ڕازاندنەوەی تیمساحێکی مێینە لە ئارایشگابۆ وەرزی زاوزێی تیمساحەکان ،

تیمساحێکی مێینە لە تجروبەیوکی کەم وێنەدا برایە ئارایشگایەک کە هەموو جۆرەکانی ئارایشی پێویستی بۆ کرا ، وەک ڕێک کردنەوەی نینۆکەکانی و بۆیە کردنیان وە لابردنی پێستی ڕەق و ووشک هەڵاتوو ئەمانەش هەموووی بە مەبەستی ئامادەکردنی بۆ وەرزی زاوزێی ، کەناڵی ( ان تی نیوز )ی ئوسترالی وتی : ( لوان غراسمدر ) بەڕێوەبەری ناوەندی جوانکاری لە شاری داروین لە ئوستورالیا دەڵێت : سەرنجی خەڵک رادەکێشین بە جوانکردنی تیمساحێکی مێینە کە لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی تیمساحەکانی شاری داریون هێنامانە ئارایشگەکەمان و ئامادەمان کردووە بۆ وەرزی بە ڕێک کردنەوەی نینۆک و ڕەنگ کردنیان بە ڕەنگێکی سەرنج ڕاکێش و لابردنی پێستی ڕەق و ووشک هەڵاتوو چونکە نێرینەی تیمساح شەر دەکەن بۆ گەیشتن بە چەند شوێنیکی دیاری کراوی مێینەکان هەروەها بەڕێوەبەرەکە وتیشی دەمانەوێت ئەم تیمساحە لە باشترن بارەکانیدا بێت
ئامادەکردنی : ناز ئەحمەد - بۆنەکان




























