
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه، غه‌مگین كۆساری، كچه بێژه‌ری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات له‌به‌رواری 19/4/2011 وه‌كو بێژه‌ری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی دامه‌زراوه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ش به به‌رێوه‌به‌رانی كه‌ناڵه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه ده‌وامی مامۆستایی هه‌یه و له‌كاتی ده‌وامی خوێندنگادا ناتوانێت به‌وشێوه‌یه ده‌وام بكات، كه ئه‌وان بڕیاری له‌سه‌رده‌ده‌ن، ده‌شڵێت"به‌ڕێزانی به‌رپرس به‌ڵێنیاندا كه له‌وكاته‌دا بۆم چاره‌سه‌ربكه‌ن، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ڵێن شكێنیان كرد و پابه‌ند نه‌بون پێوه‌ی، به‌تایبه‌تی دوای قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كه‌ناڵه‌كه ئه‌وان بڕیاریاندا ئه‌و هاوكارییه بكه‌نه كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌م، كه خۆی له‌خۆیدا غه‌درێكی گه‌وره‌بوو كه سه‌باره‌ت به‌ژنێكی راگه‌یاندنكاری دڵسۆز بۆكاره‌كه‌ی كرا".
غه‌مگین كۆساری، كچه بێژه‌ری به‌شی هه‌واڵ له كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، ده‌شڵێت"منیش ڕازی نه‌بوم و به‌زوڵمم زانی، هه‌ر بۆیه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م خسته‌به‌رده‌می به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵه‌كه هه‌رچه‌ند به‌ڕێزیان سه‌ره‌تا ناڕازی بوون، به‌ڵام سوپاس بۆخودا دواجار ئیمزای له‌سه‌رده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م كرد..".
غه‌مگین، ئه‌و هه‌واڵانه‌ش ڕه‌تده‌كاته‌وه كه به‌هۆی ئیلتیزامی به ئاین وشێوازی جل و به‌رگیه‌وه یان به‌هه‌ر هۆكارێكی دی ده‌ستی له‌كاركێشابێته‌وه، ده‌شیوت"ته‌نها كێشه‌كه ئیداری بوه‌و هیچی تر".
(هـ.ب)
و - بۆنەکان
2012-02-22



























