانیاریت لایه‌؟
مژدین: من قسه‌ی بیستراو له‌ که ‌سایه‌تیه‌که‌ خۆی نه‌بێت ناکه‌مه‌ نمونه‌ و به‌ڵگه‌ بۆ ووته‌که‌م ، به‌ڵێ له ‌هه‌مان که ‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ند بیستومه‌ چی کردوه‌ و ئاشکرای ناکه‌م به‌لام ئه‌و ئافره‌ته‌ زۆر ناپاکه‌ له‌گه‌ڵ زۆر کوری کورد سێکسی کردوه‌ ئه‌زانێ زۆربه‌ی پیاوه‌کان حسابی بۆ ناکه‌ن ئه‌ویش ئه‌لیت:"قۆنده‌ره‌ی فارسێک ناده‌م به‌پیاوی کورد من نامه‌ویت ئه‌م ژنه‌ ناپاکه‌ بناسم .

له‌نوێترین نوسینتدا له‌ په‌یجی فه‌یس بوکه‌که‌تدا که‌وێنه‌یه‌کی (ئیغرا)ی له‌سه‌رداناوه‌و نوسیوته‌، زۆر تامه‌زرۆم له‌شم به‌ر له‌شی لوست بکه‌ویت ، ماچم بکه‌یت ، ده‌ستت بۆببه‌م ،ده‌ستت به‌ر ئه‌ژنۆم بکه‌ویت ،زۆر ده‌میکه‌ دابراوم له‌چێژی تیکه‌ل بون..هید ، به‌م تێکسته‌ ئه‌ته‌وێت بڵێیت چی؟
مژدین: ئه‌ها زۆر جوانه هاها‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نی ده‌رونی وشه‌کان شیکاری بکه‌یت له‌ ژیانی ته‌نیاییه‌ وه‌ هاتوه‌ . ئه‌وه‌ی سێکس له ‌ژیانی ‌هه‌بێت ئه‌مه ‌نانوسێت چونه‌که‌ کاتی له‌گه‌ل هاورێیه‌که‌ی یا هاوسه‌ر‌ه‌که‌ی به‌سه‌ر ده‌بات ، ئه‌وه‌ی من تیایاده‌نوسم ،
ئه‌مه‌وێت گه‌نجانیش بێ به‌ش نه‌بن له‌وه‌ زیاتر به‌سه ‌. گه‌نجمان زۆر بێ جێ‌ و ماڵی خۆشه‌ویستیه‌ ، بی ماڵی حه‌زه‌کانیه‌تی ناتوانێت هه‌ستێ ده‌رببرێت ئه‌م لایه‌نه‌ ئه‌مه‌ویت زانیاریان پێببه‌خشم و هاوکاریان بم وه‌ک نوسه‌ر له ‌زۆر لایه‌نی ژیان وه‌ک ده‌رونناسی که‌ 14 ساڵ ئه‌زمونی خویندنه‌وه‌م تیایدا هه‌یه‌ زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ ئه‌نوسم به‌ڵام ئه‌وه‌ش له ‌بیر ناکه‌م کاتێک گوێ له‌ موزیک ده‌گرم به‌هره‌ی هونه‌ره‌که‌شم ئه‌که‌وێته‌ کار ئاگام له‌ په‌نجه‌کانم نامێنێت ته‌نها مێشک بیر ئه‌کاته‌وه ‌و کاتێک ئه‌زانم بابه‌ته‌که‌م نوسیوه‌ پر له ‌هه‌ست یان له‌حه‌ز ، ئه‌مجاره‌یان حه‌زت به‌رچاو که‌وتوه‌ گه‌ر نا زۆربه‌ی بابه‌ته‌کانی تریش ئه‌ده‌بی و زانستین به‌لآم هۆشیاری سێکسیش ئه‌یه‌م ،چونکه‌ خوێندنه‌وه‌ی زانستیم له ‌و بواره‌دا‌ هه‌یه‌ ، وه ‌زۆر بابه‌تیشم له ‌په‌یمانگا خوێندوه‌ به‌و پێیه‌ی  ‌به‌شی جوانکاریم ته‌واوکردوه‌ هه‌تا ئاگاداری به‌رامبه‌ربیت نه‌یوروژێنیت به‌لام ئیتر ئه‌و خاڵی حه‌زانه‌ی تیایه‌ واتا گه‌ر بمه‌ویت هه‌موو دنیات بۆ ئه‌وروژێنم هاها .

ئه‌وانه‌ی (لایک) یان کردویت‌ له‌ په‌یجی فه‌یس بوکه‌که‌تدا‌ چۆن ده‌رواننه‌ تۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ندێک جار تیکسته‌کانت وروژێنه‌ره‌ ؟
مژدین: راستی ئه‌ڵێم بێ درۆ ..ئه‌گه‌ر له ‌کاتی کلیپی پاداشت رێگریم له‌ دژایه‌تیه‌کانیان نه‌گرتایه‌ ئێستا 000 100 لایکم له‌په‌یجا هه‌بوو ، به‌ڵام ده‌رم ئه‌کردن ئێستا بریارم داوه‌ جنێویش بده‌ن ده‌ریان نه‌که‌م ئه‌مه‌ منم وکه‌س ناسرمه‌وه‌ چونکه‌ بابه‌ته‌کان زۆر له‌سه‌ری ئه‌نوسرێت هه‌ر یه‌ک ووشه‌ بڵێم " یان به‌فه‌لسه‌فه‌ لێکی ده‌ده‌نه‌وه‌ یان به ‌سێکس ، کاتێک خه‌یاڵیان بۆلای هونه‌ر ده‌روات که‌ من ڤیدۆیان بۆدائه‌نیم ئه‌وکاته‌ زۆر نه‌رم ئه‌بن له‌گه‌ڵم ئه‌وکاته‌ رێزی هونه‌ری زیاتره‌ له‌نوسه‌ری چونکه‌ زۆر بوێرم یاخیم له ‌نوسین سنورم هه‌موو تیک شکاندوه‌ خالی سوورم نه‌هێشتوه ‌و  زۆر له‌که‌سه‌کان راسته‌وخۆ داوای زه‌واج ئه‌که‌ن چونکه‌ هه‌ست به‌دروست بونی پردێکی هه‌ستی ده‌رونی ئه‌کات له‌نێوان بابه‌ته‌کانم وخۆی وه‌ ئه‌مه‌ش مافێکی خۆیه‌تی به‌نه‌رمی تێی ئه‌گه‌یه‌نم که‌رازی نیم چونکه‌ من بۆ هه‌مووان ئه‌نوسم  ته‌نها بۆیه‌ک که‌س نیه‌.
ئێستا نزیکه‌ی21 بیست و یه‌ک هه‌زار جه‌ماوه‌رو لایک لایه‌ ،ئاد که‌م قبوڵ ئه‌که‌م  دووجار له‌ 5000 پینج هه‌زار هاورێ کردمه‌ سه‌دو به‌نجا هاورێی ، ئیستا به‌ زۆر داوا ئه‌که‌ن هاورێیه‌تی بکه‌م  به‌ڵام رازی نابم زۆر که‌م که‌سێکیشم به‌دڵ نه‌بێت دوای هاورێبون ئه‌ی سرمه‌وه‌ و بلۆکیشم زۆره‌ هاهاها.

هه‌ڵوێستی دایکت به‌رامبه‌رت چۆنه‌ ؟ بۆئه‌و ره‌خنانه‌ی که‌لێت ده‌گیریت ؟
مژدین: په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ماڵه‌وه ‌ناکه‌م  ، تاقه‌تی شیکاریم نیه‌ ، به ‌تێل مێشکم ماندووئه‌کات  چۆن بیربکه‌نه‌وه‌ سه‌ربه‌ستن منیش ژیانم بێ ‌ئه‌وانه‌ و سه‌ر‌به‌ستم چۆن بیر ئه‌که‌مه‌وه‌ .

-ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ له‌تاراوگه‌ ده‌ژیت ؟ئایا تائیستا سه‌فه‌ری کوردستانت کردوه‌ ؟هه‌ست ده‌که‌یت سه‌یرکردنی دانیشتوانی کوردستان به‌رامبه‌ر مژدین چۆن ده‌بیت ؟
مژدین :ماوه‌ی 15 ساڵه‌ له‌ ئه‌و‌رووپا ده‌ژیم ،دووجار سه‌فه‌رم کردوه‌ دواین سه‌فه‌ریشم بۆ هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه‌ ،باکم نیه‌ هه‌رچۆنێک بروانن وسوپاسیان ده‌که‌م ته‌نانه‌ت بۆ دژایه‌تیش چونکه‌ یه‌کێک له‌ جه‌ماوه‌رم پێی وتم وا مه‌بینه‌ دژایه‌تیت ئه‌که‌م ته‌مه‌نات ئه‌که‌م ئه‌وه‌ی دژایه‌تیشت ئه‌کات زۆر تۆی لاگرنگه‌. ئه‌مه‌ش راستیه‌کی تاڵه‌.!

-ئه‌وشاره‌ی له‌هۆلندا تیایدا ده‌ژیت کوردی تیایه‌ ، هیچ کات بۆته‌ کێشه‌ت له‌گه‌ل کوردانی شاره‌که‌ت ؟
مژدین :به‌ڵی کوردی زۆر لێیه‌ به‌س له‌شاری ماڵی خاڵم زیاتر که‌ئه‌چوینه‌ بازار به‌کوردی ته‌علیقیان ئه‌یا وه‌ک کوردستان هاها کورده‌کانی ئه‌م شاره‌ی خۆم زۆربه‌یان ده‌مێکه‌ ئه‌مناسن وئه‌وانه‌ی نزیک ئه‌یان ناسم رێزو به‌هایه‌کی زۆرم بۆ دائه‌نێن و هاورێی ماڵی خاڵمن له‌دانهاخ ، هه‌ندێک له‌کورانیش ئه‌چمه ‌ده‌ره‌وه‌ نامناسنه‌وه‌ به‌هۆڵندی ته‌علیق ئه‌ده‌ن زۆر جار هاورییه‌که‌ی پێی ئه‌ڵێت ئه‌وه‌ مژدین خانمه‌ ،هاها ئاور ئه‌یاته‌وه‌و ئه‌لێت مژدین خانم هاها ، کێشه‌م نیه‌ له‌گه‌ڵ که‌س به‌لآم له‌گه‌ڵ هه‌مووی پێناکه‌نم چونکه‌ کورد لێره‌ش خۆی ده‌نوێنێت که‌چه‌ند نارۆشنبیره‌ هه‌ندێکیان نه‌ئه‌خوێنن ونه‌کار ئه‌که‌ن به‌س خه‌ریکی قسه‌ی ته‌قلیدی یه‌کترن ، بخوێنن تکایه‌ یان بخوێننه‌وه‌ .

-ئه‌گه‌ر که‌سێک بێته‌ هاورێت تۆ خۆت له‌گه‌ڵی ده‌گونجێنیت یا ده‌بێت ئه‌و خۆی له‌گه‌ڵ تۆ بگونجێنێت؟
مژدین :ئه‌بیت من وه‌ک خۆم قبول بکات پاشان منیش خۆمی له‌گه‌ل رێک ده‌خه‌م و ئه‌گه‌ر پێکه‌وه‌ ژیانیش بێت هه‌رگیز نامه‌وێت نارۆشنبیربێت رقم له‌ تێنه‌گه‌یشتنه‌ توره‌م ده‌کات .

بۆچی له‌دیداری راگه‌یاندنه‌کاندا وێنه‌ی روتت بلاو ده‌بێته‌وه‌ ئایا ئه‌مه‌ خواستی خۆته‌؟
مژدین: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له‌و وێنانه‌بیت که‌له‌ په‌یجی فه‌یس بوکا بلاوبونه‌ته‌وه‌ ‌ئه‌وا به‌رپرسم لێی ،ئه‌وانی تر ئاگادار نیم وێنه‌ش دروست کراوه‌و ئه‌ندامی سێکسیم دیاره‌ ئه‌مه‌ من نیم و کامێراش ئه‌و شوێنانه‌می نه‌بینیوه‌.


تا ئێستا ژیانی هاوسه‌ریت پیکه‌وه‌ناوه‌ ؟
مژدین :به‌ڵێ،  ژیانی هاوسه‌رێتیم پیکه‌وه‌ناوه ‌و جیاش بومه‌ته‌وه‌ و کوره‌که‌م 13 ساڵه‌ ،ئیستا لای بابه‌ی ئه‌ژی ئه‌ی بینم و یه‌ک پارچه‌ له‌هه‌ست و سۆزمه‌ بالآو چاو  و ده‌م و لوتی خۆمی هه‌یه‌ به‌لام به‌هره‌که‌می نیه‌ ، به‌هره‌ی باوکی هه‌یه‌ تێگه‌یشتنی له‌ ئه‌لیکترۆنیکا هه‌یه‌ ، که‌ئه‌ی بینم یاری میکانۆ ئه‌کات ئه‌ڵێم ئه‌مه‌ موهه‌ندیسه‌ ئه‌مشتانه‌ چۆن دروست ده‌کات من نای زانم دروستی بکه‌م هاها زۆر زیره‌کیشه‌ له‌ژمێریاریدا.

-بۆ تۆ مه‌رجت هه‌یه‌ بۆ شه‌ریکی ژیان؟
مژدین :سه‌یره‌لام ئه‌م پرسیاره‌ !! من هونه‌رمه‌ندم و وه‌ک هه‌موو هونه‌رمه‌ندێکی جیهانی ئه‌بێت مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ بکرێت ئیستا هه‌موو تاكێکی ئاسایی مه‌رجی هه‌یه‌ من بۆ نه‌م بێت که ‌به ‌هره‌داریشم .

ئه‌و مه‌رجانه‌ چین؟
مژدین :به‌ پله‌ی ‌یه‌که‌م رۆشنبیرو مۆدێرن بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی من وه‌ک خۆم  قبوڵ بکات نه‌ڵێ ئه‌مه‌ بگۆره‌ و دین و نازانم چی ، ئه‌گه‌ر کرا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا عازف بێت زۆریشم حه‌ز له ‌گۆرانی بێژ نیه‌ له‌گه‌ڵم بێت ، زۆر به‌یان نارۆشنبیرن  ببورن چونکه‌ زۆربه‌تان له ‌خۆ بایین نازانم به ‌چی هه‌مان به‌هره‌م هه‌یه‌ منیش ئیتر چی !، پاشان با جوان بێت..کوبانی  هاهاها  زۆرم حه‌ز له‌ جوانیه‌ له‌گه‌ل باڵای به‌رز 1،85 یه‌ک مه‌تر و هه‌شتاوپێنج سانتیم وه‌ ئه‌سمه‌ر وه‌ قژی جوان ببرێت و نیوه‌درێژبێت تا ده‌ستی تێ بچیت هاها قیاسیش بڵێم؟؟هاها بۆجاری داهاتوو!!

وه‌ک ده‌زانرێت تۆ پێشتر وه‌ک ئێستا نه‌بویت ئایا کێشێ له‌شت چه‌ند دابه‌زاندوه‌ ؟
مژدین :پێش قه‌له‌قیه‌که‌ له‌ مۆدیل ئه‌چوم ئه‌مه‌وێت بگه‌مه‌وه‌ ئه‌وکاته ‌به‌ڵام کێشه‌یه‌کم نیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی ئێستاش 5 کیلۆ که‌م بکه‌م ته‌واو سوپه‌ر ، 15 کیلۆ دابه‌زیوم ته‌نها گۆشت نیه‌ به‌لکو زۆربه‌شی ئاو له‌گه‌ڵ چه‌ورییه‌ .


ئه‌و مادانه‌ چین که‌ به‌کاری ده‌‌هێنیت بۆ جوان کاری؟
مژدین :جوانکاری نازانم چی هه‌یه‌ ‌که ‌به‌کاری نه‌هێنم هاها ها تا بنوسم کاتی زۆر ده‌وێت حه‌زم له ‌ئالتون نیه‌!! زیو و زه‌ردم پێ جوانه‌ به‌گوێره‌ی مۆدێلی جله‌که‌ رێکی ده‌خه‌م ، هه‌روه‌ها بۆن به‌کار ده‌هێنم ‌ دوو بۆن بۆ ژێر باڵم ، یه‌ک بۆن بۆ رانم ، یه‌ک بۆنیش بۆ مل و مه‌مه‌کانم ، له‌ باره‌ی جله‌وه‌ هه‌تا له‌گه‌ڵ له ‌شـم رێک بکه‌وێت حه‌زم لێیه‌ ئه‌گه‌ر نا فرێی ده‌ده‌م بیشی کرم له ‌به‌ری ناکه‌م .


ئامادەکرنی : شاخەوان - بۆنەکان - هۆڵندا

شاخەوان : This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it

بۆنەکان : This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it

2011-12-27

16:25:16



بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ :

جاری خوێندراوه‌: 2804
بۆچوونه‌کان (31)Add Comment
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن sara, May 03, 2012
xwa ru rasht ka la sar dun yaeey ka ch jora mroveke bad rawshte ,,7aef ka kurdi nawe kudi esh pes krdwa smilies/tongue.gif
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن rahand, April 26, 2012
بةهيواى سةركةوتنت لةكاراكانت مزدين خان
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن Alan, April 24, 2012
Slaw! Ama bashar nya NAXOSHA
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن s, April 22, 2012
خودا له دونيا بيسوتينى
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن س-ع, March 19, 2012
هەرکەس ئازادە چون بژی چون بیر بکاتەوە.بەو مەرجە بۆ دیتران زەرەری نەبیت.مژدین خانمیش جوانە حەز ئەکا لە جوانی خوی ئەو پەری کەلک وەر گرێ. جا من لە دنیای دموکراسیدا ناتوانم بە بیرو باوەری خوم بەروانم بۆ کەسیکی تر،یا وەکو ساڵ بەسەرچەویک تەواشای ژیانی روژانەی گەنجیک کە پرە لە هەست سیکسبروانم .تکایە ئیشەکان تیکەلاو نەکەیین.سپاس
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن brwa, March 14, 2012
ئةم قسانةت بئ دةليم, مةلئ هةلجووة يان تيكجووة يان جاوى بةبيشكةوتن هةلنايات..بروام بيبكة خاتوونى بةناو هونةرمةند...ئةوةى تودةيكةى بةس تةنها خودةرخستن و خؤ سوككردنى خؤتة..جونكة لةوة دلنيايت هيج..هيج بياويكى بةشةرةف تؤى بةبارةشةوة ناويت..بةبرواى من بجيت كاريكى تربكةيت بازارى باشترت دةبيت خؤشت دةزانى مةبةستم ج جؤرةكاريكة!!؟؟ هةلبةتة كةر لةكوردستان, جونكة لةئةوروبا تؤ بيزراويت..
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن sexy, March 13, 2012
yak jar baruty wara bawshm enja chezhkay bbena
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن miran jawazi, March 09, 2012
har kase bikwzht khaeri agat
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن hana, March 05, 2012
beaxlaqe har zoooooooooooooooor zoooooooooooooooor
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن الان, March 02, 2012
زؤرزؤر حةز دةكةم تةنها 1 دةقيقة لةلاى مزدين خان بمsmilies/shocked.gifsmilies/shocked.gif
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن kalar, February 16, 2012
Ax jarekitr ax mzhdin xan gar dakaweta dast ganjakani kalar har waku luqm qutt dadan smilies/tongue.gifsmilies/tongue.gif
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن kch, February 09, 2012
xozga eak daqash la 7ale xot tareq abwetawa xwa lawa xrap trt le bkat shaeane galtaet.hhhhhhh
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن فه رهاد سيا, February 08, 2012
ئه كه ر له هؤلندا ره واجت نه ماوه بكه ريوه باوه شى كه نجا نى كوردستان
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن ahmad, February 02, 2012
xwa btgre be sahebsmilies/grin.gif
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن hastiyar, January 28, 2012
zor ba daxawa ka hunari kurdi wai lehat am jora janawarana tya ya dar bkawn w bshlen dahenan akain mn lalayan xomawa alem to bejga lanaxosheki daruni hichi tr nit labar awa waz lam dahenana bhenit zor basha chunka am dnya ya har wa runak nabet rozhek det bchita nau gor au kat chi akait aya hich shtekt pe abet bo wtn barezm tanha dwaqsam bo to w awanay wakton awaya ka xwai gawra hida yattan bat bo regai rast w dur bkawna wa lam dahenana mn zorm balawa saira bochi hunaru dahenan ba xorut krdna wa abet boya alem to bahich shewayak hunar mand nit



smilies/smiley.gif
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن hastiyar, January 28, 2012
zor ba daxawa ka hunari kurdi wai lehat am jora janawarana tya ya dar bkawn w bshlen dahenan akain mn lalayan xomawa alem to bejga lanaxosheki daruni hichi tr nit labar awa waz lam dahenana bhenit zor basha chunka am dnya ya har wa runak nabet rozhek det bchita nau gor au kat chi akait aya hich shtekt pe abet bo wtn barezm tanha dwaqsam bo to w awanay wakton awaya ka xwai gawra hida yattan bat bo regai rast w dur bkawna wa lam dahenana


0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن tanya, January 28, 2012
سوكي بى ئة دة ب ئينجا تو بة شة رى من سة يرت كة م خوا سوكو رسوات بكا زة وقلى بة رة لاsmilies/angry.gifsmilies/angry.gif
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن kchy eslam, January 23, 2012
supas bo xwa ka kwrakat ba hray 7izyaty nya bas badaxawa bo aw kwrat pem naxosha chwnka la naw hawrekanya twshy shkann abet,,,,,,badaxawa,,,,,,amawet hamw wshayaky nashrint bo bnwsm bas ba daxawa rawsht w dyanatakam regam nayat,,,,,,hicht pe nallem xwa lawa xrap trt kat rabiiiiiiiii,,,,,,pet allem(ba jwaniawa manaza ka xwa bot drwst akat ballkw barawshtawa bnaza ka xot drwsty akait)
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن kchy eslam, January 23, 2012
laxwa bazya bet ka kwrakat ba hray to nia chwnka ba hray to 7izyatya nazanm 7az akam harchy wshay nashrina bot bnwsm ballam rawshtm regam pe nayat.......zor swkw salimit xafat bo to naxom xafat bo aw daikw bawka nagbatat axom ka chon kchekyan haya bas dyara awash tarbety awan nia chwnka kas 7az nakat kchakay 7iz bet.....bas awa naxosha darwnyakat wata (shetyaka)way le krdwyt la kotayya hichm nia bot xwa lawa 7iz trt kat
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن dyar, January 19, 2012
ale yare che barshalonaet
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن assso, January 19, 2012
malaet awabet har rote akaet rote aket da toze zyater rote kka wala gesmet gwana ba raste hazem lleyate
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن Razaw, January 09, 2012
dest xosh bo êweu bo ew Hunermende bwêre berasty pishani dedat ke her bo xo derxstn nye hatote ser shashe bgre xstne rwy hemw ew gendelyaneye ke zhêr bezhêr ta êsta kraweu shardrawnetewe u zor lekesanish ke be nhêny zor zor kary xrap ekenu belam herdem xoyan be besheref trin kes dadenên... supas
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن Razaw, January 09, 2012
dest xosh bo êweu bo ew Hunermende bwêre berasty pishani dedat ke her bo xo derxstn nye hatote ser shashe bgre xstne rwy hemw ew gendelyaneye ke zhêr bezhêr ta êsta kraweu shardrawnetewe u zor lekesanish ke be nhêny zor zor kary xrap ekenu belam herdem xoyan be besheref trin kes dadenên... supas
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن کانی , January 05, 2012
ده‌ست خۆشی بۆ مژسین به‌راستی بویره‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو که‌سه‌رق له‌دله‌ ده‌وه‌ستیته‌وه‌ به‌هیوام گوییان پینه‌دان و له‌کار نه‌که‌ویت ، ده‌ست خۆشێش بۆ بۆنه‌کانی ئازیز کهئه‌م جۆره‌ دیدارانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆناسینی تاکی کورد
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن sayran, December 31, 2011
ba lay mn har kasak rawshty toy ba dl bet awesh wak toya chunka ama roshnber nya be axlaqe blaw bkatawa mn rqm leta
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن باران, December 30, 2011
من وةك تويزةريك بةكةسيكي ناتيكةيشتوو وشيت وةسفي دةكةم ونةخؤشي [mania]ي هةية
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن akar, December 29, 2011
mn ba takidawa dalem har kasek axlaqu rawshtu roshanbiriu kurd parwar bet hamu awshtana rat dakatawa ka zyan baxsh bet bo komalga wa bashtr waya emai kurdi roshan bir aw kasana naxaina sar malparakanu rozhnamakanu wa sar zari kurdi basharaf chnka agar kasek axlaqi ladast dabet hamw karek dakat mn qsam zora bikam balam namawet zyatr lasar kasek qsabkam ka dwr bet la axlaq
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن سؤز عزيز , December 28, 2011
من كاتى خؤم بة فيرؤ نادةم ، لة كةل فةيلةسوفيكى ئاوادا ، مةبةستم لةم بة رة لايةية سوتاوة بؤ جنس و ناتةواوة ياخوت تى نةكةيشتووة لة دنيا .................................................................................

0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن shapol, December 27, 2011
dast xoshet le dakam ba aewae sarkiwtn
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن dilshad, December 27, 2011
........................
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن dilshad, December 27, 2011
.......................

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy

ته‌ندروستی


راڕایی به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ

راڕایی به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ

زانایان و شاره‌زایانی تایبه‌ت به‌توێژینه‌وه‌ی پزیشكی ده‌ڵێن له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی... [درێژه‌...]

بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟

بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تازه ‌ئه‌وه‌ی پیشانداوه ‌که‌مێشکی ژنان و مێشکی پێاوان دوو... [درێژه‌...]

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیارییه‌كی نوێ

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیارییه‌كی نوێ

ئه‌و ژنانه‌ی لێنۆڕینی مه‌مكیان بۆ كراوه‌ (مه‌مۆگرامم) و به‌هه‌ڵه‌ پێیان وتراوه‌ كه‌... [درێژه‌...]

هونەری


نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت , نوێترین کلیپی لە بۆنەکان ببینە

نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت , نوێترین کلیپی لە...

هونەرمەند (نوری گەرمیانی) ماوەی زۆرە بە شێوەیەكی بەردەوام لە بواری هونەری دا بەرهەمەكانی... [درێژه‌...]

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی سەرەكی فیستیڤاڵی

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی سەرەكی فیستیڤاڵی "بلاک"ی...

كورتە فیلمی "دەنگی باران" لە دەرهێنانی جەلال ساعیدپەنا خەڵاتی سەرەكیی 14مین خولی فیستیڤاڵی... [درێژه‌...]

هونەرمەندی تورک هەزاڵ .. لە کارێکی زۆر کوردیدا لەگەڵ کۆمپانیای ڕایکوالێتی

هونەرمەندی تورک هەزاڵ .. لە کارێکی زۆر کوردیدا لەگەڵ...

بەم نزیکانە کۆمپانیایی ڕایکوالێتی لە درێژەی کارە هونەریەکانیدا ئەم جارە زۆر جیاواز کار... [درێژه‌...]

هەواڵ


ره‌نج سه‌نگاوی‌ چووە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو

ره‌نج سه‌نگاوی‌ چووە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو

لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ره‌نج سه‌نگاوی‌ شاعیر و پێشكه‌شكار رایگه‌یاند كه‌... [درێژه‌...]

کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ به‌رانی هۆلندا مانیان گرت

کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ...

په‌نابه‌رانی عێراقی (کورد و عه‌ره‌ب) له‌ هۆلندا له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچ... [درێژه‌...]

داخڵبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ 12 ئاماده‌یی‌ وه‌ك خۆیه‌تی‌‌و گشتی نییه‌

داخڵبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ 12 ئاماده‌یی‌ وه‌ك...

دوا به‌دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ داخڵبوونی‌ خوێندكارانی‌ 12... [درێژه‌...]

ده‌توانن لێره‌وه‌ گوێ بیستی ڕادیۆ ببن دوور له‌ ماڵپه‌ڕ Winamp windows Media Player Real Player QuickTime Web Proxy