
زۆرمان بیستووه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی مه‌زاج و هه‌ڵسوكه‌وت و ته‌ندروستی دایكێكی سك‌پڕ له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی سسته‌می ده‌روونی و عه‌قڵی منداڵه‌كه‌ی كاتێك له‌دایك ده‌بێت به‌ڵام لێره پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا سكپڕیی مێشكی دایك ده‌گۆڕێت؟
ده‌رونناسی به‌ناوبانگ لاورا گلین له‌زانكۆی چاپمان ئه‌ڵێت: "سكپڕی قۆناغێكی گرنگه بۆ په‌ره‌سه‌ندنی سسته‌می ئه‌عساب له‌دایكاندا، كه‌ئێمه وه‌ك خۆی هیچی له‌باره‌وه نازانین".
گلین و هاوكاره‌كه‌ی كێرت ساندمان له‌زانكۆی كالیفۆرنیا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌م باره‌وه كردووه كه له‌بڵاوكراوه‌ی " ئاڕاسته‌كانی ئێستا له زانستی ده‌رونناسیدا كه بڵاوكراوه‌ی رێًكخراوی زانستی ده‌رونناسانه.
گلین ده‌ڵیت" بۆشاییه‌كی گه‌وره له تێگه‌شتنمان بۆ ژیانی ژنان له‌م قۆناغه گرنگه‌دا هه‌یه، ئه‌م گۆڕانكارییه گه‌وره‌یه‌ی له‌كاتی سكپڕیدا به‌سه‌ر هۆرمۆنه‌كانی ژناندا دێت له هیچ قۆناغێكی تردا روونادات، لیكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه هۆرمۆنه دروستبووه‌وه‌كان مێشكی دایك بۆ پێویستی و داخوازییه‌كانی دایكایه‌تی ئاماده‌ده‌كات كه‌یارمه‌تیده‌دات كه‌متر بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌م گۆڕانكارییه‌و زیاتر له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی منداڵه‌كه‌ی خۆی بگونجێنێت.
بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه كه به‌ڵگه‌ی زۆر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دایك بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه كار له‌سه‌ر جوڵه‌و كاردانه‌وه‌ی سۆزداری كۆرپه‌كه‌ی ده‌كات بۆنمونه كۆرپه‌یه‌ك دایكه‌كه‌ی بڕی پێویستی خۆراكی نه‌خواردبێت زیاتر ده‌توانێت خۆی له‌گه‌ڵ كه‌می خۆراكدا بگونجێنێت دوای له‌دایكبوون وه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر خواردنی ئاسایی خواردبێت ئه‌وا زیاتر كۆرپه‌كه‌ی قه‌ڵه‌وده‌بێت.
دایك چۆن كار له‌سه‌ر كۆرپه‌كه‌ی بكات كۆرپه‌ش به‌هه‌مان شێوه كار له‌دایك ده‌كات بۆ نمونه جوڵه‌یه‌كی خراپ كه دایك ئاگای لێبێت یان نا رێژه‌ی لێدانی دڵ و كار‌و چالاكی پێست زیادده‌كات له‌گه‌ڵ ناردنی سیگناڵی سۆزداریی، خانه زه‌ره‌رمه‌نده‌كانیش له‌ڕێگه‌ی لیكه‌ڕژێنه‌كانه‌وه ده‌ڕژێنه ناو سوڕی خوێنی دایكه‌وه.
دواجار گلین ده‌ڵێت" پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌و خانانه ده‌بنه كار له‌هه‌ندێك به‌شی خانه‌كانی مێشك ده‌كه‌ن بۆیه ئه‌گه‌ر ببێت رێژه‌ی كاردانه‌وه‌ی مێشك بۆ ئه‌و خانه زه‌ره‌رمه‌ندانه گۆڕانكاری گه‌وره له مێشكی دایك و بیركردنه‌وه‌یدا دروستده‌كات له‌قۆناغی سكپڕیدا"

بەهمەن ئەحمەد
سه‌رچاوه/ sciencedaily
و - بۆنەکان



























