هۆنراوە نووس هۆگر ڕەنجدەر بە بۆنەی ساڵی نوێوە هۆنراوەیەکی بە ناوی ساڵی تازه… کردە دیاری بۆنەکان و خوێنەرانی , لەگەڵ جوانترین پیرۆزبای بۆ بۆنەکان و خوێنەرانی ئاواتی خۆی بۆ بۆنەکان ئاشکراکرد کە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە دەخوازێ وەک گەلان ئاڵای کوردستان لە هەموو جیهان بشەکێتەوە

ساڵی تازە
که‌می ماوه،
ئاسۆ ساڵی نوێی بتروکێ،
هه‌تاو له‌لانه بێته‌ده‌ر
تاریکی شه‌و ژانی بشکێ.
خۆزگه له‌گه‌ڵ،
هه‌ڵ هاتنی،
یه‌که‌م تیشکی
نوێی ئه‌م ساڵ.
ئاسۆی ناشادی ووڵاتم،
دهتروکا لێی خه‌وو خه‌یاڵ.
هه‌وری ڕه‌شی ده‌ڕه ویه‌وه،
مه‌لی ئاشتی ده‌یدا له‌باڵ ...
هۆگر ڕه‌نجده‌ر
بۆنەکان
2011-12-28
17:28:04



























