Saturday, May 19th

Last update05:58:39 PM GMT

 15 میوان له‌ سەرهێڵه‌
:

كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن

پۆستی ئەلیکترۆنی Print

هەندێك لە كچان لە رێگەی وەڵامدانەوەی كوڕانەوە فێری توانج لێدان دەبن

سەرەتا كە كوڕان توانجیان لە (فرمێسك) دەدا، لە شەرما سوردەبوویەوە، بەڵام ئێستا خۆی بووە بە یەكێك لەوانەی كە توانج لە كوڕان دەدات‌و توانجی بەلاوە ئاسایی بووەتەوە.

فرمێسك عەلی 20ساڵ وتی»من كچیشم توانج ئەدەم، ئەوە شتێكی زۆر ئاساییە، پێویستە بوونی خۆمان بسەلمێنین، بۆئەوەی كوڕان هەروا نەزانن، ئێمە ئامێرێكین، حەزیان بە چی بێت دەتوانن پێمان بڵێن».

هەرچەندە بەزۆریی كوڕان توانج لە كچان دەدەن، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا كچانیش لەسەر ئەوە راهاتوون توانج لە رەگەزی بەرامبەر بدەن، بەڵام بە زۆریی وەكو كاردانەوە بەكاریدێنن، كاتێك كوڕێك توانجیان لێدەدات.

هەندێك جار توانجەكان ئاسایی نین‌و دەگەنە ئاستی لەكەداركردنی كەسایەتی یەكترو كێشەی دیاری لێدەكەوێتەوە. كەسی توانجدەر بەزۆریی ئاستی رۆشنبیریی لاوازە.

هێرۆ كەمال 21ساڵ، خوێندكاری شەشی ئامادەیی، وتی»توانج دان بە رای من دیاردەیەكی زۆر ناشرینە، كەلەناو گەنجەكانماندا بەداخەوە بۆتە خویەكی ناشرین».

ئەم كچە ئەوەی زۆر بەلایەوە ناخۆشە ئەوەیە بەتەنیا بێت و كوڕێ‌ توانجی لێ‌ بدات وتیشی»زۆریش رووبەڕووی ئەوە بوومەوە، بەتایبەت لە بازاڕدا».

ئەم دیاردەیە هەرلەكۆنەوە لەناو كوڕاندا هەبووەو توانجیان لە كچان داوە كاتێك بەلایاندا تێپەڕدەبوون، بەڵام لە ئێستادا  تارادەیەك لەناو كچانیشدا بووەتە دیاردەیەكی باو.

هەندێك كەس دەڵێن راهاتوون توانج بدەن‌و بە شتێكی ئاسایی دەزانن، بەڵام لەگەڵ ئەوەش نین بەجۆرێك بێت كەسایەتی بەرامبەر بشكێنن.

كاوە محەمەد  19ساڵ،  وتی»شتێكی زۆر ئاساییە، لای من هیچ هۆكارێكی نیە، خوم توانجم لە  كچ داوە، وە كچیش توانجی لێداوم».

هەروەها كاوە وتیشی »گرنگ ئەوەیە لە سنوری خۆت دەرنەچی و مافی بەرامبەر پێشێل نەكەی، یاخود بەوشەیەك برینداری نەكەی، من ناتوانم بڕۆمە دەرەوەو توانج نەدەم».

لینا ئاوات،  20ساڵ،  خۆی توانج لە كوڕ وكچ ئەدات‌و بەلاشییەوە ئاساییە كوڕێك توانجی لێ‌ بدات، چونكە خۆی توانج لە كوڕان دەدات.

لینا وتی »كوڕێك لە دورەوە دێت بەرەو ڕووت، دیارە بەتەمایە شتێ‌ بڵێ‌، بۆیە من خێرا توانجی لێدەدەم وەك ئەوەی ئەڵێم، سەیری بەردەمی خۆتكە با ملت نەشكێ‌…یاشتێكی ئاوا».

نیاز محەمەد فەتاح توێژەری كۆمەڵایەتی، وتی »توانج دیاردەیەكە بەردەوام هەبووە، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو تێڕوانینە جیاوازانەی كە مرۆڤەكان هەیانە لە ژیانداو شارەزابونیان بەو جیاوازییە».

سەبارەت بە زۆربونی ئەو دیاردەیە لەناو گەنجاندا ئەم توێژەرە وتی »گەنجەكان لە قۆناغی دروستكردنی كەسێتی خۆیاندان و هەر بۆیە دەیانەوێت لەهەموو كاتێكدا دەستیان وەردەنە شتەكان بۆ سەلماندی بوونی خۆیان».

وتیشی »ئەو دۆخە رەخنەسازیەی لە گەنجاندا كە هەیە ئامادەباشی دەكات بۆ ئەوەی بەشێوەی توانج راوبۆچونەكانی دەربڕێت بۆ دەروربەرەكەی و ئەمەش لەروی دەرونیەوە بە دیاردەیەكی تەندروست دەبینرێت، چونكە گەنجەكان گەر رەخنەیان لەواقعی دەوروبەریان نەبێت واتە گەشەیان نەكردووە».

نیاز ئاماژە بەوەدەكات كە كوڕ زیاتر ئازادن و زیاتر ئارەزووی خۆسەلماندن دەكەن و تێكەڵاویان لەگەڵ دۆخە جیاوازەكانی كۆمەڵگاش، زووتر پێیاندەگەیەنێ‌ لە دروستكردنی راوبۆچونی خۆیان، هەربۆیە لە كوڕاندا زیاتر دەبینرێ‌.

كچان لەكاتی پێپەڕبوون بەلای كوڕاندا رووبەڕووی توانج دەبنەوە، لە ئێستاشدا ئەو دیاردەیە لەلای شۆفێران بە تایبەت شۆفێری تەكسی بەدی دەكرێت.

هاژە حەسەن، 22ساڵ، وتی »شۆفێری تەكسی كە بەلاتا ئەڕۆن هەندێكیان توانجی ناشرینت لێدەدەن، هەموو كەس مەجبورە هەندێك جار بەپەلەیە  بە تەكسی دەڕوات، بۆیە ناتوانی بێخەم بە تەكسی هاتوچۆ بكەی».

وتیشی »توانج  شتێكی زۆر ناخۆشە، كاتێك كەسێك توانجێكم لێ دەدات، بێمتمانەییەك بەخۆمم لادروست دەبێت، لە ناخمدا تووشی دوودڵی دەبم بەرامبەر خۆم و هەموو هەنگاوێكم».

ئەو توێژەرە لەگەڵ ئەوەی باس لەوە دەكات لەرووی دەرونیەوە رەخنەكانیان دەردەبڕن، بەڵام ئاماژەش بەوەدەكات كە لەسەر خودی تاك »بەدڵنیاییەوە كاریگەری خراپە، چونكە ئەو تاكە متمانەی بەخۆیی كەمدەبێتەوە و كاردەكاتە شێوازی تێكەڵاوبوونی و بڕیاردانی و گەشەكردنی كەسێتی».

هەروەها ئاماژە بەوەشدەكات جگە لە ئیفلیجبوونی ئەو تاكانەی كە توانج كاریگەری خراپیان لەسەر جێدەهێڵێ‌، پەیوەندی نێوان تاكەكانیش خراپتردەكات.

وتیشی »هەروەها ئەو كەسەی كە بەو كارە هەڵدەستێ‌ لەلایەن خەڵكەوە بێزراوەو ئەویش وزەكەی خۆی بەهەڵە بەكاردەهێنێ‌ و گرێ‌ كۆمەڵایەتی و دەرونیەكان زیاتر دەكات بۆیە زیانی بۆ تاك و كۆمەڵگاش هەیە».

شاناز حەسەن - ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی

بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ :

جاری خوێندراوه‌: 220
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy

ته‌ندروستی


راڕایی به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ

راڕایی به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ

زانایان و شاره‌زایانی تایبه‌ت به‌توێژینه‌وه‌ی پزیشكی ده‌ڵێن له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی... [درێژه‌...]

بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟

بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تازه ‌ئه‌وه‌ی پیشانداوه ‌که‌مێشکی ژنان و مێشکی پێاوان دوو... [درێژه‌...]

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیارییه‌كی نوێ

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیارییه‌كی نوێ

ئه‌و ژنانه‌ی لێنۆڕینی مه‌مكیان بۆ كراوه‌ (مه‌مۆگرامم) و به‌هه‌ڵه‌ پێیان وتراوه‌ كه‌... [درێژه‌...]

هونەری


نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت , نوێترین کلیپی لە بۆنەکان ببینە

نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت , نوێترین کلیپی لە...

هونەرمەند (نوری گەرمیانی) ماوەی زۆرە بە شێوەیەكی بەردەوام لە بواری هونەری دا بەرهەمەكانی... [درێژه‌...]

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی سەرەكی فیستیڤاڵی

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی سەرەكی فیستیڤاڵی "بلاک"ی...

كورتە فیلمی "دەنگی باران" لە دەرهێنانی جەلال ساعیدپەنا خەڵاتی سەرەكیی 14مین خولی فیستیڤاڵی... [درێژه‌...]

هونەرمەندی تورک هەزاڵ .. لە کارێکی زۆر کوردیدا لەگەڵ کۆمپانیای ڕایکوالێتی

هونەرمەندی تورک هەزاڵ .. لە کارێکی زۆر کوردیدا لەگەڵ...

بەم نزیکانە کۆمپانیایی ڕایکوالێتی لە درێژەی کارە هونەریەکانیدا ئەم جارە زۆر جیاواز کار... [درێژه‌...]

هەواڵ


ره‌نج سه‌نگاوی‌ چووە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو

ره‌نج سه‌نگاوی‌ چووە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو

لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ره‌نج سه‌نگاوی‌ شاعیر و پێشكه‌شكار رایگه‌یاند كه‌... [درێژه‌...]

کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ به‌رانی هۆلندا مانیان گرت

کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ...

په‌نابه‌رانی عێراقی (کورد و عه‌ره‌ب) له‌ هۆلندا له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچ... [درێژه‌...]

داخڵبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ 12 ئاماده‌یی‌ وه‌ك خۆیه‌تی‌‌و گشتی نییه‌

داخڵبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ 12 ئاماده‌یی‌ وه‌ك...

دوا به‌دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ داخڵبوونی‌ خوێندكارانی‌ 12... [درێژه‌...]

ده‌توانن لێره‌وه‌ گوێ بیستی ڕادیۆ ببن دوور له‌ ماڵپه‌ڕ Winamp windows Media Player Real Player QuickTime Web Proxy