(ئه‌ڤین ئاسۆ و ئارامۆ) داوای بەڵگە دەکەن

هه‌ردوو راگه‌یاندكاری كورد (ئه‌ڤین ئاسۆ و ئارامۆ) رتیده‌كه‌نه‌وه به‌نیازبن پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌شاری كه‌ركوك ئه‌نجام بده‌ن، داوای به‌ڵگه‌ش له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن “سه‌رمایه‌كه‌یان پشكی به‌رپرسانی تێدایه”.
ئارامۆ‌و ئه‌ڤین له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كیان بۆ سایتی هاوڵاتی ناردووه رایانگه‌یاندووه “چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ندێ له‌و ده‌زگایانه هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه گوایه ئێمه وازمان له‌كاری راگه‌یاندن هێناوه‌و له‌شاری كه‌ركوك ده‌ستمان داوه‌ته پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی بیناسازی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زه‌ویمان بۆ ته‌رخانكراوه، یان ده‌وترا گوایه به‌نیازین له‌كه‌ركوك كه‌ناڵێك بكه‌ینه‌وه”.
له‌رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه “ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا كۆمپانیایه‌كی ئۆكرانی به‌مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنانی بیناسازی رووی له‌هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌و پێیه‌ی پێشتر په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵماندا هه‌بووه، ئه‌وان هاتن راوێژیان به‌ئێمه كرد كه ئه‌گه‌ر بێنه عێراق كارێكی بیناسازی ئه‌نجام بده‌ن چ شارێك هه‌ڵبژێرن؟ چونكه خۆیان رایان وابوو ئه‌و پرۆژه‌یه له‌به‌غدا بكه‌ن”.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو “ئه‌گه‌ر ئێستاش كاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ین به‌هه‌نگاوێكی خراپی نازانین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه له‌ئێستاو نه‌رابردوو یه‌ك سه‌نتی حكومه‌ت‌و هیچ به‌رپرسێكی ئه‌م وڵاته نه‌هاتووه‌ته ناو كاره‌كانی ئێمه‌وه‌و له‌داهاتووشدا روونادات. هه‌موو كاتێكیش ئه‌وه‌مان وتووه هه‌ر به‌رێزێك به‌ڵگه‌ی له‌لایه‌ن بابیخاته روو”.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ندێ له‌و ده‌زگایانه هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه گوایه ئێمه وازمان له‌كاری راگه‌یاندن هێناوه‌و له‌شاری كه‌ركوك ده‌ستمان داوه‌ته پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی بیناسازی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زه‌ویمان بۆ ته‌رخانكراوه، یان ده‌وترا گوایه به‌نیازین له‌كه‌ركوك كه‌ناڵێك بكه‌ینه‌وه.
راستی هه‌واڵه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه: ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا كۆمپانیایه‌كی ئۆكرانی به‌مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنانی بیناسازی رووی له‌هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌و پێیه‌ی پێشتر په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵماندا هه‌بووه، ئه‌وان هاتن راوێژیان به‌ئێمه كرد كه ئه‌گه‌ر بێنه عێراق كارێكی بیناسازی ئه‌نجام بده‌ن چ شارێك هه‌ڵبژێرن؟ چونكه خۆیان رایان وابوو ئه‌و پرۆژه‌یه له‌به‌غدا بكه‌ن
ئێمه‌ش پێمان راگه‌یاندن كه باشترین شار بۆ كارێكی له‌و شێوه‌یه كه‌ركوكه، چونكه هه‌میشه بڕوامان وابووه كه‌ركوك یه‌كێكه له‌و
شارانه‌ی فه‌رامۆش كراوه‌و ئه‌ركی هه‌موومانه كار له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی بكه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن به‌و كۆمپانیایه‌مان وت ده‌بێت له‌پاڵ ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا، له‌قازانجه‌كه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی رۆشنبیری بۆ گه‌نجانی ئه‌و شاره به‌بێ به‌رامبه‌ر بكه‌نه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا كۆمپانیاكه به‌گه‌رمی پێشوازی له‌پێشنیاره‌كه‌ی ئێمه كرد، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بۆ ئه‌وه‌ی ببینه نێوه‌ندكارێك بۆ
ناساندنی ئه‌م كۆمپانیایه به‌به‌رپرسانی وه‌به‌رهێنانی كه‌ركوك سه‌ردانی كه‌ركوكمان كرد، به‌ده‌ر له‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیمان به‌و پرۆژه‌یه‌و هیچ پرۆژه‌یه‌كی تری وه‌به‌رهێنانی كه‌ركوكه‌وه نییه.
ئێستا‌و هیچ كاتێكی تریش پێمان وانه‌بووه ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان عه‌یبه‌و نه‌نگی بێت، هه‌ر بۆ نموونه ئارامۆ له‌و كاته‌وه‌ی له‌ساڵی 2007 هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان بڕێكی زۆری سه‌رمایه‌كه‌ی خۆی هێناوه‌ته هه‌رێمی كوردستان‌و له‌بواری وه‌به‌رهێنان به‌تایبه‌تی میدیایدا وه‌گه‌ڕی خستووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی 15 ساڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌بواره جیاجیاكاندا وه‌به‌رهێنانی كردووه.
گه‌ر ئێستاش كاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ین به‌هه‌نگاوێكی خراپی نازانین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه له‌ئێستاو نه‌رابردوو یه‌ك سه‌نتی حكومه‌ت‌و هیچ به‌رپرسێكی ئه‌م وڵاته نه‌هاتووه‌ته ناو كاره‌كانی ئێمه‌وه‌و له‌داهاتووشدا روونادات. هه‌موو كاتێكیش ئه‌وه‌مان وتووه هه‌ر به‌رێزێك به‌ڵگه‌ی له‌لایه‌ن بابیخاته روو.
به‌نیازی ئه‌وه‌ش نه‌بووین كه‌ناڵێك له‌كه‌ركوك بكه‌ینه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌و ده‌زگایانه راگه‌یاندن باسیان كردووه، به‌ڵكو هه‌موو لایه‌ك ئه‌و راستیه ده‌زانن كه كۆمپانیایه‌كی بیانی ده‌چێته هه‌ر وڵاتێك ئه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قازانجانه‌ی كه ده‌یكات، خێر‌و بێره‌كه‌ی بۆ خودی ناوچه‌كه جێبهێڵێ‌و پرۆژه‌ی خێرخوازی بكات، هه‌ر له‌م گۆشه نیگایه‌وه داوای ئێمه له‌و كۆمپانیایه ته‌نها ئه‌وه‌نده بووه، نه‌ك ئه‌وه‌ی خۆمان كه‌ناڵ بكه‌ینه‌وه.ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌كاری میدیاییه‌وه هه‌یه، ئێمه هیچ كاتێك له‌وبواره دانه‌بڕاوین له‌داهاتووشدا پرۆژه‌ی نوێمان ده‌بێت له‌و بواره‌دا.
تاكه تكامان له‌هاوكارانمان له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌وه‌یه هه‌مووكات ده‌رگای ئێمه واڵا بووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانیان، چ له‌رێی پێگه‌ی خۆمان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك‌و له‌رێی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه‌وه، بۆیه به‌ر له‌وه‌ی هه‌واڵێكی له‌و چه‌شنه بڵاو بكرێت باشتر وایه قسه‌ی ئێمه‌ش وه‌ربگرن.
خۆشه‌ویستیمان قبوڵ بكه‌ن
ئارامۆ‌و ئه‌ڤین
28-1-2012



























