رادیۆی پێشكەوتن له‌ژێر مارشی لاوانه ده‌دوێین لاوانه بیرده‌که‌ینه‌وه به‌م زوانه ده‌ست به به‌رنامه‌کانی ده‌کات ، دوای ئه‌وه‌ی له کۆتای مانگی جواری ئه‌مساڵدا لە بارەگای مەكتەبی سكرتاریەتی (یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان) لە مەراسیمێكدا و بە ئامادەبوونی نوێنەرو بەرپرسانی حزبی و حكوومی و لاوانێكی زۆر پەخشی سەرتاسەری رادیۆی پێشكەوتن بۆ لاوانی كوردستان دەستیپێكرد،ئه‌مه تاکه ڕادێۆی لاوانه که پهشی مه‌رکه‌زی بێت و ته‌واوی سه‌رتاسه‌ری کوردستان بگرێته‌وه له ئێستادا به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی له 8ی به‌یانییه‌وه تا 12ی شه‌و په‌خشی هه‌یه ، پێش ئه‌چێ ببێته رادێۆیهکی ئاسمانی ، پێشکه‌وتن ئێستا له سلێمانی به فریکوانی 100.9 Fm ده‌بیسترێت ، ئه‌م رادێۆیه ( دەنگی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان)ه ، لە 20 ئازاری 1999 لە هەولێر دەستی بەپەخشی بەرنامەكانی كردووە، چەندین بەرنامەی رۆشنبیری و هونەری و وەرزشی و تەندروستی لاوانەی پێشكەشكردووە، بەردەوام بۆتە سەكۆ و میبنەرێكی ئازادانەی دەنگی لاوان، لەمڕۆشەوە لاوانی سەرتاسەری كوردستان دەتوانن گوێبستی بەرنامەكانی ببن و به‌م زوانه‌ش به‌رنامه‌کانی ده‌ست پێ ده‌کات ، ئومێد خۆشناو سكرتێری یەكێتی لاوان لە وتەیەكدا گرنگی ئەو دەسكەوتەی لەمڕۆدا بۆ لاوان رونكردەوە و بەسەرتاسەربونی پەخشی بەرنامەكانی رادیۆی پێشكەوتنیشی بە هەنگاوێكی گەورە لە پێناو گەیاندنی دەنگی رەوا و خواستەكانی لاوانی لەسەرتاسەری كوردستان بە ناوەندەكانی بڕیار ئاماژەپێكرد
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د / بۆنه‌کان



























