بوختان و تانه و قسه‌ی نا ڕاست وای لێ كردین چیتر بێده‌نگ نه‌بین و ڕاستیه‌كان ئاشكرا بكه‌ین

وه‌لاَمێك بۆ ئه كه‌سه‌نای كه وته‌ی بێ بنه‌ماو نا ڕاستیان له‌سه‌رمان بلاَو كرده‌وه‌و كوێرانه به‌وه تاوانباریان كردین كه ئێمه باوكمان ده‌ركردوه ..بوختان و تانه و قسه‌ی نا ڕاست وای لێ كردین چیتر بێده‌نگ نه‌بین و ڕاستیه‌كان ئاشكرا بكه‌ین ....
من كاردینای سپی (شاعیر و ئه‌كته‌ر)و (كریستاڵ)ئه‌كته‌رو گۆرانی بێژ ,,به ناو خانه‌واده‌كه‌مانه‌وه ئه‌م ڕونكردنه‌وه ئه‌ده‌ین
به‌ڕێزان هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌م تا زۆر ده‌مان ناسن له ڕێگه‌ی به‌هره‌كانمانه‌وه,,ئه‌ی ئه‌وانه‌ش كه له دوره‌وه كوێرانه بڕیار له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن , ته‌نها ئه‌مه ڕاستیه كه ئێسته بۆتان باس ئه‌كه‌م وه‌ك مرۆڤێك پاشان وه‌ك كه‌سێك كه خزمه‌ت ده‌كات به ئه‌ده‌ب و بواره‌كانی هونه‌ر,,به‌ڕێزان ئێمه پێنج خوشكین و دایكێكی میهره‌بان گه‌وره‌ی كردوین و خوێندنی پێ ته‌واو كردوین و به باشترین ڕه‌وشت و كرداری به‌رز په‌روه‌رده‌ی كردوین و پاشان په‌ره‌ی به به‌هره‌كانمانداوه تا وه‌ك ده‌زانن( كریستاڵ )له بواری گۆرانی و نواندن جێ ده‌ستی دیاره‌و خۆشم واته( كاردینا) له هه‌ردو بواری نوسین و نواندندا خزمه‌ت ده‌كه‌م و زۆر جار كوێرانه تانه‌و ته‌شه‌ریان لێداوین چونكه بوێرانه‌و سه‌ربه‌رزانه خزمه‌ت ده‌كه‌ین,,به‌لاَم به‌ڕێزان وا بۆ حه‌وت ساڵ تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر جیابونه‌وه‌ی دایك و باوكمدا له ئه‌نجامی خراپی و بێ سۆزی باوكێك كه هه‌رگیز ده‌ستێكی باوكانه‌ی به‌سه‌ر ڕۆڵه‌كانیدا نه‌هێناوه‌و له ئاستی به‌رپرسیدا نه‌بوه‌و هه‌میشه توند‌و تیژبوه‌و , بێ ویژدانی گه‌یشتبوه ڕاده‌یه‌ك كه ماڵ و منداڵه‌كه‌ی له ماڵ ده‌ر بكات و به قسه‌ی كه‌سه ناكه‌سه‌كانی ماڵ و ژیانی لێ تێكداین و دوای دونیایه‌ك زوڵم لێ‌كردن لێمان له دادگا و له‌لایه‌ن باوكێكی نا باوكه‌وه ئیتر دایكم بڕیاریدا چیتر زوڵمه‌كانی قبوڵ نه‌كات و له‌و ژیانه دۆزه‌خه ده‌رمان بكات و هه‌ر واشی كرد‌و ده‌ست به‌رداری هه‌موو شتێك بوو وه خۆی كرد به قوربانی ئێمه‌و له سفره‌وه ده‌ستمان پێكرده‌وه‌و به هاوكاری كه‌سه‌كانی دایكم خانومان گرت و ماڵێكمان له سه‌ره‌تاوه دروست كرد‌و تا گه‌شتینه ئه‌مڕۆ,,ئه‌و كات كه له‌گه‌ڵ ئه‌و نا باوكه جیابوینه‌وه ئێمه خوێنكاری ناوه‌ندی و ئاماده‌یی بوین و ئێمه هونه‌رمه‌ند نه‌بوین ئه‌و كات تا له‌سه‌ر كاری هونه‌ری جیابوبینه‌وه ئه‌وانه‌ی درۆی له‌و شێوه‌یان بۆمان كرد ته‌مه‌ننا ئه‌كه‌م به‌یه‌ك ڕۆژی ژیان و نه‌هامه‌تیه‌كان و زوڵمه‌كانی له ئێمه كرا تێپه‌ڕن تا فێربن تفه‌نگ به تاریكیه‌وه نه‌نێن ,, دایكم له باوكم جیابوه‌وه له‌سه‌ر توندوتیژی و كه‌مته‌رخه‌می و بێویژدانی ڕه‌زیلی و نا مه‌سئولی نه‌ك له‌سه‌ر هونه‌ر , وه ئێمه ئه‌وكات هه‌موو منداڵ بوین,,من ده‌پرسم ئه‌گه‌ر دایكمان خۆی نه‌كردایه‌ته قوربانی و ئێمه‌ی نه‌گرتایته خۆی و به ڕۆح و ژیانی خۆی په‌روه‌رده‌ی نه‌كردینایه ئێمه ئێسته ده‌بوینه ئه‌مه‌ی كه ئێسته هه‌ین؟یا چیمان به‌سه‌ر ده‌هات؟ئایا ده‌بێت ڕێز‌و ده‌ستخۆشی و ماندو نه‌بون له دایكمان بكرێ یا برینداربكرێ ؟كه به بون و نه بون و به ته‌نها پێنج كچی گه‌وره كردوه به باشترین ڕه‌وشت و كردار و وه وای لێ كردوین جێ ده‌ستمان دیاربێت و به سه‌ركه‌وتویی ببینرێین و ببێته باوك و دایكیان به ته‌نیا, من ئه‌گه‌ر یادگاریه‌كی ئه‌و نا باوكه‌م له‌یاد مابێت ئه‌وه بوه كه هه‌موو شعره‌كانی سوتاندم ,,ئه‌و كات ئێمه هونه‌رمه‌ند نه‌بوین ..ته‌نها من به دزیه‌وه شعرم ده‌نوسی به‌لاَم هه‌موو شعره‌كانی سوتاندم,,وه ئێسته ئه‌و نا باوكه خۆی شعر ده‌نوسێت كام شعر و كام ویژدان؟ئه‌وه‌ی كه سه‌دان تاوانی ده‌رهه‌ق منداڵ و هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌نجامدا بێ خه‌م بۆ خۆی ده‌ژی....وه به‌ڕێزان ئێمه سه‌ربه‌رزین ئه‌گه‌ر چی له خانویه‌كی كرێداو ژیانێكی ساده ژیان ده‌كه‌ین و دونیایه‌ك تاڵی و نه‌بونی و نه‌هامه‌تیمان چه‌شت و تا سه‌ربه‌رزانه بژین و دوربین له توند‌و تیژی و زوڵمه‌كانی ئه‌و نا باوكه,, به‌لاَم ئه‌و نا باوكه‌ی ئێمه كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌نده له ڕوی ماده‌و خاوه‌ن خان‌و ژیانی خۆیه‌تی و ژنی چواره‌می هێناوه‌و ئێسته له مانگی هه‌نگوینیدایه و هیچ خه‌مێكی نیه ئه‌وه نه‌بێت كه ته‌مه‌نی له (1950) وه كرد به (1961) وه له (حمه علی حمه أمین) ه‌وه ناوی خۆی كردۆته (هێمن خورماڵی) تا به‌رده‌وامی به ژیانی بێ ویژدانی و بێ دڵی و پڕ درۆی خۆی بدا..
ئه‌مه‌ی بۆم باسكردن چه‌ند وشه‌یه‌ك بوو له ڕاستی ژیانێكی پڕ زوڵم و مه‌ینه‌تی كه ته‌نانه‌ت ئیمانی خوشكم به‌و منداڵیه‌ی خۆیه‌وه دوای كۆبونه‌وه‌ی دونیایه‌ك خه‌م و ئازار له ده‌رونیدا هه‌ندێكی له‌و خه‌مانه‌ی بۆتان باس كرد به هه‌مان شێوه دوو خوشكه بچوكه‌كه‌شم به هه‌مان شێوه‌ی ئێمه‌ن و ئێمه به‌م شێوه ژیاین ئه‌ژین و خاوه‌نی باوكێی بێ ویژدانی له‌م شێوه بوین..
به‌لاَم ئێمه ئاسوده‌ین ئێسته چونكه دایكێكمان هه‌یه چیایه‌كی بڵنده بۆ ئێمه, ئێمه هونه‌رو ئه‌ده‌ب و خه‌ڵكمان هه‌یه كه لێمان تێده‌گه‌ن و ده‌ستخۆشی له به‌هره‌و تواناكانمان ده‌كه‌ن و هانمان ئه‌ده‌ن به‌رده‌وام بین و كاری باشتر و هه‌وڵی زیاتر بده‌ین...ئه‌وانه‌ش كه به بێ ئاگا له دوره‌وه تانه‌یان لێ ئه‌داین با هه‌ندێك له خه‌مه‌كانی ئێمه ببینن و بزانن ئێمه چۆن گه‌شتوینه‌ته ئه‌مڕۆو تابزانن كه ئێمه گه‌وره‌یی دایكمان وهونه‌ره‌كه‌مان و سه‌ربه‌رزیمان پێناسه‌مانه
کاردینای سپی
بۆنەکان

نووسراوه له لایه‌ن naz, March 05, 2012
نووسراوه له لایه‌ن hiran , January 28, 2012


























