Saturday, May 19th

Last update05:58:39 PM GMT

 11 میوان له‌ سەرهێڵه‌
:

ڕۆڵی فاكتەری سێكسی لە هەڵوەشاندنەوەی خێزاندا

پۆستی ئەلیکترۆنی Print

خوێنەری بەڕێز با پێكەوە سەرنجێك لە ڕاز و گازندە‌یەی تەنیا سێ حاڵەتدا بكەین كە فاكتەری سێكسیی هۆكارێكی ڕاستەوخۆ بووە لەهەڵوەشاندنەوەی خێزانەكانیاندا:
1- مێردەكەم زۆر خۆپەرست بوو لە كاتی جووتبووندا، هیچ پێشەكییەكی نەبوو، ڕاستەوخۆ سێكسی خۆی دەكرد و هیچ گوێی بە حەز و خواستی من نەدەدا، هەر كەتەواو دەبوو یەكسەر دەكشایە دواوە، ئیتر من تەواو ببوومایە یان نا. دایكم نەخۆش كەوت و لەنەخۆشخانە مایەوە، نەخۆشییەكەی قورس بوو، بەهۆی ئەوەی مێردەكەم میانەی باش نەبوو لەگەڵ دایكمدا، نەیدەهێشت بچم بۆ سەردانی دایكم لە نەخۆشخانە، دایكم بەمە زۆر نائارام بوو، منیش ئەم هەلەم قۆستەوە بۆ ئەوەی ڕزگارم بێت لەو ژیانە هاوسەرییەی هیچ چێژێكی سێكسیم لێنەدەبینی، داوای جیابوونەوەم لێكرد لەدادگا داوام پێشكەش كرد، دەستم لەهەموو مافێكی خۆم هەڵگرت تەنیا بۆ ئەوەی ڕزگارم بێت.

2- من هەستدەكەم توانایەكی سێكسیی نائاساییم هەیە، مێردەكەم پێچەوانەی من بوو، ئەو بەپانزە ڕۆژ جارێك دەیتوانی بێتە لام و لەگەڵمدا بخەوێت، ناچار من شەوە نا شەوێك بەدەست خۆم تەواو دەكرد، هەستم دەكرد من هەمیشە لەژێر ئەشكەنجەیەكی جەستەیی و دەروونیدا دەژیم، بۆیە كۆتاییم بەو ژیانە هاوسەرییە هێناو جیابوومەوە.
3- مێردەكەم زۆر كەم تەرخەم بوو لەسێكس كردندا، هیچ بایەخێكی ئەوتۆی بە من نەدەدا، هەستم دەكرد لەجیهانێكی تایبەتی خۆیدا دەژی، خەتی ئینتەرنێتی ڕاكێشا بۆ ماڵەوە، ئەوەندەی بە ئینتەرنێتەوە سەرقاڵ بوو چارەكێكی ئەوە ڕووی لەمن نەدەكرد وەك ئەوەی لەو جیهانە ئەلەكترۆنییە چێژ زیاتر وەربگرێت تاوەكو من، بۆیە بڕیارمدا كۆتایی بەو ژیانە بهێنم، كەوتمە شەڕ پێفرۆشتنی، هەر ڕۆژە كێشەیەكم لەگەڵدا دروستدەكرد تا دواجار ژیانی خێزانیمان بوو بەدۆزەخ و جیابووینەوە.

● ● ●
ئەمە مشتێكە لەخەروارێكی زۆر و زەوەندی ژانكۆكانی بەشێكی زۆر لەئافرەتانی كورد ئەم سێ حاڵەتە لەو ئافرەتانە بوون كە بۆیان لواوە یاخود جورئەتی ئەوەیان هەبووە كە كۆتایی بەژانكۆ سێكسییەكانیان بهێنن ئەگەرچی بەجۆرێكی تر باجی ئەم هەڵوێستانەیان دەدەنەوە لەكۆمەڵگەی ئێمەدا. بەڵام ئاخۆ چەند نموونەی ئاوەها لەكۆمەڵگەی ئێمەدا هەبن لەنێو ئافرەتانی هاوسەرداردا كە تەنانەت لەژێر لێویشەوە لەگەڵ خودی خۆشیاندا باسی ناكەن لەبەرخاتری منداڵ یان بێكەسی یان بێ چارەنووسی یان لەترسی توندوتیژی ئەو ڕەوشە تاڵە پەسەند دەكەن؟. لەڕۆژگارێكی وەك ئەمڕۆدا دیاردەی ناپاكی هاوسەری بۆتە دیاردەیەكی بەرچاو لەكۆمەڵگەكەماندا دووبارە لەمەشدا ئامادەیی فاكتەری سێكسی ڕۆڵێكی بەرچاو دەگێڕێت، بەداخەوە بەشێك لەو ئافرەتانەی لەو ڕەوشە نالەبارە سێكسییەدا زیندەگی دەكەن لەگەڵ هاوسەرەكانیاندا و لەبەر یەكێك یان زیاتر لەو فاكتەرانەی ئاماژەیان پێدرا جیانابنەوە لە هاوسەرەكانیان لەڕووی یاسایی و كۆمەڵایەتییەوە ئەوا جۆرێكی تر لەجیابوونەوە هەڵدەبژێرن كەجیابوونەوەی ڕۆحییە، واتە لەڕووی كۆمەڵایەتی و ئابوری و یاساییەوە گرێبەستە هاوسەرییەكە هەردەمێنێت و لەژێر یەك ساباتی خێزانیدا وەك دوو جەستە دەژین بەڵام بێ بەشداری پێكردنی ڕۆح، ئا لەم ساتە وەختەوە زەمینە بۆ ناپاكی هاوسەریی دەڕەخسێت و ڕۆح و جەستەی ئافرەتەكە عەوداڵی ڕۆح و جەستەیەكی تر دەبێت لەدەرەوەی ژیانی هاوسەریی و پێداویستییە سێكسییەكانی پێ پڕ دەكاتەوە. كەواتە دەتوانین ئەم جۆرە ژیانە خێزانییانەش هەر بەهەڵوەشاوە هەژمار بكەین بەڵام هێندە هەیە لەڕووی یاساییەوە بەهەڵنەوەشاوە لەقەڵەم دەدرێن.

ئەگەر پێچەوانەی ئەم حاڵەتانەش وەربگرین كاتێك ئافرەت وەك پێویست وەڵامدانەوەی سێكسی نییە بۆ هاوسەرەكەی جا لەبەر ناهۆشیاری بێت یان لەبەر هەر گرفتێكی دەروونی یان جەستەیی، وەك ئەوەی بەهۆی خەتەنەكردنەوە تووشی ساردی سێكسی هاتبێت، بەهەمان شێوە پیاوان دووچاری وەڕسی و بێزاری دەبن لەم جۆرە هاوسەرانە كە هەندێكیان لەژێر بیانوو و هۆهێنانەوەی جۆراوجۆردا ژنەكانیان تەڵاق دەدەن یاخود پەنا بۆ فرەژنی دەبەن یاخود دەست دەدەنە ناپاكی هاوسەریی.

كەواتە دەتوانین بڵێین سێكس وەك خۆی گرنگی خۆی پێنادرێت لەناو خێزانی كوردیدا و لەناو بەشێكی زۆر لەخێزانەكاندا وەك حاڵەتێكی سەرپێیی و پەراوێزخراو لێی دەڕوانرێت، لەكاتێكدا لەبیركردنەوەی هەموو تاكێكدا ئامادەگییەكی بەهێزی هەیە چونكە بەیەكێك لەبەهێزترین پاڵنەرەكانی مرۆڤ دادەنرێت، بێگومان مرۆڤی كوردیش وەك هەموو مرۆڤێكی تر هەڵگری ئەم پاڵنەرەیە وەلێ كەمی هۆشیاری لەم بوارەدا كارێكی ئەوتۆی كردووە كە تاكی كورد نەیتوانیوە تەوزیفی وزە سێكسییەكانی بكات بەجۆرێك ئاسوودەیی و ئارامی و دڵنیایی دەروونی و كۆمەڵایەتی بۆ دەستەبەر بكات لەچوارچێوەی خێزاندا بەپێچەوانەوە لەهەندێ باردا بۆتە هۆی دوور كەوتنەوەی ڕۆحەكان و هەڵوەشاندنەوەی خێزانەكان.

لەم سۆنگەیەوە جێی خۆیەتی كە بیر لەئامادەكردنی لاوانمان بكەینەوە پێش چوونە ژیانی هاوسەری تاكو هیچ نەبێت ئەوەی لە قوتابخانە و پرۆگرامەكانی خوێندندا چنگی ناكەوێت سەبارەت بەسایكۆلۆژیای ڕەگەزی بەرامبەر و ئەو بۆشاییە گەورەیەی لەبواری پەروەردەكردنی سێكسیدا هەیە، ئەوەی لەمیدیاكاندا قسە و باسی لێوە ناكرێت، بتوانرێت لەشێوەی خولی هۆشیاری ئامادەكاریدا پێیان بگات، تاكو چیتر ئەو بیرۆكە و زانیارییە هەڵانەی لە كۆڵان و لەدەمی كەسانی نەشارەزاوە پێیان دەگات یان نەریتە كۆمەڵایەتییانەی وەك مۆتەكە دەستی لەبینە قاقای گەنجانمان ناوە نەبنە كۆت و پێوەندێكی وەها كە تاكەكانی كۆمەڵگەكەمان وەك دیلێكی ناهۆشیار مامەڵە بكەن لەگەڵ هاوسەرەكانیاندا و ئەو هەموو قەیرانە كۆمەڵایەتی و دەروونییانەش ڕوو لەكەمی بكەن نەك بەتەواوی باڵ بەسەر كۆمەڵگەكەماندا بكێشن.

شایانی ئاماژە بۆ كردنە، كە حاڵەتەكانی لاوازی سێكسیی لای پیاوان و ساردی سێكسیی لای ئافرەتان، چ لەڕووی پزیشكی و چ لەڕووی دەروونییەوە چارەسەری تایبەت بەخۆی هەیە، بۆیە هەموو بەدەنگەوە نەچوونێك بۆ چارەسەركردن و شاردنەوەی ئەم ژانكۆ سێكسییانە بە زیانێكی كۆمەڵایەتی و دەروونی دەشكێتەوە چ بۆ خودی هاوسەرەكە و چ بۆ كۆی ژیانە هاوسەرییەكە. بەداخەوە بەشێكی زۆر لەو هاوسەرانەی ئەمجۆرە كێشانەیان هەیە ئامادەن درێژە بەژانكۆكانیان بدەن و بەردەوام لە بارێكی دەروونی و كۆمەڵایەتی دژواردا بژین بەڵام بەهۆی بە عەیب زانینی دانپیادان بەبوونی ئەم كێشانە، سەردانی پزیشكی تایبەت و پزیشكە دەروونییەكان ناكەن، ئەوەندەی پەیوەستە بەپیاوانەوە، ئەم مەسەلەیە وەها تەماشای دەكرێت كە لە شكۆمەندی پیاو كەمدەكاتەوە، بەڵام لەڕاستیدا بەمجۆرە نییه، چونكە درێژەپێدانی ئەم حاڵەتە بەجۆرێك لە پێشێلكردنی مافی بەرامبەریش دادەنرێت، وە هەندێ بیروڕای تر هەیە كە بەجۆرێك لە توندوتیژی هەژمار دەكرێت.

بۆیە لەجێی ئەوەی بوونی كێشە سێكسییەكان لەناو خێزاندا ملی ڕێگەی دادگا بە هاوسەران بگرێتەبەر، دروست وایە سەردانی پزیشكی پسپۆر بكەن و چارەسەری گونجاو وەربگرن بۆ تێپەڕاندنی ئەم حاڵەتانە، لەهەندێ باردا مەرج نییە بوونی گرفتی سێكسیی بگەڕێتەوە بۆ بوونی كێشەیەكی جەستەیی یان هۆرمۆنی، چونكە كێشە و نەخۆشییە دەروونییەكانیش فاكتەرێكن لە دروستبوونی كێشە سێكسییەكاندا، وە هەندێ جار حاڵەتەكان لەئاستێكدایە كە تەنیا بەڕێنمایی دەروونی لەلایەن دەروونناسەوە چارەسەر دەكرێت.

كەواتە ئەركی دامودەزگا پەروەردەییەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و میدیاكانە، كە هۆشیاری دروست و لەچوارچێوەی ئادابی گشتی كۆمەڵگەدا، كار لەسەر هۆشیاركردنەوەی تاكەكانی كۆمەڵگەدا بكەن لەمبوارەدا.

دەروونناس سامان سیوەیلی

و-بۆنەکان

2012-01-26

19:43:05

بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ :

جاری خوێندراوه‌: 209
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن ama hajee, April 02, 2012
بابه‌تێکی به‌سووده‌ به‌لام بۆ هه‌میشه‌ هه‌ڵه‌کان یان تاوانه‌کان ده‌خرێنه‌ پاڵ پیاو؟من ئه‌ڵیم ئه‌وکێشانه‌ نیوه‌ی په‌یوه‌ندی به‌خودی ژنه‌که‌وه‌ هه‌یه ‌به‌لی راسته‌ له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پی کردنی ژیانی هاوسه‌رێتیدا په‌یوه‌ندی ژن و میردایه‌تی زۆر به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی ئه‌ڕوات وپه‌یوه‌ندیه‌ سیکسیه‌کانی به‌نینی ژن وپیاوه‌که‌ زۆر به‌ده‌گمه‌ن ده‌بیته‌ کێشه‌ به‌لام دوای ماوه‌یه‌ک یاخوود تۆزێک دوور تر بڕۆین کاتێ مناڵ دروست ده‌بیت له‌ به‌یندا ورده‌ ورده‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌(جه‌سته‌ییه‌) به‌ره‌و لاواز بوون ده‌چێت لێره‌دائه‌مه‌ش کۆمه‌ڵێ هۆکار له‌خۆی ئه‌گرێت- ژنه‌که‌ کاته‌کانی خۆی به‌ مناڵه‌که‌وه‌ زیاتر خه‌ریک ئه‌کات به‌ تایبه‌تیش له‌ کۆمه‌لگای کورده‌واریدا که‌ ئه‌و مناڵه‌ تا ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ گه‌ڵ دایکو باوکی ئه‌ی خه‌وێنن که‌ئه‌مه‌ش کاری گه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌+ دوای ماوه‌یه‌کی تریش ژنه‌که‌ هه‌ر به‌و جل وبه‌رگه‌ی که‌ کاری ناوماڵی پیوه‌ ئه‌کات خۆی ئه‌کات به‌ ژیر جێگه‌که‌دا وهیچ گرنگیه‌که‌ نادات به‌ ڕوکاری خۆی تاکو پیاوه‌که‌ بکاته‌ جیی سه‌رنجی خۆی و وه‌له‌هه‌مان کاتدا هیچ ده‌ست پیشخه‌ریه‌کی نییه‌ بۆ ئاره‌زوو هه‌ستانی مێرده‌که‌ی وه ئه‌چێته‌ قاڵبی بوکه‌ شوشه‌یه‌که‌وه‌ که‌ هیچ هه‌ستێکی تیا نه‌بێت وه‌ هه‌میشه‌ چاوه‌ڕیی پیاوه‌که‌ ئه‌کات ببێته‌ بزوێنه‌ری له‌کاتێکدا که‌ ژن به‌گوێره‌ی وته‌ی زانایان هه‌ستی سێکسی زیاتره‌ له‌ پیاو وه‌ تا ئه‌مرێت ئه‌و ژنه‌ له‌ بیرکردنه‌وه‌یه‌کی خراپدا ئه‌ژی وبه‌لایه‌وه‌ سوکایه‌تیه‌ که‌ ئه‌و ده‌ست پێشخه‌ر بێت بۆیه‌ پێاوه‌که‌ش هه‌ر کاتێک ئاره‌زووی هه‌بوو خۆی به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه‌و گوێ به‌ژنه‌ نادات

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy

ته‌ندروستی


راڕایی به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ

راڕایی به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ

زانایان و شاره‌زایانی تایبه‌ت به‌توێژینه‌وه‌ی پزیشكی ده‌ڵێن له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی... [درێژه‌...]

بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟

بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تازه ‌ئه‌وه‌ی پیشانداوه ‌که‌مێشکی ژنان و مێشکی پێاوان دوو... [درێژه‌...]

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیارییه‌كی نوێ

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیارییه‌كی نوێ

ئه‌و ژنانه‌ی لێنۆڕینی مه‌مكیان بۆ كراوه‌ (مه‌مۆگرامم) و به‌هه‌ڵه‌ پێیان وتراوه‌ كه‌... [درێژه‌...]

هونەری


نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت , نوێترین کلیپی لە بۆنەکان ببینە

نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت , نوێترین کلیپی لە...

هونەرمەند (نوری گەرمیانی) ماوەی زۆرە بە شێوەیەكی بەردەوام لە بواری هونەری دا بەرهەمەكانی... [درێژه‌...]

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی سەرەكی فیستیڤاڵی

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی سەرەكی فیستیڤاڵی "بلاک"ی...

كورتە فیلمی "دەنگی باران" لە دەرهێنانی جەلال ساعیدپەنا خەڵاتی سەرەكیی 14مین خولی فیستیڤاڵی... [درێژه‌...]

هونەرمەندی تورک هەزاڵ .. لە کارێکی زۆر کوردیدا لەگەڵ کۆمپانیای ڕایکوالێتی

هونەرمەندی تورک هەزاڵ .. لە کارێکی زۆر کوردیدا لەگەڵ...

بەم نزیکانە کۆمپانیایی ڕایکوالێتی لە درێژەی کارە هونەریەکانیدا ئەم جارە زۆر جیاواز کار... [درێژه‌...]

هەواڵ


ره‌نج سه‌نگاوی‌ چووە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو

ره‌نج سه‌نگاوی‌ چووە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو

لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ره‌نج سه‌نگاوی‌ شاعیر و پێشكه‌شكار رایگه‌یاند كه‌... [درێژه‌...]

کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ به‌رانی هۆلندا مانیان گرت

کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ...

په‌نابه‌رانی عێراقی (کورد و عه‌ره‌ب) له‌ هۆلندا له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچ... [درێژه‌...]

داخڵبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ 12 ئاماده‌یی‌ وه‌ك خۆیه‌تی‌‌و گشتی نییه‌

داخڵبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ 12 ئاماده‌یی‌ وه‌ك...

دوا به‌دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ داخڵبوونی‌ خوێندكارانی‌ 12... [درێژه‌...]

ده‌توانن لێره‌وه‌ گوێ بیستی ڕادیۆ ببن دوور له‌ ماڵپه‌ڕ Winamp windows Media Player Real Player QuickTime Web Proxy