سه‌باره‌ت هۆكاری دوورخسته‌نه‌وه‌ی یاریزانی عێراقی ریاز عه‌بدولعه‌باس به‌رێوه‌به‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێر راگه‌یاند ، رِاهێنه‌ری ئه‌ڵمانی (سیدكا) به یه‌ك چاو سه‌یری گشت یاریزانه‌كانی ده‌كات جیاوازی له‌گه‌ڵ هیچ یاریزانێك ناكات. هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق گوتی " هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م له پێكهاته‌ی سیدكا ، به هۆی پابه‌ند نه‌بوونی یاریزان له كاتی ئه‌نجامدانی مه‌شقه‌كان و رێنمایه‌كان رِاهێنه‌ر بۆیه یاریزانی یانه‌ی لخویه له‌پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوورخرایه‌وه. ئه‌م بریاره‌ش بریاری كۆتاییه واته نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م به‌شداری له ئۆردوگای مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له توركیا ئه‌نجام ده‌درێت ناكات ، و هه‌روه‌ها به شداری له یاری دۆستانه نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و هه‌ڵبژارده‌ی سوریا ناكات . له رۆژانی داهاتوودا هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی یاریزانی ناوبراو رون ده‌كرێته‌وه , ئایا ئه‌م بریاریه كۆتایی یاخود ده‌گه‌رێته‌وه پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق. رێبین ره‌مزی –HAMZA
به بریاری رِاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق (سیدكا) به فه‌رمی یاریزانی یانه‌ی لخویه‌ی قه‌ته‌ری (نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م) له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوور خسته‌وه.
له‌وانه‌یه به‌شداری له پاڵاوتنی جامی جیهانی نه‌كات ، كه له یه‌كه‌م یارییدا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رووربه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن ده‌بێته‌وه.



























