
کاتژمێر 3ی پاشنیوه‌رۆی رۆژی یه‌ك شه‌ممه29_1_2012 له‌هۆلی سه‌نته‌ری لاوانی رواندز له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری رۆشنبیری رواندز، ئێواره دیالۆگێكی كراوه له‌سه‌ر راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵی رۆژ تیڤی بۆ نوسه‌رو سیاسه‌تڤان( دیار غه‌ریب ) سازكرد به به‌شداری رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی و لایه‌نه سیاسیه‌كان و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجان و رۆشنبیرانی رواندزو ده‌ڤه‌ره‌كه، تیدا به تێر‌و ته‌سه‌لی باسی رۆلی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و كه‌ناڵی رۆژ تیڤی رۆلی له هۆشیاركردنه‌وه‌و خزمه‌تكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد كرد خسته روو، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی روون هه‌ولی حكومه‌تی توركیا بۆ داخستنی كه‌ناڵی رۆژ تیڤی بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه‌و كه له هه‌وڵدانی به‌رده‌وام دان بۆ سه‌ركوتكردن و له ناوبردنی گه‌لی كورد ، ئه‌وه‌شی خسته روو كه پێویسته هه‌موو تاكی كورد له‌م پیلانه‌ی حكومه‌تی توركیا هوشیار بیت و هه‌ولی جدی بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێلن رۆژ تیڤی دابخرێت . دواتر له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه دیاڵۆگهكه به چه‌ندین پرسیار و ره‌خنه‌و پێشینار ده وڵهمهند كرا.
یاسین برایم له رواندز _بۆنەکان
2012-01-31



























