دروستبون‌و بڵاوبونه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی سینی، بۆچونی جیاواز لای پزیشكان‌و مامۆستایانی ئاینی دروست ده‌كات. پزیشكێكی دادوه‌ری رایده‌گه‌یه‌نێ كه هه‌ندێ زانای ئاینی زانكۆی ئه‌زهه‌ر بونی ئه‌و په‌رده‌یه، به‌شتێكی باش ده‌زانن، چونكه "ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی كوشتنی ژنان"، به‌ڵام مامۆستایه‌كی ئاینی دانیشتوی هه‌رێم، ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت "له‌ئاینی ئیسلامدا ئه‌وه شتێكی رێگه‌پێنه‌دراوه".
په‌ردی كچێنی سینی، نزیكه‌ی ساڵێكه له‌به‌شێك له‌وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌تایبه‌ت له‌وڵاتی میسر بڵاوبووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده تائێستا هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی هه‌بونی ئه‌و جۆره په‌رده‌یه‌ی له‌كوردستاندا پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام كرانه‌وه‌ی سنوره‌كانی هه‌رێم به‌ڕووی بازاڕه‌كانی جیهاندا‌و هاتوچۆكردنی زۆرێك له‌بازرگانه‌كانی كوردستان بۆ وڵاتی سین، ئه‌گه‌ری ئه‌وه زیاد ده‌كات كه ئه‌و جۆره په‌رده‌یه دزه‌ی كردبێته ناو هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
نرخه‌كه‌ی نزیكی 10 دۆلاره
پزیشكی پسپۆڕی دادوه‌ری د.به‌رزان محه‌مه‌د عه‌لی له‌په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و جۆره په‌رده‌یه له‌وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و به‌زۆریش له‌وڵاتی میسردا بڵاوبووه‌ته‌وه. سه‌باره‌ت به‌هاتنی ئه‌و په‌رده‌یه‌ش بۆ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێ كه تائێستا وه‌ك خۆی نه‌یبینیوه‌و نه‌شیبیستووه هاتبێت. به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌م پزیشكه، ئه‌و په‌رده‌یه له‌جۆرێك ماده‌ی جه‌لاتین دروستكراوه‌و كه‌پسولێكی پێوه‌یه كه جۆره ماده‌یه‌كی تێدایه له‌ڕه‌نگی خوێن ده‌چێت، به‌ڵام خوێن نییه، نرخی هه‌ر یه‌كێك له‌و په‌ردانه‌ش نزیكی 10دۆلاره، ئه‌و ده‌ڵێت "ئه‌و جۆره په‌رده‌یه، پێویست ناكات كه‌سێكی تر دایبنێ، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌ی به‌كاری ده‌هێنێ خۆی ده‌توانێ دایبنێ".
ساڵانه پشكنینی په‌رده‌ی كچێنێ بۆ 300 كه‌س ئه‌نجام ده‌درێ
هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره په‌رده‌یه به‌كارده‌هێنن، به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت، په‌رده‌ی كچێنییان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ك ئه‌و پزیشكه‌ش ئاماژه‌ی پێده‌كات مه‌رجیش نییه هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌رده‌ی كچێنییان له‌ده‌ستداوه به‌هۆی ئه‌نجامدانی كارێكی سێكسیه‌وه بوبێت، چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه له‌ده‌ستدانی په‌رده‌ی كچێنێ به‌هۆی رووداوێكه بوبێت.
له‌و په‌یمانگایه‌ی د.به‌رزان كاری لێده‌كات (په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی) ساڵانه پشكنینی په‌رده‌ی كچێنێ بۆ 300 كچ ئه‌نجام ده‌درێ، كه به وته‌ی ئه‌و زۆربه‌یان منداڵن. د.به‌رزان كه نزیكی 10 ساڵه له‌و په‌یمانگایه كارده‌كات، ئه‌وه رونده‌كاته‌وه كاتێك كچێك جا له‌هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بێت، به‌هۆی روداوێكه‌وه، كه‌وتن بێت یان هه‌ڵخلیسكان یان هه‌ر رووداوێكی تر، چه‌ند دڵۆپێك خوێن له‌و شوێنه‌وه‌ی بێت، كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كه‌ونه گومانه‌وه، بۆیه دوای ئاگاداركرنه‌وه‌ی دادگا، راسته‌وخۆ بۆ پشكنین ده‌برێته لای ئه‌وان، ئه‌وانیش دوای ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر وه‌رده‌گرن، پشكنینه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌و ده‌ڵێت "زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی دێن بۆ پشكنین په‌رده‌كه‌یان له‌ده‌ست نه‌داوه، به‌ڵام كه‌سوكاره‌كه‌یان بۆ دڵنیایی زیاتر ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، به‌ڵام نمونه‌شمان هه‌یه كه به‌هۆی رووداوێكه‌وه په‌رده‌ی له‌ده‌ستداوه".
"كه‌س ناتوانێ په‌رده‌ی كچێنی بدورێته‌وه"
هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا د.به‌رزان هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و په‌رده‌یه به كه‌وتنێكی ئاسای نادڕێت، به‌ڵكو ده‌بێت راسته‌وخۆ ئه‌و (زه‌بره) به‌ر په‌رده‌كه بكه‌وێ ئه‌وجا ده‌دڕێ، ئه‌و به‌نمونه باس له‌وه ده‌كات كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر دوو حاڵه‌تی دڕانی په‌رده‌یان هه‌بووه، كه یه‌كێكیان به‌هۆی كاره‌ستای ئوتومبیله‌وه بوو، ئه‌وی تریشیان به‌هۆی كه‌وتنێكی كاریگه‌ره‌وه بوو. د.به‌رزان دورینه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی به‌شتێكی مه‌حاڵ ناوده‌بات‌و راشیده‌گه‌یه‌نێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه باس له‌دوورینه‌وه ده‌كه‌ن، جگه له‌فێڵكردن شتێكی تر ناكه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت "دوورینه‌وه‌ی په‌رده كچێنی زۆر زه‌حمه‌ته، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه جگه‌له‌وه‌ی هه‌میشه شێداره‌و له‌جوڵه‌دایه، خوێنیشی كه‌م بۆ ده‌چێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه باس ده‌كرێت هه‌ندێك ژن، به‌بڕێك پاره‌ی زۆر دوورینه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه جۆرێكه له‌فێڵكردن له‌خه‌ڵك، ئه‌وه‌ش به‌و جۆره ده‌كه‌ن كه ته‌قه‌ڵێك له‌هه‌ردوو به‌ری زێی كچه‌كه ده‌ده‌ن، تا له‌كاتی جوتبوندا ته‌قه‌ڵه‌كان هه‌ڵوشێته‌وه‌و چه‌ند دڵۆپێك خوێنی لێبێت یاخود كه‌پسولێكی له‌گه‌ڵ داده‌نێن كه جۆره ماده‌یه‌كی تێدایه وه‌ك خوێن وایه، ئه‌و ده‌ڵێت "ئێمه‌ش وه‌كو خه‌ڵكی ئاسایی ئه‌و شتانه له‌ملا‌ولا ده‌بیستین، ده‌وترێ كه‌س هه‌بووه بۆ كارێكی وه‌ها ساده‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر 500 یان 600 دۆلاریان لێسه‌ندووه، به‌ڵام ئێستا وه‌كو باسمانكرد په‌ردی كچێنی سینی دروست بووه نرخێكی زۆر كه‌میشی هه‌یه، كه ئه‌وه‌ش به‌هه‌مانشێوه شتێكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره".
نابێت هاوسه‌رگیریی له‌سه‌ر بنه‌مای فێڵ دروست بێت
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و وه‌ك پزیشكێك ئایا له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و جۆره په‌رده‌یه‌یه بۆ كوردستان؟ د.به‌رزان ئه‌وه به پرسیارێكی قورس ناوده‌بات، چونكه به‌بڕوای ئه‌و، ئه‌وه شتێك نییه به به‌ڵێ‌و نه‌خێر وه‌ڵام بدرێته‌وه، ئه‌و روونیده‌كاته‌وه كه هه‌ندێ زانای ئاینی زانكۆی ئه‌زهه‌ر، له‌گه‌ڵ بونی ئه‌و په‌رده‌یه‌ن، چونكه كوشتنی ئافره‌تانی كه‌م كردۆته‌وه، ئه‌و وتی "منیش به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم ئافره‌تێك له‌سه‌ر نه‌بونی چه‌ند دڵۆپێك خوێن بكوژرێ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نیم كه هاوسه‌رگیریی له‌سه‌ر بناغه‌ی فێڵكردن دروست بێت، دانانی ئه‌و په‌رده‌یه‌ش له‌هه‌موو حاڵێكدا فێڵكردنه له‌به‌رامبه‌ر".
"له‌ئاینی ئیسلامدا رێگه‌پێدراو نییه"
به‌بڕوای مامۆستایه‌كی ئاینی دانیشتوی هه‌رێمیش، بون‌و دانانی ئه‌و په‌رده‌یه به‌هیچ جۆرێك له‌ئاینی ئیسلامدا رێگه‌پێدراو نییه، چونكه جگه‌له‌وه‌ی فێڵكردنه، هاوكات گومانیش دروستده‌كات، پێشنوێژ‌و وتارخوێن له‌مزگه‌وتی عه‌زیز بۆسكانی سلێمانی، مامۆستا ئه‌یوب عه‌لی كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماجستێره له‌فقهی ئیسلامی‌دا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له‌ئاینی ئیسلامدا رێگه به‌كارێكی وه‌ها نه‌دراوه، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت "بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره په‌رده‌یه، هانده‌ر ده‌بێت بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كاری خراپ، هاوكات گومانیش له‌لای زۆربه‌ی پیاوان دروستده‌كات، به‌وه‌ی ئایا ژنه‌كه‌ی فێڵێكی وه‌های لێنه‌كردوه، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و كاره خۆی جۆرێكه له‌فێڵكردن، فێڵكردنیش له‌ئاینی ئیسلامدا رێگه‌ی پێنه‌دراوه".
ئا: ئاسۆ سه‌روای - ئاوێنه
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it



























