کوران و کچانی کورد به‌هاترین شت لایان پێش هاوسه‌رگیریان په‌رده‌کی کچێنییه چ به هۆی دینمان که زۆرینه‌مان موسڵمانین چ وه‌ک دابوو نه‌ریتی کورده‌واریمان وه‌ک شه‌ره‌ف و ڕه‌وشت هه‌تا دوای ... ڕۆژانا و هه‌فتانه له ڕێگای گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌کانه‌وه هه‌واڵی زۆر بوونی له‌ده‌ستانی په‌رده‌ی کچێنی کورد ده‌بیستین که خه‌ریکه ده‌بێته دیارده‌و کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری پێوه‌ی ئه‌ناڵێنێ .. من قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه نییه وه‌ک هه‌ر ڕووداوێکی نه‌خوازیار وه‌ک که‌وتنه خواره‌وه یان ڕووداوی ئۆتۆمبیل بێت یان .. یان ، ئه‌وه‌ی جێی ڕامان سه‌رسوڕمانه ئه‌م کاره‌ساته له ڕێگای جووت بوونه‌وه‌یه ( سێکس ) به خواستی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ ئه‌نجام ئه‌درێت ، که لای کوران ئه‌وانه‌ی به هۆی ڕوودای نه‌خوازیار تووش بوون لایان په‌سه‌ند نییه به هۆی دوو دڵیانه‌وه که دڵنیا نین تا چه‌ند ڕاسته ؟ به کوردی خۆمان ته‌ڕو ووشک پێکه‌وه ده‌سوتێت ، به‌پێێ لێدوانی ئه‌و که‌سانه‌ی بۆیان ده‌دورنه‌وه‌وه ئه‌وانه‌ی ده‌چنه لایان 18 بۆ 30 ساڵن ، به‌پێی لێدوانی پزیشکه‌کانیش ئه‌م دووری نه‌وه‌یه زۆر نا ته‌ندروسته‌وه‌و ته‌نها بۆ هه‌ڵخه‌ڵاندنی کوڕانه و ڕزگار بوونه له‌و باره ده‌روونیه ڕووخاوه‌ی دووچاری ئه‌و کچانه بوونه‌ته‌وه ، که زۆر له‌و کچانه په‌نایان بردۆته به‌ر خۆکوشتن چوونکه دواتر هه‌موویان په‌شیمانن له‌و کاره‌ی کردوویانه،ئه‌وه‌ی کاریگه‌رتره زۆربه‌ی کچان له ڕێی خۆشه‌ویستیه‌وه تووش ده‌بن که به ووته‌ی خۆیان به‌قسه‌ی لووس خه‌ڵه‌تاوون .. ! دیاره هۆکار زۆره بۆ ئه‌م جۆره ڕووداوانه که زیاترینیان له سلێمانی تۆمار کراوه به هۆی کرانه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی ، که بۆته لێدانی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری ، بۆیه بۆ هه‌موو کرانه‌وه‌یه‌ک پێوویسته سنوورێک هه‌بێت تا که‌ره‌سات ڕوونه‌دات ، پێویسته هۆشیاریه‌کی زۆر چڕ ده‌ست پێبکرێت که ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تاوانێکه له ڕووی دینی ئیسلامه‌وه که ده‌بێته ( زینا ) دانانی سزاکه‌شی مه‌رجی قورسی هه‌یه ، ده‌بێته تێکدانی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری به گشتی ، کچان زیاتر هۆشیار بکرێنه‌وه چتر به ناوی خۆشه‌ویستییه‌وه نه‌که‌ونه داوێکی پڕ له ڕووخانی ده‌روونی و تێکدانی ژیانیان ، خوای گه‌وره هه‌موو ئه‌ندانی له شی به شێوه‌یه‌ک دروست کردووه که هه‌ریه‌که‌یان کاری خۆی ده‌کات ، بۆیه هیچ کام له ئه‌ندامانی له‌شت به‌هیچ نرخێک مه فرۆشن ، پێویسته هه‌تا نه‌بۆته دیاردا ..! کار بۆ نه‌هێشتنی بکه‌ین .
نووسینی / ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it

نووسراوه له لایه‌ن تارا, March 03, 2012
نووسراوه له لایه‌ن leeteuk, September 05, 2011
نووسراوه له لایه‌ن محمددزةيى, August 19, 2011
نووسراوه له لایه‌ن dana, August 16, 2011
نووسراوه له لایه‌ن ahmed wazer, August 02, 2011
نووسراوه له لایه‌ن یاد, July 26, 2011
ته‌نها خوێنه‌ران ئاگادار ده‌کاته‌وه که کچان وریای هه‌ڵ خه‌ڵه‌تاندانی
ئه‌و که‌سانه بن که بۆ مه‌به‌ستی شه‌خسی کاری نه شیاو به کچان ئه‌نجام ده‌ده‌ن
که له دوایدا کچان بۆ خۆیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه .. سه‌رکه‌وتوو بیت.
نووسراوه له لایه‌ن tara ahmed, July 25, 2011
بونی یان نه‌بونی ئه‌و په‌رده پیرۆزه که پیاو سالاره‌کان شه‌ره‌فی خۆییان تیا ئه‌بیننه‌وه ئه‌سڵه‌ن یه‌ک زه‌ره په‌یوه‌ندی به به‌هامرۆییه‌کانه‌وه نیه،ئه‌وه‌ی که قودسیه‌تی داوه به‌و پارچه پێسته له مرۆڤ هیچ نیه ته‌نها ئایین و داب و نه‌ریتی دواکه‌وتوانه‌ی کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کانه.


























