دكتۆر پیۆتر بیلینسكی پرۆفیسۆر له بواری شوێنه‌وار له زانكۆی وارشۆ له پۆڵه‌ندا، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان خسته روو و گوتی "یه‌كه‌م جاره سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌م، به‌ڵام كوردستان و خه‌ڵكی كورد هه‌موو كات له من نزیك بوونه، پێشتریش سه‌ردانی عێراقم كردووه". گوتیشی "له‌گه‌ڵ شوێنه‌وارناسانی كورد كارم كردووه، له‌هه‌مانكاتدا تێكه‌ڵاویم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌تی كوردی سوریا هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ من ئه‌ویه له كوردستان مرۆڤ هه‌ست به‌وه ده‌كات بێگانه نییه، به‌ڵكو له نێو خه‌ڵكی خۆی ده‌ژێت، ئه‌و هه‌سته‌ش به‌لای منه‌وه زۆر خۆشه". له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی "هۆی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كردنم بوو له كۆنفرانسێكی یۆنسكۆ كه تایبه‌ت بوو به گرنگی شێوینه‌واره‌كان له عێراق، بۆیه سه‌ردانه‌كه‌شمان له هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد له‌به‌ر دوو هۆی گرنگ، ئه‌وانیش بوونی فرۆكه‌خانه‌یه‌كی مۆدێرن و پێشكه‌وتوو له‌گه‌ڵ سه‌قامگیری ره‌وشی ئه‌منی له‌م شاره‌دا ئه‌م هۆیانه وای كرد كاره‌كانمان به باشترین شێوه ئه‌نجام بده‌ین". دكتۆر پیۆتر بیلینسكی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكرد "ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌مه‌وێ لێره‌دا باسی بكه‌م ئه‌ویه كاره‌كانی ئێمه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ده‌ست پێده‌كات، ئه‌م كاره‌ش تایبه‌ت ده‌بێت بۆ كردنه‌وه‌ی كۆرس بۆ قوتابیانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین به‌شی شوێنه‌وار، به‌لاَم به‌رنامه‌شمان هه‌یه بۆ ساڵی 2013 كاره‌كانمان به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان فره‌وانتر بكه‌ین".
پرۆفیسۆرێك له زانكۆی "وارشۆ" رایگه‌یاند، كۆرسێكی شوێنه‌وارناسی بۆ قوتابیانی به‌شی شوێنه‌واری كۆلێژی ئادابی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین/ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.
هێمن سابیر/ PNA /هه‌ولێر



























