Saturday, May 19th

Last update05:58:39 PM GMT

 9 میوان له‌ سەرهێڵه‌
:

سێكس لەدیدی هەرزەكارانەوە

پۆستی ئەلیکترۆنی Print

چەمكی سێكس لەلای هەزەكاران یەكێكە لە چەمكە هەرە ئاڵۆزەكان كەهەموو كۆمەڵگەی سەرقاڵ كردووە، لەبەر ئەوەی شیكردنەوەی چەمكی كەسێك لەكۆمەڵگەیەكەوە بۆ كۆمەڵگەیەكی تر لەسەردەمێكەوە بۆسەردەمێكی تر دەگۆڕدرێت، بەشێوەیەك دەبێت زۆرجار چەمكی هەرزەكاری و سێكس وەك زاراوەیەكی ئاسایی قبوڵكراوە، بەڵام لەهەندێك كۆمەڵگەدا رەفزدەكرێتەوە، ئەوەی گرنگە مامەڵەكردنی زانستیانەی دایك و باوكەكانە لەگەڵ هەرزەكارەكاندا، لەبەر ئەوەی قۆناغی هەرزەكاری یەكێكە لەقۆناغە هەرە گرنگ و هەستیارەكان لەژیانی مرۆڤدا.

 

بێگومان سێكس لەقۆناغی هەرزەكاریدا زۆرترین كاریگەری لەسەر ژیانی ئادەمیزاد هەیە، بەشێوەك پێویستە دایك و باوكەكان زۆر بەوردی مامەڵە لەگەڵ منداڵەكانیان بكەن و بەشێوەیەك پێویستە هەموو دایك و باوكێك بەشێوەیەكی زانستیانە هەندێك لە وروژاندنە سێكسییەكان بۆ منداڵەكانیان روونبكەنەوە، لەبەرئەوەی نەبوونی رۆشنبیری سێكسی گەورەترین گرفت بۆ دایك و باوكەكان دروست دەكات، چونكە بەكارهێنانی توندوتیژی و سەركوتكردنی منداڵ كێشە بۆ كەسایەتی ئەو هەرزەكارە دروست دەكات، بەپێچەوانەوە بایەخدانی زیاد لەپێویست و ناز هەڵگرتینان بەرەو هەڵدێریان دەبات، چونكە لەزۆربەی كاتەكاندا بایەخدانی زیاد لەپێویست گرفت بۆ ژیانی هەرزەكارەكە دروست دەكات، لەمبارەیەوە هاژە كچێكی هەرزەكاری تەمەن چواردەساڵە، باس لەوە دەكات كە لەخێزانێكدا دەژی كەباوك و دایكی رۆشنبیرن و زیاد لەپێویست بایەخی پێدەدەن، دەڵێت (هەرچەندە باوك و دایكم زۆربایەخم پێدەدەن، بەڵام لەبەر ئەوەی باوكم سەرقاڵی كار و كاسبیە و دایكیشم فەرمانبەرە، هەتائێستا نەیان توانیوە ببنە هاوڕێی بەردەوامم).
زۆربەی هەرەزۆری شارەزایان و پسپۆران بە گرنگیەوە لە قۆناغی هەرزەكاری دەڕوانن، لەبەر ئەوەی كە قۆناغی هەرزەكاری گرنگی خۆی لەژیانی هەمووتاكەكاندا هەیە، لەبەر ئەوەی لەقۆناغی هەرزەكاریدا مرۆڤەكان دەیانەوێت حەزو ئارەزووەكانیان جێبەجێبكەن، چونكە لەڕووی بایلۆژیشەوە هەموو تواناكانی تاكەكان بۆهەست و نەستەكانیان دەجووڵێت، لەهەمووشیان گرنگتر ئارەزووە سێكسیەكانە كەبەتەواوی بەشێوەیەكی خێرا دەوروژێت، بۆیە پێویستە دایك و باوك نەهێڵن منداڵەكانیان هیچ كات لە ناخەوە هەست بە بۆشایی بكەن، چونكە لەكاتی وا هەوڵدەدەن ئەو بۆشیانە بە پێوەندی تر پڕ بكەنەوە. ئەو كچە دەشڵێت (بەهۆی سەرقاڵی دایك و باوكم بۆشاییەكی زۆر لەنێو ئەندامانی خێزانەكەماندا بووە هۆی ئەوەی پێوەندییەكی خۆشەویستی لەنێوان من و كوڕێكدا دروست بێ، ئێستا ئەو پێوەندییە خۆشەویستیە گۆڕاوە بۆتە پێوەندیەكی سێكسی، بەڵام ئێستا ئەو كوڕە بەڵێنی پێداوم كە ژیانی هاوسەرگیری پێكەوە دروستبكەین).
جوان كچێكی هەرزەكاری تەمەن پانزە ساڵانە، وەك باسی لێوەدەكات دایك و باوكی زیاد لەپێویست نازیان پێبەخشیوە و هەموو جۆرە پێویستیەكانی ژیانیان بۆ دابینكردووە، دەڵێت (نازهەڵگرتنم لەلایەن دایك و باوكمە بۆتەهۆی ئەوەی كە ببنە هاوڕێم و هیچ كێشەیەك لەژیانمدا دروست نەبێت)، هەروەها جوان ئاماژە بەوە دەدات كەئارەزووی خۆشەویستی دەكات، بەڵام ئارەزووەكانی بۆسەركەوتن لەخوێندندا بۆتە هۆی ئەوەی هەرگیز بیر لەخۆشەویستی نەكاتەوە، سەبارەت بە پێوەندییە سێكسیەكان لەنێو هەرزەكارەكان، جوانە دەڵێت (سێكس بەلای زۆر لە هەرزەكارەكانەوە خۆشە، بەڵام من خۆم زۆر لەسێكس دەترسم و نامەوێت هەرگیز بچمە ناو جیهانی سێكسی هەرزەكارانەوە و هەمیشە خۆم لەپێوەندی سێكسی هەرزەكاران دەپارێزم).
بۆ ژیانی هەرزەكاران لەناو كۆمەڵگەی ئێمەدا جوان دەڵێت (هەرزەكاران لە كۆمەڵگەی ئێمەدا بوونەتە قوربانی یەكەم، لەبەر ئەوەی كۆمەڵگە زۆڵمی زۆر لەئافرەتانی هەرزەكار دەكات، قەیرانی زۆریان بۆدروست دەكات و بەپێچەوانەوە ئازادی تەواوی بەخشیوە بە كوڕەكان).
توێژەرێكی كۆمەڵایەتی باس لە ئاڵوودەبوونی سێكس لەنێو هەرزەكاران دەكات و پێیوایە هەندێك لە هەرزەكاران سێكس بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە بەكاردەهێنن كە لەنێوان هەرزەكاران و دایك و باوكیاندا دروستبووە، دەڵێت (بەهۆی بێبەشكردنی بەشێكی زۆری هەرزەكاران لەخۆشەویستی دایك و باوكیان، هەرزەكارەكان بیر لەپێوەندییە سێكسیەكان دەكەنەوە).
سەبارەت بەخۆشەویستی هەرزەكاران، ناوبراو دەڵێت: خۆشەویستی هەرزەكاران كێشەی زۆرە، بەتایبەتی زۆربەیان روودەكەنە چیرۆكی خۆشەویستی، زۆربەی هەرە زۆری چیرۆكی خۆشەویستیەكانیش هەرەس دەهێنێت، لەئەنجامدا تووشی خەمۆكی و نامۆبوون دەبن).

ئا:نەدا حەداد - گۆڤاری گوڵان

بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ :

جاری خوێندراوه‌: 323
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy

ته‌ندروستی


راڕایی به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ

راڕایی به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ

زانایان و شاره‌زایانی تایبه‌ت به‌توێژینه‌وه‌ی پزیشكی ده‌ڵێن له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی... [درێژه‌...]

بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟

بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تازه ‌ئه‌وه‌ی پیشانداوه ‌که‌مێشکی ژنان و مێشکی پێاوان دوو... [درێژه‌...]

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیارییه‌كی نوێ

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیارییه‌كی نوێ

ئه‌و ژنانه‌ی لێنۆڕینی مه‌مكیان بۆ كراوه‌ (مه‌مۆگرامم) و به‌هه‌ڵه‌ پێیان وتراوه‌ كه‌... [درێژه‌...]

هونەری


نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت , نوێترین کلیپی لە بۆنەکان ببینە

نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت , نوێترین کلیپی لە...

هونەرمەند (نوری گەرمیانی) ماوەی زۆرە بە شێوەیەكی بەردەوام لە بواری هونەری دا بەرهەمەكانی... [درێژه‌...]

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی سەرەكی فیستیڤاڵی

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی سەرەكی فیستیڤاڵی "بلاک"ی...

كورتە فیلمی "دەنگی باران" لە دەرهێنانی جەلال ساعیدپەنا خەڵاتی سەرەكیی 14مین خولی فیستیڤاڵی... [درێژه‌...]

هونەرمەندی تورک هەزاڵ .. لە کارێکی زۆر کوردیدا لەگەڵ کۆمپانیای ڕایکوالێتی

هونەرمەندی تورک هەزاڵ .. لە کارێکی زۆر کوردیدا لەگەڵ...

بەم نزیکانە کۆمپانیایی ڕایکوالێتی لە درێژەی کارە هونەریەکانیدا ئەم جارە زۆر جیاواز کار... [درێژه‌...]

هەواڵ


ره‌نج سه‌نگاوی‌ چووە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو

ره‌نج سه‌نگاوی‌ چووە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو

لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ره‌نج سه‌نگاوی‌ شاعیر و پێشكه‌شكار رایگه‌یاند كه‌... [درێژه‌...]

کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ به‌رانی هۆلندا مانیان گرت

کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ...

په‌نابه‌رانی عێراقی (کورد و عه‌ره‌ب) له‌ هۆلندا له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچ... [درێژه‌...]

داخڵبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ 12 ئاماده‌یی‌ وه‌ك خۆیه‌تی‌‌و گشتی نییه‌

داخڵبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ 12 ئاماده‌یی‌ وه‌ك...

دوا به‌دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ داخڵبوونی‌ خوێندكارانی‌ 12... [درێژه‌...]

ده‌توانن لێره‌وه‌ گوێ بیستی ڕادیۆ ببن دوور له‌ ماڵپه‌ڕ Winamp windows Media Player Real Player QuickTime Web Proxy