دڵنیام له‌گه‌ڵ دوگیانبونی هه‌ردایکێکدا چه‌ندین جۆر پرسیار له‌نێوان هاوسه‌راندا درو‌ست ئه‌بێت له‌سه‌ر چۆنێتی ژیانی کۆرپه له‌ناو ره‌حمی دایکدا،ئه‌وانیش ئاخۆ که‌ی کۆرپه ئه‌که‌وێته جوڵه،،؟یاخود وه‌کوو ئێمه ئه‌توانێت بخه‌وێت و خه‌وببینێت،،؟هه‌ست به هیچ ئازارێك ئه‌کات،،؟یاخود تام ئه‌کات و بۆن ئه‌کات،،؟یاخود له‌کاتی تێکچونی باری ته‌ندروستیدا هیچ نیشانه‌یه‌ك ده‌ره‌خات،،،؟؟ئایا کۆرپه توانای زانین‌و تێگه‌یشنی هه‌یه
،،،؟ ئه‌مانه‌و چه‌ندین پرسیاری تر دڵنیام له‌لای زۆرێك له ئێمه درو‌ست بوه‌و نه‌مان توانیوه له‌ساڵانی پێشودا بتوانین به‌ته‌واوی وه‌ڵامان ده‌ست بکه‌وێت،به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی پێشکه‌وتنی زانست و بونی ئامێری (ئه‌لترا ساوند) ئه‌توانرێت ورد ترین لێکدانه‌وه‌و زانینمان هه‌بێت بۆ تێگه‌یشتن و زانینی جیهانی کۆرپه له ماوه‌ی ژیانیدا له‌ناو ره‌حمی دایکدا
یه‌کێك له‌و پرسیارانه‌ی که زۆرێك له پزیشکان و لێکۆڵه‌ره‌وانی سه‌رقاڵکردبوو له ساڵانی پێشودا ئه‌وه‌بوو که ئاخۆ کۆرپه له چ کاتێکدا ده‌ست ئه‌کات به جۆڵه‌و ئه‌و جوڵه‌یه‌ش چؤن ئه‌بێت،،؟به هۆی پێشکه‌وتنی زانست و بونی ئامێری وردتر زانایان توانیان ئه‌وه بزانن سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی جوڵه‌ی سه‌ره‌تای کۆرپه له ره‌حمی دایکدا له‌نێوان (هه‌فته‌ی حه‌وته‌م و هه‌شته‌م) دایه که ئه‌م جوڵه‌یه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه دایکان هه‌ستی پێناکه‌ن،چونکه ماوه‌ی ته‌نها بۆ دوو چرکه یاخود سێ چرکه‌ی له‌سه‌ر خۆ ئه‌خایه‌نێت، ئه‌وه‌ی گرنگه بزانرێت که‌له‌م کاته‌دا درێژی کۆرپه به‌ته‌نها(دوو سم) زیاتر نابێت،هه‌روه‌ها هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی (شه‌شه‌م)دا ئه‌توانرێت چاودێری لێدانی دڵی کۆرپه‌ش بکرێت،که‌هه‌ر له‌م ساته‌وه‌خته‌دا ژیانی کۆرپه له ناو ره‌حمی دایکدا ده‌ست پێده‌کات و رۆژ به‌رۆژ زیاتر له گشه‌کردندا ئه‌بێت .
له‌ماوه‌ی رابردودا زانایان پێیان وابوو کۆرپه له‌دوای هه‌فته‌ی(دوانزه‌هه‌م) ده‌ست ئه‌کات به‌جوڵه‌ی سه‌ره‌تای زۆرکاتیش کۆرپه له‌م ته‌مه‌نه‌دا ده‌ست ئه‌کات به نزگه‌ره که‌زۆرێك له زانایان پێی سه‌رسام ببون و له‌رێگای جوله‌ی سه‌رسنگوو سکی کۆرپه‌وه توانیان دڵنیای بکه‌نه‌وه که ئه‌و جۆره جوله له‌ناکاوه نزگه‌ره‌یه.

وێنه‌ی یه‌که‌م
هه‌روه‌ها جوڵه‌یه‌کی تری سه‌رسورهێنه‌ر له نێوان هه‌فته‌ی(ده‌یه‌م- یانزه‌هه‌مدا) جوڵاندنی لێوه‌کان و پاشان کردنه‌وه‌و داخستی ده‌موو پشودان به زمان و باوێشکدان که به‌جه‌ندین جۆری جیاواز کۆرپه کان ئه‌م جوله‌یه ئه‌که‌ن ماوه‌ی ئه‌م جوله‌یه‌ش له‌نێوان( دوو چرکه‌و- هه‌شت چرکه‌دایه)،ره‌نگه زۆرێك پرسیاری ئه‌وه بکه‌ن که ئاخۆ کۆرپه‌کان بۆچی باوێشك ئه‌ده‌ن،،؟؟ وه‌ڵامیش بۆ ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه که چۆن ئێمه‌ی کامڵ پێویستیمان به باوێشکه بۆ گه‌یاندنی ئۆکسجینی پێویست بۆ مێشك به هه‌مان شێوه‌ش کۆرپه‌کان پێویستیان به‌م کرداره هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌کاته‌کانی هیلاکه‌تی و بێتاقه‌تیماندا که‌له‌م کاته‌دا جه‌سته‌ی مرۆڤه‌کان به بێدرکی خۆمان هه‌ڵده‌ستێت به‌م کرداره به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵمژینی برێکی زیاتری ئۆکسجین.
وێنه‌ی دووهه‌م
هه‌روه‌ها له‌دوای هه‌فته‌ی(دوانزه‌هه‌م) زانایان توانیویانه ئه‌وه‌ببینن که کۆرپه په‌نجه‌کانی ئه‌بات بۆده‌می و ئه‌یمژێت، ئه‌مه‌ش موعجیزه‌یه‌کی سه‌رسورهێنه‌ره که کۆرپه راهێنان ئه‌کات له‌سه‌ر چۆنێتی کرداری مژین که‌هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردوه هه‌ر له‌یه‌که‌م ساتی هاتنه ژیانیه‌وه بتوانێت شیری دایك بخوات ،هه‌روه‌ها ده‌ستی ئه‌بات بۆ روخساری و جوڵه به قاچه‌کانی ئه‌کات، ئه‌مه‌ش وه‌رزشێکه بۆ جه‌سته‌ی کۆرپه‌که‌و له‌هه‌مان کاتیش‌دا گه‌یاندنی نامه‌یه‌کی بچوکه به که‌سانی چوارده‌وری که ئه‌م بونه‌وه‌ره بچوکه بوونی هه‌یه.له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو جوله‌و کرداره سه‌رسورهێنه‌رانه‌دا دایکان هه‌ست به هیچ شتێك ناکه‌ن تاوه‌کوو (هه‌فته‌ی شانزه‌هه‌م) زۆرکاتیش دره‌نگتر،
هه‌روه‌ها له‌دوای هه‌ست کردن به جوڵه هه‌رهێشتا دایکان بێ‌ئاگان له کاتی خه‌وتنی کۆرپه‌و به‌خه‌به‌ر بونه‌وه‌یان و ماوه‌ی خه‌وتنیان،که‌زانایان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه کۆرپه به‌هه‌مان شێوه‌ی مرۆڤه‌کان ئه‌خه‌ون و به‌خه‌به‌ر دێنوو خه‌و ئه‌بینن و زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر روخساریان ئه‌بینرێت و هه‌روه‌ها خه‌مباریش ئه‌به‌ن هه‌روه‌ك له‌م وێنه‌یه‌دا زیاتر بۆمان رون ئه‌بێته‌وه،هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه کراوه له‌گه‌ڵ زیاتر گه‌شه‌کردنی مێشکی کۆرپه‌که‌و نزییکتر بونه‌وه‌ی کاتی له‌دایك بوون له هه‌فته‌ی(سی و دودا) کۆرپه زیاتر له سه‌دا(نه‌وه‌ی) کاته‌کانی خه‌وتوه.
وێنه‌ی سێهه‌م
پرسیارێكی گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ئاخۆ کۆرپه وه‌کوو ئێمه هه‌سته‌کانی هه‌یه،،؟له‌دوای لێکۆڵینه‌وه‌و لیکدانه‌وه‌ی زۆریش زانایان توانیان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به به‌ڵی بده‌نه‌وه‌و توانیان بزانن که‌یه‌که‌مین هه‌ستی کۆرپه لێدانه، ئه‌ویش به ده‌ستبردن بۆ روخسار‌و ده‌م له‌دوایدا بۆ ئه‌ندامه‌کانی تری له‌ش،هه‌روه‌ها له‌دوای هه‌فته‌ی(چوارده‌هه‌م) کۆرپه هه‌ستی تامکردن و قوتدانی له‌لا په‌یدا ئه‌بێت، لیره‌دا زانایان ئاماژه به‌وه ئه‌که‌ن که له‌کاتی خواردنێکی خۆش له‌لایه‌ن دایکانه‌وه کۆرپه زیاتر کرداری قوتدان دوباره ئه‌کاته‌وه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که به تامکردن و به‌دڵ بوونی خواردنه‌که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له‌رێگای وێڵاشیشه‌وه خواردن وه‌ره‌گرێت به‌لام ئه‌مه موعجیزه‌یه‌کی خواییه بۆ هه‌ستکردن به‌م هه‌سته له‌لای کۆرپه‌کان.
یه‌کێك له هه‌سته‌کانی تر هه‌ستی بیستنه ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی گوێجکه‌ی کۆرپه به‌ته‌واوی له هه‌فته‌ی(بیست و چواردا) کامڵ ئه‌بێت به‌ڵام ماوه‌یه‌کی زۆر پێشتر له‌م کامڵبوونه کۆرپه‌کان توانای بیستنیان هه‌یه ئه‌ویش له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی(شانزه‌هه‌م) هه‌ستی بیستن له‌لای کۆرپه درو‌ست ئه‌بێت و توانای بیستنیان ئه‌بێت، ئه‌م هه‌سته‌ش له‌گه‌ڵ گه‌شه‌کردنی کۆرپه‌که‌دا زیاتر گه‌شه ئه‌کات،که ئه‌مه‌ش هۆکارێکه بۆ ئاشنابوونی کۆرپه به‌ده‌نگی دایکی و هه‌ستکردن به لێدانی دڵ و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگی دایكان و باوك هه‌ربۆیه له‌دوای له‌دایك بونیان ئه‌توانین هه‌ست به‌وه بکه‌ین که هیچ جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆ له‌نێوان بیستنی ئێمه‌و کۆرپه‌کاندا نییه ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی توانای بینینه‌وه‌یه که‌له‌دوای ماوه‌یه‌ك کۆرپه به رونی ئه‌بینێت.
توانای بینین له‌لای کۆرپه ئه‌خیر هه‌سته که درو‌ست ئه‌بێت بۆیان له‌ماوه‌یه‌کی مانه‌وه‌یان له ره‌حمی دایکدا،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زانایانی یابان هه‌ستان به دانانی شوقێکی زۆر به‌رامبه‌ر سکی دایك توانیان ئاسته‌که ده‌ست نیشان بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرێك له زانایان له‌گه‌ڵ ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا نه‌بوون پێیان وایه کاردانه‌وه‌ی خراپی ئه‌بێت چونکه ، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی زانایان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که نابێت له ماوه‌ی ژیانی کۆرپه له ناو ره‌حمی دایکدا بۆیه پێویسته دوربێت له کاردانه‌وه ده‌ره‌کیه‌کان و ناوه‌کیه‌کان له روی جه‌سته‌ی و ده‌رونی و ده‌نگی هه‌ستی، ئه‌مه‌ش به هۆکاری ئه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌یه‌کی خۆی ئه‌بێت له‌سه‌ر رێڕه‌وی ژیانی کۆرپه‌و تێکدانی خه‌وتن و ئارامگیری ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌بێت بۆ مێشکی کۆرپه گه‌شه‌کردنی
که‌له‌داهاتوودا کار ئه‌کاته سه‌ر ئاستی ده‌رونی و تێگه‌یشتنو بیرکردنه‌وه‌ی کۆرپه‌که
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ماوه بپرسین ئه‌وه‌یه ئایا کۆرپه هه‌ست با ئازار ئه‌کات له‌ناو ره‌حمی دایکدا،،،،؟
زانایان له‌رێگای ده‌رکردنی ئاوی ره‌حمی دایك له کاتی دوگیانیدا توانیان ئه‌وه ده‌رخه‌ن که کۆرپه له‌ماوه‌یه‌کی کورتی ته‌مه‌نیدا ئه‌م هه‌سته‌ی له‌لا درو‌ست ئه‌بێت ئه‌مه‌ش له کاتێکدا بوو که زانایان ده‌رزیان ئه‌خسته ناو ره‌حمی دایکه‌که به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی ئاوی ره‌حم له کاته‌دا کۆرپه‌که خێرا ده‌جوڵا و پاشانیش هێرشی ئه‌کرده سه‌ر ده‌رزیه‌که به‌مه‌به‌ستی به‌رگری کردن له خۆ،، هه‌روه‌ها له رێگای هۆرمۆنی (بیتا ئه‌ندرفینز) توانرا زیاتر دڵنیا بکرێته‌وه که له‌کاتی هه‌ستکردنی کۆرپه به ئازار هه‌ناسه‌دانی خێراتر ئه‌بێت، ئه‌م سه‌لماندنه‌ش له رێگای زانایانی به‌ریتانیاوه کراوه به هۆکاری ئه‌وه‌ی زۆرێك پێیان وابوو کۆرپه هه‌ست به ئازار ناکات.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له کۆتایدا ئاماژه‌ی پێبکه‌ین ئه‌وه‌یه که جوانترین وێنه که بتوانرێت بینرێت له رێگای ئامێری(ئه‌لترا ساوند) بینینی ئه‌و دوکۆرپه دوانه‌یه که یاری له‌گه‌ڵ یه‌کتر ئه‌که‌ن و له رێگای ده‌ستبردن بۆ روخساری یه‌کتر یاخود به‌خه‌به‌ر کردنه‌وه‌ی یه‌کتر ،بۆیه به‌راستی ئه‌توانین ناوی بنێین جیهانێك له نهێنی،،!!!!!
وێنه‌ی چواره‌م
ئاماده‌کردنی : هێشوو مه‌حمود - بۆنه‌کان
سه‌رچاوه / http://www.layyous.com



























