جا‌کسۆن براون
ـــــــــــــــــــــــــ ــ
1-له‌بیرت نه چێت ژیان ماوه‌یه‌کی زۆر کرت و جوانه بێ ئه‌وه‌ی ئاگات لێ بێت کۆتایی دێت
2- بۆ ئه‌وه‌ی که دلت خۆش بێت هه‌موو کاتی خۆت به هه‌ولدان به فیرۆ مه‌ده،خۆشی هه‌ر له خۆیه‌وه بێ چاوه‌روانی و پلاندانان دروست ده‌بێ وه‌ک له‌ناکاو ده‌رکه‌وتنی ئه‌ستێرێیه‌کی گه‌شاوه له شه‌وێکی تاریک‌دا
3- په‌یداکردنی هاورێ بۆخۆت بکه به خویه‌کی به‌رده‌وام
4- خۆشی شتێکی به‌رده‌وام نیه هه‌رکات توانیت تۆزێکی لێ به‌ده به که‌سانێکی تر
5- فێری ره‌خنه گرتنی هێمنانه به
6- له‌گه‌ل ئه‌و که سه‌ی که خۆشت ده‌وێ له ناو به‌فردا پیاسه بکه‌ن
7- خۆت بناسه به‌و شته‌ی که کردوته نه‌ک به‌و شته‌ی که به‌ته‌مایت بیکه‌ی
8- ژیان زه‌حمه‌ته تۆش نه‌رم به
9- ئه‌گه‌ر ویستت شتێک بکه‌یت ئه‌وا به شێوه‌یه‌ک بیکه که خۆت باوه‌رت پێی هه‌بێ
10- کاتێك که تاوان بار بویت له خۆت مه‌بوره
11- ئه‌و که‌سه به که‌سێکی گرنگ دا مه‌نێ که تۆی لا گرینگ نیه
12- جوان گوێ بگره ، به‌تای به‌تی کاتێک له‌گه‌ل خۆشه‌ویسته‌که‌ت ده‌که‌ویته ده‌مه‌قالێوه
13- رێز له‌که‌سی راستگۆ بگره چونکه ئه‌وان زۆر خوی چاکتریان هه‌یه
14- ببه هۆی ئه‌وه‌ی که زه‌رده خه‌نه له‌لای که‌سێکی داماو دروست بکه‌ی
15- له‌که‌سێک توره‌مه‌به که خواردنت بۆ ئاماده‌ده‌کات
16- کارێک بکه له چاو که‌سێکی تردا وه‌ک پاله‌وان سه‌یر بکرێیت
17 - زۆر به خه‌یالی یادگاری رابردوو مه‌به ، ئه‌گه‌ر بته‌وێ زۆر به‌بیری خۆتدا بهێنیته‌وه ئه‌وا ده‌بێته هۆی دل توندی و دل ته‌نگی
18- له‌بیرت نه چێت هه‌رده‌م دورکه‌وتنه‌وه له ته‌نگ و چه‌له‌مه باشتره له چاره‌سه‌ر کردن
19- هه‌رگیز مه‌هێله شته‌کان بگاته کۆتایی
20- ژیانێکی خۆش بژی هه‌تا ئه‌گه‌ر شته‌کانیش نارێک بون
21- له‌بیرت نه چێت که دله راوکێ هیچ شتێک هێور ناکاته‌وه
22- شانازی به جوانی و ته‌مه‌نی رابردوت مه‌که
23- بیرت نه چێت که هه‌موو وه‌ختێک دره‌نگه بۆ ئه‌و شتانه‌ی که بیری لێده‌که‌یته‌وه
24- هه‌موو کات وابکه که دلت به شته بچوکه‌کان خۆشبێت ئه‌و وه‌خته هه‌موو کارێک دلت خۆش ده‌بێت
25- که گیرای له‌سه‌ر هه‌ر شتێک بێت داوای لێبوردن باشترین شته
26- له‌هه‌ر بارودۆخێکدا بویت به‌ده‌م پێکه‌نین به ، ئیجابیانه بیر بکه‌ره‌وه به هیوا به
27- شه‌رم مه‌که له‌وه‌ی له کاتی پێویست داوای یارمه‌تی له هاورێکانت بکه‌یت ، چونکه براده‌ر بۆ رۆژی ته‌نگانه‌یه
28- له ژیانتدا هه‌ر هیچ نه‌بێت کتێبێک له‌سه‌ر ئه‌وه بخوێنه‌وه که رێوی چۆن فێله‌کانی ده‌کات
29 - له‌کاره‌کانت که سێک بۆ شه‌راکه‌ت هه‌لمه‌بژێره که زۆر حه‌زی بکه نوکته بازی بێت
30- هه‌موو هه‌ولێک بده بۆ ئه‌وه‌ی شتی نوێ ببینی
31- سوده‌کانی گومان بۆ براده‌ره‌کانت رونبکه‌ره‌وه
32- بیرت نه چێت که خۆشی له‌وه‌دانیه که چه‌ند پاره‌ی بۆ سه‌رف بکه‌یت
33- به‌روی خۆشه‌وه هه‌ول بۆ هه‌موو که‌س بده
34- هه‌ر کاتێک ئیلهامێکت بۆ هات یه‌کسه‌ر له‌لای خۆت یاداشتی بکه
35- قه‌ت به مه‌به‌سته‌وه که‌س بێزار مه‌که ته‌نانه‌ت دوژمنه‌که‌شت
36- ئه‌و که‌سه هه‌لبژێره که خۆشت ده‌وێ چونکه له‌وانه‌یه هه‌تا هه‌تایه له‌گه‌لی بژی
37- خه‌مبار مه‌به ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر تۆ باشتر بوی بۆ براده‌ره‌که‌ت له چاو باشی ئه‌وان بۆ تۆ
38- بریاری گرینگ مه‌ده تا کۆنترۆلی ته‌واوی سۆزه‌کانت نه‌که‌ی
39- قه‌ت بۆ سواربونی حوشتر پاره مه‌ده
40- ئه‌و هۆنراوه‌ی که تۆ پێت خۆشه ئه‌وا بیده به براده‌ره‌که‌شت
41- نرخی هه‌موو شتێک بزانه ته‌نانه‌ت ته‌نانه‌ت ئه‌و شتانه‌ی که به‌خۆرایشن
42- ئه‌وه‌ی به‌یانی لێی په‌شیمان ده‌بیته‌وه ئه‌مرۆ مه‌یکه
43- ببه براده‌ری ئه‌و که‌سه‌ی که له‌کاتی ته‌نگانه‌دا یه‌که‌م که‌س دێت به هاناته‌وه
44- له‌بیرت نه چێت که ئه‌گه‌ر راستگۆ بویت ئه‌وا پێویست ناکات ئه‌وه بلێی
45- مه‌هێله تۆز له سه‌ر ته‌نگ و چه‌له‌مه‌کانت بنیشێت زوو چاره‌سه‌ریان بکه
46- کاتێک قسه‌ده‌که‌یت ئه‌گه‌ر زانیت که ده‌یانه‌وێ له قسه‌کردن بت وه‌ستێنن ئه‌وا خۆت بوه‌سته ، پێش ئه‌وه‌ی که پێت بلێن
47- هه‌موو رۆژێک چاوه‌روانی شتی چاک بکه .. چو نکه به‌ختیش له‌گه‌ل چاوه‌روانکردنی شتی چاک دایه
48- ئه‌گه‌ر براوه بویت یان دۆراو ئه‌وا به هه‌ردوکیان دل خۆش ببه
49- توره‌یی به زه‌رده خه‌نه بگۆره‌وه
50- له‌بیرت نه چێت ه‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگ له کاتی ده‌مه‌قالێدا له ئه‌گه‌ری ئاشت بونه‌وه که‌م ده‌کاته‌وه
51- گرینگ نیه رێزت لێ بنێن یان گله‌یت لێ بکه‌ن گرینگ ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سه بناسیت که ئه‌و گله‌یه‌ی کردوه یان ئه‌و رێزه‌ی لێ ناویت
52- گوێ مه‌ده به‌وه‌ی که له‌کاتی ئاماده‌بونت له پرسه‌یه‌کدا چی ده‌لیی ، چونکه خاوه‌ن پرسه‌که ته‌نیا ئه‌وه‌ی له بیره که کێ له پرسه‌که‌دا ئاماده بووه ، له‌بیری ده‌چێت که هه‌ر یه‌کێک له ئاماده‌بوانی پرسه‌که چی گوتوه
53- خۆت را بێنه که هه‌میشه له باره‌ی مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌ته‌وه شت بوخێنیته‌وه
واین دایر
ــــــــــــــــــ
1- جه‌سته‌ی مرۆڤ په‌یره‌وی یاسا گه‌لێک ده‌کات که ئێستا زۆربه‌یانمان بۆ نه‌زانراوه وه له ژێر ناوی ئیلهامدا به ئالۆزی و سه‌رسورمانه‌وه ماونه‌ته‌وه
2- زۆر به‌ی خه‌لک حه‌ز ده‌که‌ن خۆشه‌ویستی خۆیان پێشه‌کش به‌و که‌سانه بکه‌ن که به شیاوی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ده‌زانن..ئه‌مه له‌کاتێکدا که هه‌موو که‌س شیاوه
3- له گوناه بێزاربه .. به‌لام گوناهبارت خۆش بوێت
4- تا ئه‌و کاته‌ی خۆشه‌ویستی و سۆزی ئێمه ، هه‌موو دونیا نه گرێته‌وه ناکۆکی و دوبه‌ره‌کایه‌تی هه‌ردمێنێ
5- پێویسته بروابکه‌ین که هه‌مومان یه‌کین و ئازاردانی مرۆڤایه‌تی ئازاری ئێمه‌یه
6- ئه‌و شته‌ی که پێویسته هه‌ر مرۆڤێک پێشکه‌ش به مرۆڤێکی تر بکات جیا له خۆشه‌ویستی هیچ شتێکی تر نیه
وه‌رگیراوه....