پەڵە هەورێکی تەنیا لە هۆنراوەی (یاسین محمد)

پەڵە هەورێكی تەنیا
پەڵەهەورێكی سپی بویت
لەو ئاسمانە ساماڵەدا تاك وتەنیابویت دەگەڕای
كەدواتیشكی منت بەركەوت سورهەڵگەڕای
هێدی هێدی ئاوادەبووم
تۆبەرەو ڕوی من دەهاتی
كەونیش بووم ،
ئازیزەكەم؛ واتدەزانی ئیدی تەواو
چڕبویتەوە وبویتەوە بەدڵۆپە ئاو
* * * * * *
ئێستاش تەنیای
لەسەركۆشی ساردی زەوی ،
لەتاریكی شەوەزەنگای
شەونمی سەر پەڕەی گوڵی و
لەناوتوێی سەوزی گەڵای.
چەند تامەزرۆی جارێكی تر!
سبەی بێت وگزنگی من،
بتكاتەوە بەهەورێك و بچیتەوە ناو باوەشی
گەرمی ئاسمان!
ببیتەوە بەیاوەری تیشكی من و
بەهاودەمی گشت هەورەكان .
هۆنراوە : (یاسین محمد)
بۆنەکان
2012-01-18



























