
محه‌مه‌د سه‌لام یاریزانی تۆپی سه‌به‌ته ره‌خنه‌ی توند له یەکێتی تۆپی سه‌به‌ته‌ی کوردستان ده‌گرێ بەبیانووی موالید نەیان هێشت بەشداری بکەین ، سەرەتا دەگەرێتەوە خولی پاڵاوتنی تیپه‌كانی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوان و دەڵێت :رۆژی29/7/2010 له‌شاری دهۆك خولی پاڵاوتنی تیپه‌كانی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی ناوچه‌ی باكور (كوردستان) بۆ گه‌یشتن به‌خولی بژارده به به‌شداری یانه‌كانی (نه‌ورۆز، دهۆك، هه‌ولێر) ده‌ستیپێكرد، پاش ئه‌وه‌ی تیپی یانه‌ی هه‌ولێر پاشه‌كشه‌ی كرد له‌و خوله، یارییه‌كان له‌نێوان تیپی هه‌ردوو یانه‌ی (نه‌ورۆزو دهۆك)دا مانه‌وه، سه‌ره‌نجام تیپی یانه‌ی نه‌ورۆز توانی له‌دوو یاریی یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كدا له دهۆك بباته‌وه‌و ببێته یه‌كه‌می خوله‌كه، به‌و سه‌رکه‌وتنه‌ش خه‌درێکی زۆر گه‌ووره کرا له تیپی تازه پێگه‌یشتوانی نه‌ورۆز له‌لایان ئتیحادی سلێمانی که به به‌رپرسانی نادی نه‌وررۆزیان راگه‌یاندبوو موالیدی 1994 و 1995 به‌ره‌و خوار بۆی هه‌یه به‌ژداری بکا. دوای گه‌یشتنمان به شاری دهۆک له ناو ساحه‌ی نادی دهۆکدا ته‌نها هێشتیان موالیدی 1995 و 1996 به‌ژداری بکا و پێیان وتین به‌ژداری کردنی موالیدی 1994 دوره له راستیه‌وه.. ماینه‌وه 6 یاریزان به‌هۆی ئه‌وانه‌ی که موالیدیان 1994 بو نه‌یان توانی به‌ژداری بکه‌ن و توانیشـمان سه‌ر بکه‌وین، ئتیحادی خۆمان خه‌درمان لێ بکات ئه‌ی ئایه ئتیحادی شاریکی تر چۆن ره‌فتار بکا لەگەڵمان

یاد تەها - بۆنەکان
2012-02-15



























