رۆژى سێشه‌ممه 22/3/2011 له هۆڵى رۆشنبیرى سلێمانى، به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له هونه‌رمه‌ندانء شانۆكارانى شارى سلێمانىء چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى شانۆكار كه له شارء شارۆچكه جیاوازه‌كانى كوردستانه‌وه هاتبوون، به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتى رۆشنبیرىء هونه‌ر له سلێمانى چالاكییه‌كانى فێستیڤاڵى سلێمانى بۆ شانۆ كرده‌وه.
فێستیڤاڵى سلێمانى بۆ شانۆ به به‌شدارى 8 تیپء دامه‌زراوه‌یى هونه‌رىء شانۆیى له شارى سلێمانى ئه‌نجامده‌درێتء تیایدا چه‌ند شانۆگه‌رییه‌ك پێشكه‌شده‌كرێتء چالاكییه‌كانى ئه‌م فێستیڤاڵه‌ش هه‌تا رۆژى 27/3/2011 كه ده‌كاته رۆژى جیهانیى شانۆ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى فێستیڤاڵه‌كه هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش سه‌باره‌ت به فێستیڤاڵه‌كه له‌لێدوانێكى به كوردستانى نوێ-ى راگه‌یاند: فێستیڤاڵى سلێمانى بۆ شانۆ له‌میانه‌ى پلانى به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتى رۆشنبیرىء هونه‌رى سلێمانى دێت بۆ بره‌ودان به به‌خششه‌كانى ده‌زگا هونه‌رى و تیپه شانۆییه‌كانى شارى سلێمانى به‌تایبه‌تىء كوردستان به‌گشتى.
بڕیار وایه فێستیڤاڵه‌كه‌مان له‌سه‌ر (3) ئاست به‌ڕێوه‌بچێت، یه‌كه‌میان تایبه‌ت بێت به‌شارى سلێمانى دووه‌میان له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستانء به به‌شداریكردنى به‌رهه‌مێكى شانۆیى یه‌كێك له شاره‌كانى كوردستانى گه‌وره، سێهه‌میشیان له‌سه‌ر ئاستێكى نێوده‌وڵه‌تى.
خۆشبه‌ختانه هه‌موو لایه‌ك به‌په‌رۆشه‌وه به‌پیر ئه‌م فێستیڤاڵه‌وه هاتوون كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبیرىء لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بڕى (133500000) سه‌دو سىءسآ ملیۆنء پێنج سه‌د هه‌زار دینارى بۆ ته‌رخان كردوو.
له كه‌رنه‌ڤاڵى كردنه‌وه‌ى فێستیڤاڵه‌كه‌دا هونه‌رمه‌ندى شانۆكار عومه‌ر دڵپاك په‌یامێكى به‌ناوى شانۆكاره به‌شداربووه‌كانى ئه‌م فێستیڤاڵه خوێنده‌وه‌ء تیایدا هاتبوو:فێستیڤاڵه‌كه‌مان له‌ڕۆژگارێكدا به‌ڕىَ ده‌كه‌وىَ كه ته‌مى نیگه‌رانییه‌ك سیماى شارء خه‌ڵكى شارء به‌شێكى هه‌رێمه‌كه‌مانى داپۆشیوه. بۆ ئێمه ئه‌وه‌ى رووده‌دات له چوارچێوه‌ى داوا ره‌واء لۆژیكییه‌كانى خه‌ڵكدا، پشتیوانى لێده‌كه‌ینء خوازیارین ئه‌و ره‌وشه له پره‌نسیپه‌كانى ناڕه‌زایى مه‌ده‌نیدا بمێنێته‌وه. ده‌سه‌لاتى كوردیش وه‌لامى دروستء رازیكه‌رى بۆ گشت ئه‌و داوا ره‌وایانه هه‌بێتء لێنه‌گه‌ڕىَ چیتر هێڵى سوورى رشتنى خوێنى كورد به ده‌ستى كورد ببه‌زێنىَ.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ئه‌و په‌یامه‌دا هاتووه: ئێمه له جه‌نجاڵترین سه‌رده‌مدا خه‌ریكى شانۆین، نه ده‌توانین دنیا بگۆڕینء نه ده‌توانین كۆمه‌ڵگه هۆشیار بكه‌ینه‌وه. چ درۆیه‌كى گه‌وره‌یه پێمان وابىَ شانۆ ده‌توانىَ كۆمه‌ڵگه بگۆڕىَ، به‌ڵكو ته‌نها ده‌توانىَ جیهانه بچووكه‌كه‌ى مرۆڤ بهه‌ژێنىَ.
له‌و په‌یامه‌دا شانۆكاران پشتیوانى خۆیان بۆ پرۆسه‌ى چاكسازىء زمانى دیالۆگء گفتوگۆ دووپاتكردۆته‌وه‌ء سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ش هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش وتى: فێستیڤاڵى سلێمانى بۆ شانۆ‌و ته‌واوى به‌شدارانى پشتیوانى خۆیان بۆ بنبڕ‌كردنى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى و به‌رقه‌رار كردنى دادوه‌رى كۆمه‌لایه‌تى و پشتیوانیكردنى هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى له هه‌رێمى كوردستاندا دووپاتده‌كه‌نه‌وه. هه‌میشه شانۆ سه‌كۆى داكۆكیكار بووه له ئازادىء مینبه‌رى دیالۆگى شارستانییه، بۆیه ئومێد ده‌كه‌م نمایشه‌كانى ئه‌م فێَستیڤاڵه ئه‌م راستییه دره‌وشاوه‌تر بكه‌ن و له‌پاڵ چڕینیان بۆ ئاسووده‌یى و ئاشتى و یه‌كسانى به‌هره‌و سه‌لیقه‌ى پڕ له داهێنانیان دابگیرسێنن.
دوابه‌دواى ئه‌و مه‌راسیمه‌ش یه‌كه‌مین نمایشى فێستیڤاڵه‌كه هه‌ر له هه‌مان هۆڵ پێشكه‌شكرا، كه شانۆگه‌رییه‌ك بوو به ناوى (دۆزه‌خى سارد) له نووسینى ئازاد سه‌وزه‌ء ده‌رهێنانى هاوڕىَ قادر ره‌شیدء نواندنى (هیوا ره‌ووف، به‌یان زه‌ریفى، ئه‌كره‌م حه‌مه گوڵه، سالار ماهیر، رێباز ره‌ووف، سیڤه‌ر ئومێدء ئاكۆ سدیق).
ئه‌م شانۆگه‌رییه به‌رهه‌مى تیپى شانۆى كوردستان بوو كۆى به‌رهه‌مه‌كه قسه‌كردن بوو له‌كاریگه‌رییه سلبییه‌كانى پاشماوه‌ى جه‌نگء ئه‌و كاره‌ساتء تراژیدیایانه‌ى كه شه‌ڕ له‌دواى خۆى به‌جێیده‌هێڵێت.
دوێنێش 23/3/2011 دوو شانۆگه‌رى دیكه‌ى فێستیڤاڵه‌كه له دوو هۆڵى جیاواز نمایشكرا، یه‌كه‌میان شانۆگه‌رییه‌ك بوو به‌ناوى (گه‌شتێك بۆ به‌هه‌شت) كه به‌رهه‌مى كۆمه‌ڵه‌ى هونه‌ره‌جوانه‌كانى كورد بوو، ئه‌م شانۆگه‌رییه له نووسینى محه‌مه‌د عه‌زیزء ده‌رهێنانى ئاشتى كه‌مالء نواندنى (رێبین محه‌مه‌د، راژان عه‌زیز، شادان عه‌لىء ئارام كه‌مال)بوو. شانۆگه‌ریی دووه‌میش به‌ناوى (نسىَ) بوو كه به‌رهه‌مى تیپى شانۆى هه‌ڵه‌بجه‌ء نووسینى گۆران نامیقء ده‌رهێنانى رێبین مه‌حمودء نواندنى (چاوان خه‌لیل، نوران ئومێد، به‌رهه‌م ره‌شید، رابه‌ر ئیبراهیمء شوان ته‌ها)بوو.
ئه‌مڕۆش 24/3/2011 دوو شانۆگه‌ریى دیكه پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌مجۆره: (كاتژمێر 4ى ئێواره له هۆڵى ته‌وار نمایشى شانۆیى (سمێڵى پاشا) به‌رهه‌مى یه‌كه‌ى هونه‌رى چالاكى قوتابخانه‌كان، نووسینى به‌رزان ئه‌حمه‌د، ده‌رهێنانى مۆفه‌ق عارف لهۆنى، كاتژمێر 6ى ئێواره له هۆڵى ئاماده‌یى سلێمانى كوڕان نمایشى شانۆیى (مردن بۆ دۆزینه‌وه‌ى تۆ) به‌رهه‌مى تیپى نواندنى ئاشتى سلێمانى، نووسینى قاسم به‌كر، ده‌رهێنانى گۆران سه‌رگه‌ڵویی).
ئا/شۆڕش محه‌مه‌د



























