خانمه شاعیر په‌ری شێخ ساڵح، به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی خۆی له په‌رتووكێكدا له‌ژێر ناونیشانی "له‌سه‌رر شاباڵی ده‌ریا ده‌نووسم" چاپ و بڵاوكرده‌وه.

ئه‌م په‌رتووكه به‌تیراژی 500 دانه و به‌قه‌باره‌ی 194 لاپهرِهی ناوه‌ند و به نرخی دوو هه‌زار دینار، له چه‌ند رۆژی رابردوو كه‌وتۆته به‌ردیدی خوێنه‌ران. ئه‌م به‌رهه‌مه شیعرییه له‌لایه‌ن بهرِێوهبهرایهتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاپ و بڵاوكرایه‌وه. له‌م به‌رهه‌مه شیعرییه‌دا چه‌ندین تێكستی شیعری خانمه شاعیر به‌رچاو ده‌كه‌ون، له‌وانه "ئێمه‌ش ئاوێنه له یاد كه‌ین ئه‌وه بیرهوهیهكانمان ناسرِینهوه"، "من ئه‌و ژنه‌م" و "قه‌فه‌سی ته‌نیایی" و چه‌ندین تێكستی دیكه. پێشه‌كی ئه‌م په‌رتووكه، له‌لایه‌ن نووسه‌ر و شاعیری ناسراو له‌تیف هه‌ڵمه‌ت نووسراوه. رووبه‌رگی ئه‌م په‌رتووكه وێنه‌ی كچێكی له‌خۆگرتووه و له‌لایه‌ن جه‌بار سابیر كاری نه‌خشه‌سازیی بۆ كراوه. په‌سار فایه‌ق/ پ. ف -PNA



























