کاتێک نادین نه‌جم نازناوی شاجوانی لوبنانی بردەوە لە 2004 دا، ده‌رگای نواندنی به روودا کرایه‌وه. ده‌ستیکرد به نواندن لە چه‌ند رۆڵێکی سه‌ره‌کی دا، یه‌کێکیان له زنجیره‌یه‌کدا له ده‌رهێنانی نه‌جده‌ت عه‌نزور بوو. نادین نەجم ئێستا خۆی ئاماده‌ده‌کات بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ک و فیلمێکی نوێ، که له هه‌ردووکیاندا رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینێت. ده‌رباره‌ی ئه‌م خانمه بۆنه‌کان دیمانه‌یه‌کی نۆهاد تۆپالیان له به‌یروت بۆ مه‌وتنی له‌گه‌ڵ شاجوانی پێشووی لوبنان سازدا بڵاوبکاته‌وه :
مه‌وتنی: چۆن له شاجوانه‌وه بوویت به ئه‌کته‌ر؟
نادین نەجم: نواندن به رێکه‌وت هاتەپێشەوە و منیش سەرکەوتوبووم. خه‌ڵک هه‌یه له ژیانیاندا سه‌رکه‌وتو بوون له ئه‌نجامی رێککه‌وتێکی دیاریکراو که بۆیان هاتۆته پێش. بۆیه، چونه‌ته ناو ئه‌زمونه‌که‌وە و سه‌رکه‌وتو بوون. له‌گه‌ڵ منیش‌دا ئاوا بوو. ده‌قێکی نایابم پێگه‌یشت له‌گه‌ڵ رۆڵێک له زنجیره‌ی "خطوات حب" دا، که یه‌که‌م هه‌نگاوم بوو له نواندندا.
مه‌وتنی: تۆ به رۆڵی سه‌ره‌کیی ده‌ستت به پیشه‌که‌ت کرد. بۆچی؟
نادین نەجم: رێکه‌وت بوو. ره‌نگه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و حه‌قیقه‌ته بوو بێت که من دوای بردنه‌وه‌ی نازناوی شاجوانی لوبنان هاتمه ناو نواندنه‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و ناوبانگه‌ی که هه‌یه‌تی. بۆیه، من رۆڵی لاوەکیم پێنه‌درا. هه‌روه‌ها نه‌مدەزانی رۆڵی سه‌ره‌کی و لاوەکی هەبوون. ئێستا سه‌یری ورده‌کارییه‌کان ده‌که‌م، پرسیار له‌سه‌ر ده‌رهێنه‌ره‌که ده‌که‌م، له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ره‌که، دابه‌شکردنه‌که و له کوێ کاره‌که پیشانده‌درێت له ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌زمونه‌وه که بەدەستمهێناوە.
مه‌وتنی: تا ئێستا لە چیدا دەورت بینیوە؟
نادین نەجم: دوای "خطوات حب" شانبه‌شانی عه‌مار شه‌لاک، "رجال الحسم"م پێشکه‌ش کرد له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری سوریی نه‌جده‌ت عه‌نزور.
به‌م زووانه زنجیره‌ی "رجال مطلوبون" په‌خش ده‌کرێت له به‌رهه‌مهێنانی حاته‌م عه‌لی و ده‌رهێنانی سه‌میر به‌ره‌کاویە. له 19 ی تشرینی یه‌که‌مه‌وه "عجیال" له ته‌له‌فزیۆنی لوبنان له که‌ناڵی ئێم تی ڤی په‌خشده‌کرێت.
مه‌وتنی: باسی "عجیال"مان بۆ بکه.
نادین: بریتییه له زنجیره‌یه‌کی 90 ئه‌ڵقه‌یی و به چه‌ند به‌شێک پیشانده‌درێت. باسی به‌سه‌رهاتی ئافره‌تێکه -من رۆڵه‌که‌ی ده‌بینم- که به گه‌نجیی شووده‌کات. مێرده‌که‌ی له رووداوه‌کانی کەمپی ئاواره‌کانی نه‌هر ئه‌لبارد کۆچی دوایی ده‌کات و به‌رپرسیارێتی به‌خێوکردنی سێ منداڵه‌که‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. هه‌وڵده‌دات په‌روه‌رده‌یان بکات و قبوڵ ناکات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوێک بکات که خۆی حه‌زیشی لێیه‌تی و گرفته‌کان ده‌ست پێده‌که‌ن.
مه‌وتنی: چۆن بڕیارده‌ده‌یت کام رۆڵ ببینیت؟
نادین نەجم: به گوێره‌ی رۆڵه‌که و ده‌قه‌که و له هه‌موی گرنگتر، تا کام ئه‌ندازه رۆڵه‌که قوڵە و ته‌حه‌دایه‌ک ده‌بێت بۆم.
مه‌وتنی: ئه‌ی سینه‌ما؟
نادین نەجم: به‌م زووانه له یه‌که‌مین فیلمی لوبنانی خۆمدا به‌شداری ده‌که‌م به ناوی "ببووره دایه"-- فیلمێکی سریله‌ره که شآنبه‌شانی سه‌میر ئه‌لغه‌ریب دەور دەبینم. له نوسینی یوری مه‌رقه‌دی و عیماد ریفاعییه، له ده‌رهێنانی عیماد و به‌رهه‌مهێنانی مه‌رقه‌دی و باسم کریستۆیه.
مه‌وتنی: نازناوی شاجوان چی پێبه‌خشیویت؟
نادین نەجم: هه‌ل و ئه‌زمون و پێگە.



























