+ دکتۆره ئایا ئۆرگازم له کرداری سێکسیدا چی ده‌گه‌یه‌نێت ؟
- ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به کورتی پێناسه‌یه‌کی ( ئۆرگازم ) بکه‌ین ده‌توانین بڵێین
: بریتیه له‌و چێژ‌و خۆشییه‌ی که له ئاکامی ئه‌نجامدانی کردارێکی سێکسیدا دروست ده‌بێ که ئیتر جه‌سته‌و باری ده‌روون هێمن و جێگیر ده‌بێت و حه‌وانه‌وه‌یه‌ک هه‌موو له‌شی ده‌گرێته‌وه .
+ ئایا ئافره‌تیش وه‌ک پیاو به قۆناغی ئۆرگازم ده‌گات ؟
- ئافره‌تیش وه‌ک پیاوان به ئۆرگازم ده‌گات ، به‌ڵام جیاوازی ماوه‌ی ڕوودانی ئۆرگازم له نێوان ژن و پیاودا جیاوازه . بۆ نمونه له پیاودا هاوکاتی تۆ‌و هه‌ڵدان ( ئاو هاتنه‌وه ) یه . هه‌رچه‌نده تۆ‌و هاتنه‌وه و ئۆرگازم دوو قۆناغی جیاوازن به‌ڵام له‌به‌ر نزیکیان له‌یه‌که‌وه ناتوانرێ لێکیان جیا بکرێته‌وه ، به‌ڵام له مێینه‌دا له‌وانه‌یه چه‌ند جارێک له میانی کردارێکی سێکسیدا به ئۆرگازم بگات . به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی ئۆرگازم ده‌که‌وێته قۆناغی کۆتایی کرداری سێکسیه‌وه . له‌لایه‌کی تریشه‌وه سه‌رکوت کردن و کپاندنی ئافره‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی زۆر ئاشکرا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌یه و به زه‌حمه‌ت و دره‌نگ هه‌ست به چێژ‌و خۆشی ( ئۆرگازم ) ده‌که‌ن .. واته پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵێک به‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌رێتیدا . یان زیاتر له دوای ته‌مه‌نی ٣٥ ساڵییه‌وه ئافره‌ت شاره‌زایی له سێکسدا په‌یدا ده‌کات . زۆریشیان له ژیانیاندا هه‌رگیز هه‌ستی پێ ناکه‌ن و له کرداری سێکسدا سارد‌و بێ به‌ربه‌ستن . به‌ڵام ڕۆشنبیری و زانیاری و په‌روه‌رده‌کردنێکی زانستیانه و گونجاو ده‌ورێکی گرنگ له‌م کێشه‌یه‌دا ده‌بینن .
+ ئایا ژن و پیاو پێکه‌وه به قۆناغی ئۆرگازم ( چێژی سێکسی ) ده‌که‌ن ؟
- وه‌ک له پرسیاری پێشوو تردا باسی ئۆرگازمان کرد ، مه‌به‌ست له ئۆرگازم یا چێژی سێکسی ئه‌و باره‌یه که کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری له کۆئه‌ندامی ده‌مارو باری ده‌روونی و جه‌سته‌ییدا ڕوو ده‌دات ، ئه‌و گۆڕانکاریه هاوکاتی چێژ‌و خۆشییه‌کی تایبه‌تییه . هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی له‌ش ده‌گه‌نه بارێکی خاوبوونه‌وه و حه‌وانه و ئه‌و باره هه‌ڵچوون و وروژاندنه‌وه‌ی ده‌ڕه‌وێته‌وه . ئۆرگازمیش دوا قۆناغی کرداری سێکسییه‌و له پیاواندا هاوکاتی ئۆرگازم سپێرمه‌کان هه‌ڵده‌درێنه ده‌ره‌وه ، به‌ڵام مه‌رج نییه ژن و پیاو پێکه‌وه به قۆناغی ئۆرگازم بگه‌ن ، به شێوه‌یه‌کی گشتی ئافره‌ت دره‌نگ تر به‌و قۆناغه ده‌گات ، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته پیاوه‌که ئاگاداری ئه‌و باره بێت و خێرا کۆتایی به کرداری سێکسی نه‌هێنرێت و هه‌وڵ بدات درێژه به کرداره‌که بدات . به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو ئافره‌تێک به‌و شێوه‌یه بێت . به‌ڵکو له‌و وڵاتانه‌ی که ئافره‌ت تێیدا ئازادن یا ڕۆشنبیرن به پێچه‌وانه‌وه بگره پێش پیاوه‌که به چه‌ند جارێک به‌و قۆناغه ده‌گات ، ئه‌وه‌ش بڵێین که له ئافره‌تدا وه‌ک پیاو هیچ جۆره ده‌ردراوێک ده‌رنادرێته ده‌ره‌وه به پێچه‌وانه‌ی پیاوه‌وه ، جاران بۆچونێکی هه‌ڵه له ناو خه‌ڵکیدا باو بوو که ده‌یان وت ئافره‌تیش وه‌ک پیاوان شله‌یه‌ک ده‌رده‌دات ( ئاوی دێته‌وه ) ، به‌ڵام ئه‌و یۆچوونه ڕاست نییه ه ته‌نها ئه‌و شله و ده‌ردراوه‌ی سه‌ره‌تای کرداری جووت بوونه‌که نه‌بێت هیچی تر نییه ئه‌ویش بۆ ئاسان کردنی کرداری جووت بوون ( سێکسی ) یه .
+ ئایا ژن له پیاو زیاتر ده‌وروژێت یان ئاماده‌ی جووت بوون هه‌یه ؟
- به‌ڵێ .. به‌ڵام چه‌ند هۆکارێک هه‌ن له‌وانه هۆکاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ئاستی ڕۆشنبیری ئافره‌ته‌که که له‌وانه‌یه ئافره‌ت له توانایدا هه‌بێت له ماوه‌یه‌کی که‌مدا چه‌ند جار ئاماده‌ی جووت بونی ببێت و له چه‌ند خوله‌کێکدا چه‌ند جارێکیش به ئۆرگازم بگات ، ئه‌وه‌ی که زۆر پێویسته بۆ ئه‌م کرداره بوونی خوێن هێنه‌ره‌کانه به زۆری له ده‌ورو پشتی کۆئه‌ندامی زاووزێ . به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ پیاو ده‌بێت ئاماده بێت ته‌نها له ڕه‌پ بوونی چوکدایه ، پاشان به‌تاڵ ده‌بێته‌وه . بۆیه پیاوان هه‌ندێ جار له ئاکامی چه‌ند جاره بونه‌وه‌ی کرداری سێکسی توشی ئازار ده‌بن و ئاستی وروژاندنیان که‌متر ده‌بێته‌وه ، هه‌روه‌ها ڕاده‌ی وروژاندن و چێژ وه‌رگرتن ده‌که‌وێته سه‌ر ئاستی ڕۆشنبیری و ڕاهاتن .
دکتۆره کوێستان عبدالله بۆ سایه کورد

نووسراوه له لایه‌ن hewa, March 18, 2011
dasxosh ambabata baswda balam jedaxa ka afratkwrd sardw bezawqn


























