تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ئان سینك " كه‌وته كار كه تۆڕیكی نوێی كۆمه‌ڵایه‌تییه و خۆی وه‌ك ركابه‌ری سه‌ره‌كی ماڵپه‌ری فه‌یسبووكی به‌ناوبانگ ناساندووه .
باره‌گای تۆڕه نوێیه‌كه ده‌كه‌وێته شاری تمبا له ته‌كساس به پێچه‌وانه‌ی ماڵپه‌ره‌كانی دیكه‌وه كه باره‌گاكانیان ده‌كه‌وێته سیلیكۆن فالی و نیویۆرك و سه‌رمایه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه 2.5 ملیۆن دۆلاره.
دروشمی ماڵپه‌ڕه‌كه "ئازادی و كۆنترۆڵه " واته به‌كاربه‌ران كۆنترۆڵی لاپه‌ڕه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن و سه‌رپه‌رشتیارانی پێیان وایه ئه‌م ماڵپه‌ڕه شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه و ته‌نیا ماڵپه‌ڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ نییه و به‌كاربه‌ران به‌كاربه‌ر نین به‌ڵكه خاوه‌نین و ماڵپه‌ڕه‌كه یاری به شته‌كان ناكات، به‌ڵكه ئه‌وان به‌كاری ده‌هێنن و كۆنترۆڵی ده‌كه‌ن و ماڵپه‌ڕكه به‌ڵێننامه‌ی موڵكایه‌تی هه‌یه.
ناتاشی دیدیسی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ماڵپه‌ڕه‌كه گوتی: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئازاد بین ده‌بێ كۆنترۆڵی تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كانمان بكه‌ین و ده‌بێ داوای ده‌سه‌ڵات بكه‌ین.
دیدیس هێرشی كرده سه‌ر فه‌یسبووك و تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی زانیاری و نووسراوه تایبه‌تییه‌كانی به‌كاربه‌ران و چالاكییه‌كانی ئه‌وان ده‌خاته به‌رده‌ستی خه‌ڵكانی تر به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی بكات و گوتی مه‌رجه‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌و تۆڕه وایكردووه زانیارییه كه‌سییه‌كان ببنه موڵكی كه‌سانی تر.
تۆڕه نوێیه‌كه خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی كۆمپانیاكان ده‌خاته به‌رده‌ست و هه‌ندێك خاڵیان به‌هۆی ئه‌و كاره‌وه ده‌داتێ كه له‌وانه‌یه داشكاندن و هه‌رزانكردنی ئه‌و كۆمپانیایانه بیانگرێته‌وه.
سه‌رچاوه: ئیلاف



























