به‌خیریبێن بۆ یانه‌ی بۆنه‌کان Bonekan.Net


.::||[ دواین به‌ژداری ]||::.
slaprogramek bo dabazandne ham... [ انوسه‌ر : dyari - دواین وه‌ڵام : bahroz - ژماره‌ی بینین : 15 ]       »     مه كوكانى نازه ك... [ انوسه‌ر : naza - دواین وه‌ڵام : naza - ژماره‌ی بینین : 13 ]       »     ناوی یاریزانانی ... [ انوسه‌ر : bahroz - دواین وه‌ڵام : bahroz - ژماره‌ی بینین : 17 ]       »     مۆرینیۆ: له‌م وه... [ انوسه‌ر : bahroz - دواین وه‌ڵام : bahroz - ژماره‌ی بینین : 11 ]       »     به‌په‌له‌: رۆب... [ انوسه‌ر : bahroz - دواین وه‌ڵام : bahroz - ژماره‌ی بینین : 16 ]       »     تیر و پشکی خوولی ... [ انوسه‌ر : bahroz - دواین وه‌ڵام : bahroz - ژماره‌ی بینین : 18 ]       »     سێ خانوی سه‌رسو... [ انوسه‌ر : rahand - دواین وه‌ڵام : Zrng_Slemani - ژماره‌ی بینین : 32 ]       »     کابرا و قایش.. [ انوسه‌ر : Zrng_Slemani - دواین وه‌ڵام : Zrng_Slemani - ژماره‌ی بینین : 42 ]       »     وه‌رن منیش بناس... [ انوسه‌ر : rahand - دواین وه‌ڵام : Zrng_Slemani - ژماره‌ی بینین : 34 ]       »     چۆنیه‌تی ناردنی... [ انوسه‌ر : هه‌رمان - دواین وه‌ڵام : Zrng_Slemani - ژماره‌ی بینین : 25 ]       »    



گه‌ڕانه‌وه‌   یانه‌ی بۆنه‌کان > یانه‌کانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر > چیرۆک و ڕۆمان

چیرۆک و ڕۆمان ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌هه‌موو جۆره‌ چیرۆک و ڕۆمانێک به‌مه‌رجێک له‌ قاڵبی ئه‌ده‌بیات لانه‌دات...

زیاد كردنی وه‌ڵام
  #1   G o r a N لێره‌ نییه‌
كۆن 07-19-2010, 02:58 AM
وێنه‌ی ئه‌ندامی G o r a N
گوڵی یانه‌
 
به‌رواری تۆماربوون: Jul 2010
ئه‌ندامی ژماره‌ : 58
به‌شداریه‌كان: 17
سه‌ره‌كی نووسی‌: دایه‌ گیان كرێیه‌كه‌ت به‌ ته‌واوه‌تی‌ دا...!!

ئیواره‌بوو كوڕه‌ بچكۆلانه‌كه‌ سه‌ركه‌وت بۆ ژووری چێشتلینان بۆ لای دایكی، له‌وكاته‌دا كه‌ دایكی خه‌ریكی ئاماده‌كردنی جێشتی ئێواره‌ بوو، كوڕه‌ بچكۆلانه‌كه‌ پارچه‌ كاغه‌زێكی دایه‌ ده‌ستی دایكی كه‌ چه‌ند داواكارییه‌كی تێدا نووسرابوو، پاش ئه‌وه‌ی دایكی ده‌ستی خۆی به‌ به‌روانكه‌كه‌ی به‌ری خۆی وشك كرده‌وه‌، پارچه‌ كاغه‌زه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌.
ئه‌مه‌ش ئه‌م شتانه‌ بوون كه‌ كوڕه‌كه‌ی تێیدا نووسیبوونی‌:
ـ كرێی‌ بڕینی چیمه‌ن و گژوگیا (5) دۆلار.
ـ كرێی‌ خاوینكردنه‌وه‌ی ژووره‌كه‌م له‌م هه‌فته‌یه‌دا (1) دۆلار.
ـ چاودێرییكردنی برا بچكۆله‌كه‌م له‌و كاته‌ی تۆ ئه‌ڕۆیت بۆ كه‌لوپه‌لكڕین (25) سه‌نت.
ـ لابردن و فڕێدانی زبڵ و پاشماوه‌(1) دۆلار.
ـ بۆ به‌ده‌ستهێنانی نمره‌یه‌كی باش له‌ كارته‌كه‌م (5) دۆلار.
ـ خاوینكردنه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی گه‌ڵا و پاشماوه‌كانی حه‌وشه‌ (2) دۆلار.
ـ رۆیشتن بۆ فرۆشگا بۆ كاری‌ تۆ(50) سه‌نت.
سه‌رجه‌می هه‌مووی(14) دۆلار(75) سه‌نت.

دایكه‌كه‌ وه‌ستا و سه‌یری كوڕه‌كه‌ی كرد، كوڕه‌كه‌ توانی هه‌موو یادگارییه‌كانی‌ چاوی دایكی بخوێنێته‌وه‌ كه‌ ده‌دره‌وشانه‌وه‌ له‌ بیر و هزری دایكیدا، دایكه‌كه‌ ده‌ستی دایه‌ قه‌ڵه‌م و پارچه‌ كاغه‌زه‌كه‌ی وه‌رگێڕا یه‌وه و چه‌ند شتێكی تیادا نووسی.
ئه‌مه‌ش ئه‌م شتانه‌ بوون كه‌ تیایدا نووسی:
ـ كرێی‌ ئه‌و (9) مانگه‌ی كه‌ تۆم هه‌ڵگرت و له‌ كاتێكدا تۆ له‌ ناو سكی مندا گه‌شه‌ت كرد و گه‌وره‌بووی (هیچ).
ـ هه‌موو ئه‌و شه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدا هه‌ڵده‌ستامه‌وه‌، چاودێری و دوعام بۆ ده‌كردی (هیچ).
ـ بۆ هه‌موو ئه‌و كاته‌نه‌ی‌ گریاو‌م، هه‌موو ئه‌و فرمێسكانه‌م كه‌ تۆ بووی به‌ هۆی رژاندنیان به‌ درێژایی سا‎ڵ (هیچ).
ـ بۆ هه‌موو ئه‌و شه‌وانه‌ی كه‌ پڕبوون له‌ ترس و هه‌موو ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیانه‌ی رووبه‌ڕووم ده‌بوونه‌وه‌ (هیچ).
كوڕم كاتێك كۆیان ده‌كه‌یه‌وه‌، نرخی تێچوونی خۆشه‌ویستیم بۆت (هیچ).
له‌وكاته‌ی كوڕه‌كه‌ هه‌موو ئه‌و نووسینه‌ی خوێنده‌وه‌ كه‌ دایكی‌ بۆی‌ نوسیبوو، چاوه‌كانی‌ پڕبوون له‌ فرمێسك و گوتی‌: دایكه‌ زۆرم خۆش ده‌وێی‌، پاشان قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی‌ وه‌رگرت و به‌ چه‌ند پیتێكی‌ گه‌وره‌ نووسی‌: دایه‌ گیان كرێیه‌كه‌ت به‌ ته‌واوه‌تی‌ دا.

و. له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: ڕێبوار مسته‌فا شێخ
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
دواین بابه‌ته‌كانم

0 ووشه‌ی خۆشه‌م ده‌وێت به‌چه‌ند زمانێک...!!
0 نووسی‌: دایه‌ گیان كرێیه‌كه‌ت به‌ ته‌واوه‌تی‌ دا...!!
0 جـــگه‌رخـــوێــن...!!!! بـــه‌شی ســــێه‌م و کۆتای
0 جـــگه‌رخـــوێــن...!!!! بـــه‌شی دووه‌م
0 پـــرسیاری گوڵێـــك...!!!

واژووی G o r a N

له‌سایه‌ی عێزه‌تی نه‌فسم سه‌ر دانانه‌وێنم بۆ هیچ که‌سێک، سه‌ربه‌رزم که‌ ناهێڵم ده‌م به‌رم بۆ هیچ ده‌ستی....!!!

وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 07-20-2010, 03:16 AM   #2
به‌ڕێوبه‌ری گشتی یانه‌

وێنه‌ی ئه‌ندامی yad

به‌رواری تۆماربوون: Sep 2009
ئه‌ندامی ژماره‌ : 1
شوێن: سلێمانی
به‌شداریه‌كان: 165
سه‌ره‌كی

وه‌ڵا گۆران گیان سه‌ر سامت کردنین به‌م بابه‌ته‌ جوانانه‌ هیوای ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازم
به‌هیوام به‌رده‌وام بیت له‌گه‌ڵمان
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
واژووی yad

Click the image to open in full size.

ڕادیۆ بۆنه‌کان هاته‌وه‌ خزمه‌تی هونه‌ری کوردی
کاتژمێر

yad لێره‌ نییه‌  
وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 08-09-2010, 06:34 PM   #3
ئـه‌نـدامــی نــــوێ

به‌رواری تۆماربوون: Aug 2010
ئه‌ندامی ژماره‌ : 71
به‌شداریه‌كان: 6
سه‌ره‌كی

گۆران گیان وەک بابەتەکەشت بە کۆپی و پەیست هێناوە ئاماژە بە سەرچاوەکەیشی بدە چاوەکەم
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
واژووی ReZHWaN

به‌خێربێن بۆ یانه‌ی بۆنه‌کان دوای خۆ تۆمار کردن ده‌توانیت لێره‌ واژۆکه‌ت بگۆڕیت

کاتژمێر

ReZHWaN لێره‌ نییه‌  
وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 08-09-2010, 08:34 PM   #4
ئه‌ندامی چالاک

وێنه‌ی ئه‌ندامی Zrng_Slemani

به‌رواری تۆماربوون: Jul 2010
ئه‌ندامی ژماره‌ : 57
به‌شداریه‌كان: 179
سه‌ره‌كی

ده‌ست خۆش بێت گۆران گیان به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئاماژه‌ به‌ و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌یت ئه‌وه‌ باشتره‌
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
واژووی Zrng_Slemani

مــــه‌ڵێ ئـه‌ی خوایــه‌ خه‌مــــێکی گــــه‌وره‌م هـــه‌یه‌ بــڵێ ئــه‌ی خــه‌م خــوایه‌کـــی گــه‌وره‌م هــه‌یــه‌

کاتژمێر

Zrng_Slemani لێره‌ نییه‌  
وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
زیاد كردنی وه‌ڵام

ئامرازه‌كانی بابه‌ت
شێوازه‌كانی نیشاندان

یاسای په‌یام
ناتوانی بابه‌تی نوێ بنووسی
ناتوانی وه‌ڵام بۆ بابه‌ت بنووسی
ناتوانی فایله‌كانت باربكه‌ی
ناتوانی به‌شداریه‌كانت چاك بكه‌ی

BB codeچالاكه‌
خه‌نده‌كان چالاكه‌
كۆد [IMG] چالاكه‌
كۆد HTML ناچالاكه‌

گواستنه‌وه‌ی خێرا


RSS 2.0 XML MAP HTML RSS

كورد دیزاین | kurdDesign

ئێستا كاتژمێر : 12:39 AM به‌كاتی كوردستان


Powered by vBulletin® Version 3.8.4
Copyright ©2000-2009, Jelsoft Enterprises Ltd KD