Saturday, May 19th

Last update05:58:39 PM GMT

 15 میوان له‌ سەرهێڵه‌
:

بۆچی تازه‌لاوان تا دره‌نگان ناخه‌ون؟

پۆستی ئەلیکترۆنی Print

ئایا هۆكارێكی زانستی بۆ ئه‌وه‌ی تازه‌لاوان دره‌نگ ده‌خه‌ون له‌ ئارادایه‌؟

نیوه‌ڕۆیه‌ و تازه‌لاوان به‌ ده‌موچاوی پڕ له‌زیپكه‌وه‌ له‌و ژووره‌ی تیایدا خه‌وتن دێنه‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌م وێنایه‌ بۆ زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌كان ئاسایی بووه‌ته‌وه‌. تا ئێستا وایانده‌زانی كه‌ تازه‌لاوان ده‌یانه‌وێ ئینكاری له‌ گه‌ل‌‌ گه‌وره‌تر له‌ خۆیاندا بكه‌ن بۆیه‌ تا دره‌نگانێك ده‌خه‌ون یان چونكه‌ ته‌مه‌ڵن بۆیه‌ له‌ راده‌به‌ده‌ر ده‌خه‌ون.
به‌ڵام ئێستا توێژه‌ران بڕوایان وایه‌ زۆر خه‌وتنی تازه‌لاوان هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی 10 ساڵیه‌وه‌ تا 20 ساڵی، نزیكه‌ی 9 كاتژمێر خه‌وتن یان زیاتر هۆكاری زینده‌وه‌رزانی هه‌یه‌.
ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌ لایه‌ن پروفیسۆر (راسیلڕ فاسته‌ر) له‌ به‌رپرسانی كۆلێجی براسنۆزی زانكۆی ئۆكسفۆرد له‌ به‌ریتانیا ئه‌نجامداروه‌ پیشانده‌دات خوێندكاران له‌ كاتی دوای نیوه‌ڕواندا باشتر وانه‌كانیان ده‌خوێنن چونكه‌ كاتژمێری جه‌سته‌یان به‌ هۆی رژاندنی هۆرمۆنه‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌ك به‌رنامه‌ی داڕێژراوه‌ كه‌ دوو كاتژمێر دره‌نگتر له‌ كه‌سانی تر كه‌ ته‌مه‌نیان جیاوازه‌ له‌وان، هوشیار و چالاك ده‌بن.
پرۆفیسور فاسته‌ر ده‌ڵێت: "جه‌سته‌ی تازه‌لاوان له‌ بواری ژینگه‌ییه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك به‌رنامه‌ی داڕێژراوه‌ كه‌ له‌ كاته‌ دره‌نگه‌كانی شه‌ودا بخه‌ون و رۆژی دوایی دره‌نگتر خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه‌، هه‌ڵبه‌ت ده‌كرێ كرداره‌ هه‌ڵسوكه‌وتی تا راده‌یه‌ك توندوتیژیان بۆ ئه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ به‌ڵام هه‌ر جۆره‌ كردارێك له‌ له‌وانه‌وه‌ بوه‌شێته‌وه‌ به‌ هۆی ته‌مه‌ڵیانه‌وه‌ نیه‌."
بڕوای وایه‌ ئه‌گه‌ر كاری خوێندنگه‌كان و وانه‌كانی یه‌ك كاتژمێر دره‌نگتر ده‌ست پێبكرێ و وانه‌ دژواره‌كان له‌ كاته‌ دره‌نگه‌كانی دوای نیوه‌ڕۆدا ده‌ست پێبكرێت، راده‌ی غیاببوونیان و هه‌روا خه‌مۆكیان كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.
به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌و واتایه‌ نیه‌ كه‌ تازه‌لاوان ده‌رفه‌تیان هه‌بووبێت هه‌ر كات بیانه‌وێ بخه‌ون یان خه‌به‌ریان ببێته‌وه‌.
پرۆفیسۆر فاسته‌ر وتی: "تازه‌لاوان و باوك و دایكانیان ده‌بێ هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی بكه‌ن و بزانن كه‌ بۆ بوونی باشترین چالاكی زه‌ینی، نه‌وجه‌وانان پێویستیان به‌ 8 تا 9 كاتژمێر خه‌وی شه‌وان هه‌یه‌. ئه‌وانه‌ ده‌بێ له‌ سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ كاتژمێری ته‌وقیتكراو به‌ كار بێنن كه‌ تازه‌لاوان پاش 8 بۆ 9 كاتژمێر خه‌و خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن بۆ رۆیشتن بۆ خوێندنگه‌ و وانه‌كانیان."
هه‌روا ده‌ڵێت: "تازه‌لاوان پێش خه‌وتن ده‌بێ ده‌رفه‌تیان هه‌بووبێت كه‌ سه‌رقاڵییه‌كانیان ورده‌ ورده‌ كه‌م و كه‌متر بكه‌نه‌وه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی تا دوایین كات كه‌ به‌ خه‌به‌رن به‌ دیار ته‌له‌فزیۆن و یارییه‌ كۆمپیۆته‌رییه‌كانه‌وه‌ دابنیشن."
بۆچی تازه‌لاوان له‌گه‌‌ڵ كه‌سانی تردا جیاوازن؟
(نیل ستنلی) توێژه‌ر له‌بواری خه‌و له‌ زانكۆی (ئیست ئه‌نگه‌لیا) له‌ به‌ریتانیا ده‌ڵێت: "له‌ جه‌سته‌ی تازه‌لاوان دا میكانیزمێكی چالاك هه‌یه‌ كه‌ پێی ده‌ڵێت خه‌وه‌كه‌ی ته‌واو نه‌بووه‌ و پێویستی به‌ خه‌وی زیاتر هه‌یه‌، هاوكات خه‌وی شه‌وانه‌ی ده‌گۆڕێت و له‌مڕوه‌وه‌ پێیخۆشه‌ شه‌وان دره‌نگ بخه‌وێ و به‌یانیان دره‌نگ خه‌به‌ری ببێته‌وه‌."
پێگه‌یشتن كاریگه‌ری له‌ سه‌ر زۆر خه‌وتن هه‌یه‌. پاش ته‌مه‌نی بیست ساڵی خه‌و سووكتر ده‌بێته‌وه‌. له‌ ته‌مه‌نی پێگه‌یشتوویی دا مێشكی مرۆڤ سه‌ر له‌ نوێ زیندوو ده‌بنه‌وه‌ و خه‌و ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ به‌ مێشك ده‌دات كه‌ خۆی بناسێته‌وه‌."
دره‌نگ خه‌وتنی نه‌وجه‌وانان ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووبێت، نه‌وجه‌وان ده‌یه‌وێ دره‌نگتر له‌ باوك و دایكی بخه‌وێ یان تا دره‌نگانێك له‌گه‌ڵ ره‌فیقه‌كانیدا بێت.

و/ لیندا - بۆنەکان

2012-02-07


بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ :

جاری خوێندراوه‌: 148
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن DARYA, February 12, 2012
SALAMU EALAUKUM
DASTTAN XOSHBE BO BLAWKRDNAWAY AM BABATA
BAHIWAY BARDAWAMITAN

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy

ته‌ندروستی


راڕایی به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ

راڕایی به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ

زانایان و شاره‌زایانی تایبه‌ت به‌توێژینه‌وه‌ی پزیشكی ده‌ڵێن له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی... [درێژه‌...]

بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟

بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تازه ‌ئه‌وه‌ی پیشانداوه ‌که‌مێشکی ژنان و مێشکی پێاوان دوو... [درێژه‌...]

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیارییه‌كی نوێ

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیارییه‌كی نوێ

ئه‌و ژنانه‌ی لێنۆڕینی مه‌مكیان بۆ كراوه‌ (مه‌مۆگرامم) و به‌هه‌ڵه‌ پێیان وتراوه‌ كه‌... [درێژه‌...]

هونەری


نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت , نوێترین کلیپی لە بۆنەکان ببینە

نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت , نوێترین کلیپی لە...

هونەرمەند (نوری گەرمیانی) ماوەی زۆرە بە شێوەیەكی بەردەوام لە بواری هونەری دا بەرهەمەكانی... [درێژه‌...]

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی سەرەكی فیستیڤاڵی

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی سەرەكی فیستیڤاڵی "بلاک"ی...

كورتە فیلمی "دەنگی باران" لە دەرهێنانی جەلال ساعیدپەنا خەڵاتی سەرەكیی 14مین خولی فیستیڤاڵی... [درێژه‌...]

هونەرمەندی تورک هەزاڵ .. لە کارێکی زۆر کوردیدا لەگەڵ کۆمپانیای ڕایکوالێتی

هونەرمەندی تورک هەزاڵ .. لە کارێکی زۆر کوردیدا لەگەڵ...

بەم نزیکانە کۆمپانیایی ڕایکوالێتی لە درێژەی کارە هونەریەکانیدا ئەم جارە زۆر جیاواز کار... [درێژه‌...]

هەواڵ


ره‌نج سه‌نگاوی‌ چووە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو

ره‌نج سه‌نگاوی‌ چووە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو

لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ره‌نج سه‌نگاوی‌ شاعیر و پێشكه‌شكار رایگه‌یاند كه‌... [درێژه‌...]

کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ به‌رانی هۆلندا مانیان گرت

کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ...

په‌نابه‌رانی عێراقی (کورد و عه‌ره‌ب) له‌ هۆلندا له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچ... [درێژه‌...]

داخڵبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ 12 ئاماده‌یی‌ وه‌ك خۆیه‌تی‌‌و گشتی نییه‌

داخڵبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ 12 ئاماده‌یی‌ وه‌ك...

دوا به‌دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ داخڵبوونی‌ خوێندكارانی‌ 12... [درێژه‌...]

ده‌توانن لێره‌وه‌ گوێ بیستی ڕادیۆ ببن دوور له‌ ماڵپه‌ڕ Winamp windows Media Player Real Player QuickTime Web Proxy