ته‌له‌فزیۆنی (سه‌ما) له مانگی حوزه‌یراندا ،له هه‌ولێر ،په‌خشی ده‌ست پێده‌کات ،خاوه‌نی ته‌له‌فزیۆنه‌که ،به کوردستان ئۆنلاینی
راگه‌یاند ،که بابه‌تی سه‌ره‌کی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌یان ئابوریه.
ئیبراهیم رێکانی رایگه‌یاند' سه‌ما ته‌له‌فزیۆنێکی ئه‌هلیه وماوه‌ی ساڵێکه مۆڵه‌ته‌که‌یمان له وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی وه‌رگرتووه، به‌ڵام ،هه‌ر چاوه‌ڕێ بووین ،به‌باشترین شێوه ده‌ستبه‌کار بین."
رێکانی وتی "بابه‌تی سه‌ره‌کی ته‌له‌فزیۆنه‌که ئابوریه وئینجا وه‌رزشی و هونه‌ری و ره‌نگاو ره‌نگ وبابه‌تی سیاسی له خۆ ناگرێ."
وتیشی " ئامانجمان شیکردنه‌وه‌ی بابه‌ته ئابوریه‌کانه ،به رێگای زانستی و سه‌ربه‌خۆ و به‌جۆرێک گرفته گه‌وره‌کان و ده‌رفه‌ته باشه‌کان ده‌ستنیشان بکات ، له پاڵ ئه‌وه‌شدا ، بینه‌ر به بابه‌تی هونه‌ری و وه‌رزش و ره‌نگا و ره‌نگ پشو بدات وسود وه‌ربگرێ."
له درێژه‌یدا وتی"ئاماده‌کاری ته‌واومان کردوو ه وله سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران ،ئه‌و په‌خشه ئه‌زمونیه‌ی هه‌یه .ده‌یگوێزینه‌وه ،بۆ په‌خشی ته‌واو و ده‌ست به به‌رنامه‌کان ده‌که‌ین."
ئه‌وه‌شی وت" مۆڵه‌تی سه‌ته‌لا‌یتمان هه‌یه له قۆناغی دووه‌مدا له هه‌ولێره‌وه ده‌بێته سه‌رتاسه‌ری و دواتر به هیواین وه‌ک سه‌ته‌لایت کاربکات ،دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی به باشترین شێوه کارده‌که‌ین."



























