سكۆلاری بریاری واز هێنانی لە پۆستەكەی دا …
راهێنەری بەرەگەز بەرازیلی یانەی بونیادكاری ئۆزبەكیستان ” لویس فلیپ سكۆلاری ” كە ناسراوە بە فیلی گەورە لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا لە وولاتی ئۆزبەكیستان رایگەیاند كە وازی لە پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە هێناوە …لە درێژەی لێدوانەكەیدا فیلی گەروە ووتی : گرێبەستەكەی من لەگەل بەرپرسانی یانەی بونیادكار بەو جۆرە بوو كە هەموو 6 مانگێك پێویستی بە نوێكردنەوە هەبوو هەربۆیە بریارمدا كە چیتر راهێنەرایەتی ئەو یانەیە نەكەم …راهێنەری ناوبراو لەوكاتەی كە پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەی وەرگرت بۆ ئەو مەبەستە بوو كە بتوانێت هاوكاری ئەو یانەیە بكات لە بەدەست هێنانی یەكەم نازناوی خولی یانە قارەمانەكانی ئاسیا بەلام یانەی بونیادكار لە قۆناغی پێش كۆتایی ئەو قارەمانیەتە مالئاوایی كرد …
سهرچاوه : یاریگا
| واژووی bahroz |
|

|
|