وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌ریَمی كوردستان هه‌ڵمه‌تێك له دژی نێرگه‌له كێشان ده‌ست پێ ده‌كات‌و رای ده‌گه‌یه‌نێـت كه زیانه‌كانی نێرگه‌له زۆر زیاتره له جگه‌ره كێشان.
وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، خالس قادر به سایتی ئاوینه‌ی راگه‌یاند: بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی دیارده‌ی نێرگه‌له كێشان، ماوه‌یه‌كه هه‌لمه‌تێكی هۆشیاریمان ده‌ست پیكردوه،بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌و ڕێگه‌یه‌وه هاوڵاتیان له مه‌ترسیه‌كانی هۆشیاربكه‌ینه‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وتیشی : چالاك كردنه‌وه‌ی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره‌كیشان‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه‌و پێداچونه‌وه‌ی پێویسته‌بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی نێرگه‌له‌كێشان له‌شوینه گشتیه‌كاندا، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌خوارته‌مه‌نی 18 ساڵیه‌وه نێرگه‌له ده‌كێشن.
خاڵس قادر رونیشی كرده‌وه كه زیانه‌كانی نێرگه‌له‌كیشان له‌جگه‌ره‌كێشان زیاتره،ئه‌مه جگه له به‌فیڕۆدانی پاره‌یه‌كی زۆر‌و زیانه ئابوریه‌كانی.
له هه‌رێمی كوردستاندا دیارده‌ی نێرگه‌له‌كێشان له‌نێو گه‌نجان و هه‌رزه‌كاراندا له‌زیادبوندایه، ئه‌گه‌رچی تا ئێستا چه‌ند هه‌ڵمه‌تێك له‌لایه‌ن ده‌زگا‌و رێكخراوه فه‌رمی‌و ناحكومیه‌كان دژی ئه‌م دیارده‌یه ئه‌نجامدراوه.
وه‌ک ماڵپه‌ری بۆنه‌کان به پێویستمان زانی ئه‌م توێژینه‌و زانستیه‌تان به بیر بێنینه‌وه که ساڵی پار ئه‌نجام درا له‌سه‌ر زیانه‌کانی نێرگه‌له
به پێى دوایین توێژینه‌وه‌ى زانایان که ساڵی پار ئه‌نجام درا، نێرگه‌له كێشان به به‌راورد له‌گه‌ڵ جگه‌ره كێشان له رووى زیانه‌وه جیاوازیه‌كى زۆرى هه‌یه .
نێرگه‌له كێشان مۆنۆكسیدى زۆرتر و زیانێكى زۆرترى هه‌یه و زیانێكى زۆر تر به له‌شى مرۆڤ ده‌گه‌ێنێت و جگه‌ره‌كێشان زیاتر مرۆڤ هۆگر ده‌كات به‌نیكۆَتین و جگه‌ره‌كێشانه‌وه.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه, ئه‌و بیرۆكه‌یه‌یان رت كرده‌وه كه كاریگه‌رى خراپى نیكۆتین له رێگاى به كار هێنانى نێرگه‌له‌وه كه‌متر ده‌بێته‌وه، به‌ڵكو به كارهێنانى نێرگه‌له ده‌توانێت زۆر له جگه‌ره كێشان مه‌ترسى دار تربێت.
له‌و باره‌یه‌وه توێژه‌ران رایانگه‌یاند : كه هه‌ندێك خه‌ڵك له‌و بروایه دانه كه ئه‌گه‌ر توتن له رێگاى نێرگه‌له‌وه به‌كار بێنن مه‌ترسى و كاریگه‌ری ئه‌و ژه‌هر و مۆنۆكسیدی كاربۆنى له رێژه‌ى جگه‌ره كه‌متر ده‌كاته‌وه, ئه‌و كه‌سانه له هه‌ڵه دانه.
به‌و پێیه , زانایان تاقیكردنه‌وه‌یان له سه‌ر 31 كه‌سى به‌ته‌مه‌ن له دوو كاتى جیاواز بۆ ماوه‌ى 45 خوله‌ك ئه‌نجام دا، له دانیشتنى یه‌كه‌مدا ئه‌وان جگه‌ره‌یان كێشا وله دانیشتنى دووه‌مدا نه‌رگه‌رله‌یان كێشا ، زانایان له هه‌ر دوو رووه توێژینه‌وه‌یان له سه‌ر رێژه‌ى نیكۆتین و مۆنۆكسید له ناو خوێن دا كرد و بۆیان ده‌ركه‌وت , كه به‌كارهێنانى توتون له رێگاى نه‌رگه‌له‌وه 3جاران زیان به‌خشتره له‌و رێژه‌یه‌ى كه له رێگاى جگه‌ره‌كێشانى ئاسایی مۆنۆكسید ونیكۆتین بكار بهێنرێت




























