نیمار داسێلڤای به‌رازیلی یاریزانی لاوی یانه‌ی سانتۆسی هه‌مان وڵات بڕیارێكی سه‌یر ده‌دات و به جه‌ماوه‌ری هانده‌ری یانه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه له یاری كۆتایی جامی جیهانی یانه پاڵه‌وانه‌كانی كیشوه‌ره‌كاندا له به‌رشه‌لۆنه ده‌به‌نه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ردوو یانه له یاری كۆتاییدا بن و ئه‌مشه‌و ئه‌و یارییه به‌ڕێوه بچێت.
پاش ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی هه‌مووانی تووشی شۆك كرد كاتێك ئاشكرایكرد كه ئه‌و حه‌زی به مانه‌وه‌یه له خولی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌یدا نیمار داسێلڤای به‌رازیلی یاریزانی ته‌مه‌ن 19 ساڵی یانه‌ی سانتۆس ئاشكرایكرد كه له یاری كۆتایی جامی جیهانی یانه پاڵه‌وانه‌كانی جیهاندا كه له تۆكیۆ به‌ڕێوه ده‌چێت به‌رامبه‌ر به به‌رشه‌لۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنی بردنه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات بۆ سانتۆس تا بۆ هه‌موانی بسه‌لمێنێت كه ئه‌و له ئه‌وروپاش نه‌بێت هه‌ر ده‌توانێت به‌رشه‌لۆنه‌ی زه‌به‌لاح ببه‌زێنێت و وتی: "بردنه‌وه له به‌رشه‌لۆنه له هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی تر ناچێت، چونكه ئه‌وه به‌رشه‌لۆنه‌یه نه‌ك هیچ یانه‌یه‌كی تر من ڕیزی گه‌وره‌م بۆ ئه‌و یانه‌یه هه‌یه بۆیه خه‌ون به بردنه‌وه ده‌بینم له به‌رامبه‌ریان ئه‌گه‌ر نه‌شم توانی ئه‌وه بكه‌م ئه‌وا به‌ڵێن بێت قژم بتاشم".
له كۆتاییشدا نیماری لاو وتی: "ئێمه لێره‌دا باسی تۆپی پێ ده‌كه‌ین مێژووی ئه‌م یارییه‌ش ئه‌وه‌ی بۆ سه‌لماندووین كه هه‌ندێ كات یانه بچووك و خراپه‌كانیش توانیویانه له یانه گه‌وره و مه‌زنه‌كان ببه‌نه‌وه".
خه‌ندان سپۆرت – دانه‌ر ئه‌سڵان




























