
سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: سبەینێ یەكشەممە پشوو نیە و دەوامی فەرمی هەیە لەسەرجەم دامو دەزگاكانی حكومەتی هەرێم كوردستان.
محەمەد قەرەداغی بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند: لە ساڵانی ڕابردوشدا ڕۆژی یەكی شوبات نەكراوە بەپشوو، ئەمساڵیش بەهەمان شێوە ڕۆژی یەكی شوبات پشوو نیە و دەوامی فەرمی هەیە.
محەمەد قەرەداغی وتیشی: تەنیا ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو پشووە، ئەویش بە هۆی ئەوەی ڕۆژی لەدایكبونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەدە(د.خ)، بۆیە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو پشو دەبێت لەدامو دەزگاكانی هەرێمدا.
هاواكات بەپێ نوسراوێك كە لەزانكۆی سلێمانی بڵاوكراوتەوە و تیایدا سەرجەم پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی تیایدا دیاریكراوە، ڕۆژی یەكی شوباتیش وەك ڕۆژی شەهیدانی یەكی شوبات دیاریكراوە و بەپێی نوسراوەكە ئەو ڕۆژە پشووە، بەڵام سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، ڕەتی كردوە كە یەكی شوبات پشوو بێت و ڕایگەیاند كە دەوامی فەرمی هەیە لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمدا بە زانكۆكانیشەوە.
وە هەروەها بههره رِهشید فهرهج، سكرتێرى سهرۆكى زانكۆى سلێمانى بهكوردیوى رِاگهیاند: بهسهرجهم رِاگرهكانیان رِاگهیاندوه سبهینێ پشوو نیه و دهوام ئاساییه.
سهبارهت بهخشتهكهش ئاماژهى بهوه كرد ئهو خشتهیه خشتهى بۆنه و رۆژه نیشتمانی و ئاینیهكانه و مهرج نیه پشوو بێت. و - بۆنەکان 2012-02-01



























