به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێم" هه‌ڵگورد عه‌بدولوه‌هاب " به ئاژانسى هه‌واڵى په‌یامنێرى راگه‌یاند: ئێستا له هه‌رێمى كوردستان (180) كه‌ناڵى رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنى ناوخۆیى هه‌ن كه رۆژانه به‌رنامه‌كانیان په‌خش ده‌كه‌ن. وتیشى: رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام رێكخراو و لایه‌ن و كۆمپانیاكانه‌وه داوامان لێده‌كرێت كه مۆڵه‌تى دانانى رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنیان پىَ بده‌ین به‌لاَم له‌لایه‌ك به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه تا ئه‌و پڕۆژه‌ى پێدانى مۆڵه‌ت ته‌واو نه‌كریت مۆڵه‌تپێدانى وه‌ستاوه له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌تایبه‌ت له سنوورى شارى هه‌ولێر شوێنى فریكوێنسى ته‌له‌ڤزیۆن نه‌ماوه بۆیه مۆڵه‌ت پێدانمان وه‌ستاندوه. هه‌روه‌ها " هه‌ڵگورد عه‌بدولوه‌هاب " راشیگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستى پێدانى مۆڵه‌ت به دانانى رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن به‌شێویه‌كى زانستى و ئه‌كادیمى له ئێیستادا وه‌ك وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانى هه‌رێم پڕۆژه‌یه‌كى چه‌ند خاڵیمان ئاماده‌كردوه‌و ئه‌وه‌ى كه ماوه‌یه‌تى گفتوگۆكردنیه‌تى له‌لایه‌ن لێژنه‌ى رۆشنبیرى په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش راو پێشنیار و سه‌رنج و تێبینى خۆیانى بۆ زیاد بكه‌ن،دواى هه‌موو ئه‌وانه به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن و په‌سندكردنى ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانى هه‌رێم ئاشكرایكرد ئێستا پڕۆژه‌ى مۆڵه‌تپێدانى رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان لاى ئه‌وان ته‌واوبووه ئه‌وه‌ى ماویه‌تى ته‌نها قۆناغى گفتوگۆكردنى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه له‌سه‌رى.
هه‌ڵوێست ناوده‌شتى



























