ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی سندوقی كۆمه‌كی داهێنه‌رانی وه‌زاره‌تی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بابنه‌گوێكی راگه‌یاندووه : ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی سندوقی كۆمه‌كی داهێنه‌ران سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان پاش ئه‌وه‌ی كارنامه‌كه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ندكرا ، رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م سنوقه ده‌ستبه‌كار ده‌كات بۆ كۆمه‌كی مادیی و یارمه‌تیدان و هاندانی داهێنه‌ران تا له كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن و پاڵپشتی و ده‌سگیرۆییان ده‌كات تا خه‌می ژیان و بژێوی رێگای داهێنانیان لێنه‌گرێت و بتوانن ئاسوده‌تر خۆیان بۆ داهێنان ته‌رخان بكه‌ن و به‌رهه‌می به پێزتر پێشكه‌ش بكه‌ن. له به‌شێكی دیكه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌دا هاتووه: سندوقی كۆمه‌كی داهێنه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت كه كۆمه‌كی داهێنه‌ران به‌م میكانیزم و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌یه: یه‌كه‌م: كۆمه‌ك ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه له پرۆسه‌ی داهێنانی رۆشنبیری ، ئه‌ده‌بی و هونه‌ریدا به‌رده‌وامن و به‌رهه‌مه‌كانیان له رووی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تیه‌وه له ئاستێكی شیاودایه و له یه‌كێك له‌م بوارانه‌دا كارده‌كه‌ن :نوسه‌ر (ئه‌دیب) ، رۆژنامه‌نوسی بواری رۆشنبیری ، شانۆكار ، سینه‌ماكار ، شێوه‌كار ، موزیكزن ، گۆرانیبێژ. دووه‌م: داواكردنی كۆمه‌ك به پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌یه : سێهه‌م: ده‌سته‌ی ئه‌مینداران له هه‌ڵسه‌نگاندندا ئه‌م پرنسیپانه‌ی خواره‌وه په‌یرِه‌و ده‌كات : چواره‌م: داواكار ده‌توانێت به گوێره‌ی قه‌واره‌ی به‌رهه‌مه داهێنه‌رانه‌كه‌ی داوای كۆمه‌ك بكات ، دواجار ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی سندوق برِیاری برِی یه‌ك ساڵه‌ی كۆمه‌كه‌كه ده‌دات. پێنجه‌م: ساڵی دوو جار داواكاریه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن ، جاری یه‌كه‌م له یه‌كی شوباته‌وه بۆ بیست و هه‌شتی شوبات ، جاری دووه‌م له یه‌كی مانگی ئه‌یلول تا كۆتایی مانگ، ده‌سته‌ی ئه‌مینداران هه‌ر جاره و دوای مانگێك واته له سه‌ره‌تای مانگی نیسان و سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا برِیاره‌كانی ئاشكرا ده‌كات و به ره‌زامه‌ندی یان ناره‌زامه‌ندی وه‌لاَمی داواكاریه‌كان ده‌داته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ و به ره‌چاوكردنی دره‌نگكه‌وتنی بیرۆكه‌كه و به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌رفه‌ته‌كه له به‌رده‌م داهێنه‌راندا كراوه بێت واده‌ی پێشكه‌ش كردنی داواكاریه‌كان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌بێت: - جاری یه‌كه‌م داواكاریه‌كان له یه‌كی مانگی حوزه‌یرانه‌وه تاكۆتایی مانگی حوزه‌یران پێشكه‌ش ده‌كرێن. - داوا له‌و داهێنه‌ره به‌رِێزانه ده‌كه‌ین كه له خۆیان راده‌بینن له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ( یه‌كی حوزه‌یران ) تا كۆتایی مانگ داواكاریه‌كانیان به پرۆپۆزه‌ڵ و هاوپێچه‌كانیه‌وه بگه‌یه‌ننه باره‌گای سكرتاریه‌تی سندوقه‌كه له دیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له هه‌ولێر به‌و ئومێده‌ین ئه‌م هه‌نگاوه گۆرِو تینێكی زیاتر به پرۆسه‌س داهێنان له كوردستان بدات و هانده‌رێكی باش بێت بۆ داهێنه‌ران.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له بانگه‌وازێكدا سندوقی كۆمه‌كی داهێنه‌رانی له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
1- داواكار ده‌بێت له‌گه‌ڵ داواكاریه‌كه‌یدا پرۆپۆزه‌لێك بۆ كاره‌كه‌ی ئاماده بكات و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له‌گه‌ڵ پرۆپۆزه‌له‌كه‌یدا بۆ سكرتاریه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی سندوقه‌كه بنێرێت :
- زانیاریی كه‌سیی له‌گه‌ڵ پوخته‌یه‌كی كار و كارنامه‌ی رۆشنبیریی ئه‌ده‌بی یان هونه‌ریی خۆی.
- نوێترین به‌رهه‌می كه ده‌بێته پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن كه ده‌بێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو ساڵ به‌سه‌ریدا تێپه‌رِ نه‌بوبێت و له‌گه‌ڵ داواكاریه‌كه‌یدا هاوپێچی بكات.
- له بواری كاره‌كه‌یدا خزمه‌تی له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
- داواكار ده‌بێت نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان بێت وئه‌م كۆمه‌كه داهێنه‌رانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
- چۆنایه‌تی و ناوه‌رِۆك و بایه‌خی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری.
- پێگه‌ی دوا به‌رهه‌می داهێنه‌ر له ناو سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانیدا و رۆڵی له گه‌شه و نه‌ش و نمای ره‌وتی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری خاوه‌نه‌كه‌یدا.
- رۆڵی به‌رهه‌مه‌كه له خزمه‌تكردنی فیكر و بۆچونی ئینسانی و گه‌شه‌و بینای تاك و كۆمه‌ڵگه‌دا.
- جاری دووه‌م داواكاریه‌كان له یه‌كی مانگی ئه‌یلول تا كۆتایی مانگی ئه‌یلول پێشكه‌ش ده‌كرێن.



























