
شاجوانی مغرب بو سالی 2012 باڵاپۆشه وولاتی مغرب هه‌ڵده‌ستێت به ریكخستنی ئاهه‌نگی شاجوانی مغرب له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵداو له ( 3/1 )دا به‌ڕه‌چاوكردنی داب و نه‌ریته‌كانی ئاینی ئیسلام و كه‌لتوری وولاتی مغرب به‌بێ ئه‌وه‌ی كار له ئاستی ئاهه‌نگه‌كه بكات و به‌شداربوانی ناچارناكرێن جل و به‌رگی كه‌نار ده‌ریا له‌به‌ر بكه‌ن وه‌كو له‌ئاهه‌نگه جیهانیەكاندا ده‌كرێت بوەته پێوەری نێو ده‌ولەتی هەروەها لیژنەكە رێگە دەدات بە بەشداریكردنی ئافرەتانی بالاپۆش و دەڵێن هیج یاسایەك نیە لەیاساكانی هەڵبژاردنی شاجوان كە ڕێگر بێت لەبەردەم بەشداری نەكردنی ئافرەتانی بالا پۆش ئاهەنگەكەش گرنگیەكەی لەوەدایە كە هەلناسێت بە نمایشكردنی جەستەی ئافرەتان وەكو كالایەك پاڵێوراوەكان جل و بەرگی(قفتان)دەپۆشن كە جلێكی رەسەنی مەغریبیە و پاڵێوراوانیش ناچار ناكرێن بە لەبەر كردنی جل و بەرگی مەلەكردن,ئەم ئاهەنگە لەژێر ناوی (نویخوازی و كلاسیك)دا رێك دەخرێت و گەورەترین دیزاینەری جل و بەرگی مغریبیش تێدا بەشدار دەبن وەلەگرنكترین مەرجەكانی بەشداریكردنیش لەو ئاهەنگە ئەوەیە كەدەبێت پاڵێوراوەكە بەهیج شێوەیەك شوی نەكردبێت و ته‌لاق نەدرابێت و مندالیشی نەبێت هەروەها تەمەنی لەنیوان 18-25 ساڵیدا بێت باڕۆكەو عەدەسەی چاو بەكارنەهێنێت هەروەها خاڵ و تاتوو كون لەجەستەی نەبێت جگە لەكونی هەردو گویچكەكانی نەبێت ئەوەی شایانی باسە ئەو ئاهەنگە بەبەشداری 8 شاری مغربی ساز دەكرێت وە براوەی ئاهەنگەكەش بۆ ماوەی یەك سال موچەیەكی باشی دەدرێتێ لەلایەن سپۆنسەری ئاهەنگ و ئوتومبیلیكی مودیل تازەو چەكێكی بانقیش كە بڕی پارەكەی دیاری لەگەڵ جانسی بەشداریكردنی لەئاهەنگی شاجوانی جیهان بەو مەرجەی ئەم شاجوانە هەستێت بە لەئەستو گرتنی یەكێك لەكێشە مروڤایەتیەكان و ئیشی لەسەر بكات ,هەلبژاردنی كوتایی شاجوانیش لەنیوان بڕیاری لیژنەو كورتە نامەی بینەرانی ئاهەنگەكە یەكلایی دەكرێتەوە
ئاماده‌کردنی : ناز ئه‌حمه‌د - بۆنه‌کان



























