
تیپی سەمفۆنیای نەتەوەیی عێراق بە هەماهەنگی ئۆركسترای كوردستان كۆنسێرتێكی میوزیكی لە هەولێر سازدەكەن.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی ئۆركسترای كوردستان بڕیارە كاتژمێر 5ی ئێوارەی رۆژی شەممە 11/2/2012 لە هۆڵی پێشەوا تیپی سەمفۆنیای نەتەوەیی عێراق بە هەماهەنگی ئۆركسترای كوردستان كۆنسێرتێكی میوزیكی سازدەكەن، كە تێیدا چەندین پارچە میوزیكی جیهانی پێشكەش دەكەن.
مەسعودی مەلا هەمزە -بۆنەکان - هەولێر
2012-02-09



























