
جگه‌رخوێن له‌ساڵی 1976دا بۆ سوریا ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌ساڵی 1979 ناچار ده‌بێت ڕووبکاته وڵاتی سوێد و له‌وێ وه‌ك په‌ناهه‌نده‌یه‌ك ده‌گیرسێته‌وه و به‌نووسینه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بێت و له 1984.10.22 کۆچی دوایی ده‌کات و ته‌رمه‌که‌ی بۆ قامیشلی ده‌گوێزرێته‌وه و له‌وێ به‌خاکی کوردستان ده‌سپێدرێت، ئه‌وه‌ش هه‌روه‌ك خۆی پێش مردنی داوایکردبوو.
جگه‌رخوێن توانی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌یبوو بیگه‌یێنێته ئه‌و ئاسته‌ی به نه‌مری بمێنێته‌وه و نه‌وه‌ی ئه‌وسا و ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه و په‌خشان و فه‌رهه‌نگ و ڕێزمانی کوردی سوودمه‌ندبن.
جگه‌رخوێن به هه‌ستی پڕ سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی، هه‌ڵوێستی شاعیری نه‌ته‌وه‌یی كورد "ئه‌سیری" په‌سند ده‌كات و ستایشێكی جوانی به هۆنراوه كردووه و له هۆنراوه‌یه‌كیدا به ناوی "به‌ر دیلك" واتا "خۆشه‌ویستی" له ژماره‌ی 10ی ساڵی 1932ی گۆڤاری "هاوار" له شامدا بڵاوكردۆته‌وه و به‌م جۆره ده‌ست به‌ستایشه‌كه‌ی ده‌كات:
ئه‌ی برای شه‌هبازی ئه‌وجی فه‌ن و هه‌م عیرفانی توو
سه‌د وه‌كی "ابن الاثیر" ی گووری و قوربانی توو!
جگه‌رخوێن (ابن الاثیر) به قوربانی ئه‌سیری شاعیری نه‌ته‌وه‌یی كوردمان ده‌كات چونكه لای وایه (ابن الاثیر)، كه كوردێكی مێژوو نووس بووه، نه‌ك مێژوو نووسێكی بۆ كوردی نووسیبێت، چونكه له ئاستی "ئه‌سیری"دا هیچ باشه‌یه‌کی بۆ كورد نه‌بووه و شاعیر له دێڕه هۆنراوه‌یه‌کی دیكه‌دا ده‌ڵێت
سه‌د سه‌لاحه‌دین و بی سه‌د وه‌ك ئه‌بی موسلم هه‌بێ
فائیده هیچ بوومه ناده‌ن سه‌توه‌تی شاهانی توو
شاعیر ده‌ڵێت: "ئێمه گه‌ر سه‌دی وه‌ك سه‌لاحه‌دین و ئه‌بو موسلیمی خۆراسانیمان هه‌بێت، كه هه‌ردووكیان كورد بوون. به‌ڵام هیچیان بۆ كورد نه‌كردووه، بۆیه هیچ سوودێكیان بۆ ئێمه نه‌بووه و ئه‌مه‌شی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆنراوه‌ی و شاعیریه‌تی ئه‌سیری كوردپه‌روه‌ر بووه."
به‌م جۆره بۆمان ده‌ركه‌وت كه جگه‌رخوێن شاعیرێكی خه‌باتی كوردایه‌تی بووه‌و له زۆربه‌ی هۆنراوه‌كانیدا داوای هۆشیاركردنه‌وه‌ی لاوی كوردی كردووه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وه‌ییان.
هۆنراوه‌کان
- دیوانی یه‌که‌م "Prîsk û Pêtî"، ساڵی 1945 دیمه‌شق
- دیوانی دووه‌م "Sewra Azadî"، ساڵی 1954 دیمه‌شق
- دیوانی سێیه‌م "Kîme Ez"، ساڵی 1973 دیمه‌شق
- دیوانی چواره‌م "Ronak"، ساڵی 1980 ستۆکهۆڵم
- دیوانی پێنجه‌م "Zend-Avista"، ساڵی 1981 ستۆکهۆڵم
- دیوانی شه‌شه‌م "Şefeq"، ساڵی 1982 ستۆکهۆڵم
- دیوانی حه‌وته‌م "Hêvî"، ساڵی 1983 ستۆکهۆڵم
- دیوانی هه‌شته‌م "Astî"، ساڵی 1985 ستۆکهۆڵم
زمان و فه‌رهه‌نگ
- "Destûra Zimanê kurdî"، ساڵی 1961 به‌غدا
- "Ferheng, perçê yekem"، ساڵی 1962 به‌غدا
- "Ferheng, perçê diwem"، ساڵی 1962 به‌غدا
ئاماده‌کردنی :- گۆران ئاسۆ....