ئەگەر زۆرە مانیۆ مینیزێسی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل لەیاریی داهاتوی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی پاراگوای پشت بە رۆبینیۆ نەبەستێت پاش ئەو ئاستە لاوازەی لەیاریی یەكەم بەرامبەر هەڵبژاردەی فەنزوێلا پێشكەشی كرد.
رۆژنامەكانی بەرازیل بڵاویانكردەوە، مانیۆ مینیزێسی راهێنەری بەرازیل بیر لەوە دەكاتەوە تاكتیكی یاریەكەی بگۆڕێت و چەند گۆڕانكاریەك لەپێكهاتەی هەڵبژاردەی بەرازیلدا ئەنجامبدات.
رۆژنامەی گلۆبۆی بەرازیل دوپاتیكردەوە، كە مینیزێس دەیەوێت هەریەك لەیاریزانان، رامیرێس و رۆبینیۆ دوربخاتەوەو لەجێگەی ئەوان سود لەتواناكانی لۆكاس و ئیلانۆ وەربگرێت.
لەیەكەم یاریی هەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر هەڵبژاردەی فەنزوێلا رۆبینیۆ بەئاستێكی زۆر لاوازەوە دەركەوت و چەندین جار لەلایەن هاندەرانی بەرازیلەوە فیكەو هوهای لێ كرا



























