ساڵی دێرس نوێترین هۆنراوەی هۆنراوە نووس هاودێر رەشە لە بۆنەکانەوە دەیکاتە دیاری بۆ خوێنەرانی بۆنەکان

ساڵی دێرس
له سه‌ره‌تای دروست بوونمه‌وه
نه‌م ئه‌زانی ژیان چیه ؟..
وه‌كو یاریه‌ك بوو
هه‌موو رۆژێ ئه‌شكا و
دایكم بۆی چاك ئه‌كردمه‌وه
ته‌نیایی كه‌نارێك بوو
هه‌رگیز به‌لایا نه‌رۆیشتبووم ..!
مردن ئاڵاێه‌ك بوو
لام نه‌بان و
دیه‌م توانای بینینی ره‌نگه‌كانی نه‌بوو
گریان كلیلێك بوو هه‌میشه
قفڵی سۆز و میهره‌بانیم پێ ئه‌كرده‌وه
به‌ڵام كه يانزه هات
هه‌ستم ئه‌كرد
نه‌سیم
له جه‌مسه‌ری غه‌مه‌وه دێ
ئاوێك به جه‌سته‌م دا ئه‌كاو
به هۆش خۆم دێنیته‌وه
ئاگادارم ئه‌كاته‌وه
ژیان دره‌ختێكی ئاكار پایزه و
مرۆڤه‌كان گه‌ڵا
كه‌ی بای مردن هات
ئه‌وه‌ری و
زه‌وی باوه‌شت بۆ ئه‌كاته‌وه
به‌ڵێ وابوو ...
له پڕ ئاسۆ
زریان تێكه‌ڵ بوو به ده‌ریا
دڵی میهره‌بانترین مرۆڤی سه‌رزه‌مین وه‌ستا..!
هه‌ر له‌و كاته
له‌شكری غه‌مه‌كان هات و
قه‌ڵای دڵم داگیر كرا
ئه‌و زاڵمێ بوو ...
یه‌ك به‌دوای یه‌ك خه‌نده‌كانی
له خاچ ئه‌دا و
وانه‌ی مه‌رگی فێر ئه‌كردم
به‌ڵێ ...
ئێستا من دیلێكم له‌وێ
له نێو سه‌ختیه‌كانی ژیان و
له به‌ندیخانه‌ی مردن
چاوه‌ڕیی له سێداره‌دانم
بۆیه لێم مه‌كه‌ن پیرۆز بایی ساڵی نوێ
چی ئه‌گۆرێ ؟
ته‌نیا ژماره یه‌ك ئه‌بێ به دوو
كێ ئه‌زانێ
دوای تێپه‌ربوونی تانێ ساڵ
ئه‌و كاته نابم مردوو
هاودێر ڕه‌ش
١٠ی به‌فرانباری ٢٧١١ كوردی
2011/12/31 زاینی
بۆنەکان
2012-01-10
23:13:13



























