
لێکۆڵەرەوەیەكی ئەمریكی دەریخستوە كەهاوسەرگیری پڕ ئاژاوەو پڕ کێشەدەوری زۆری هەیە لەتوشبونی خانمان بە نەخوشی ، بەتایبەتی لە ناوەراستی تەمەنیاندا كەزیاتر لەبپاوان ئەگەری دوچاربونیان هەیە بەكێشە تەندروستیەكان لێکۆڵەر (نانسی هنری) لێکۆڵەرەوە لەبواری دەرونناسی ئیكلینیكی لە زانكوی (یوتاه)وتی هاوسەرگیری پڕ لەناخوشی و دل تەنكی لای پیاوان نەبەستراوەتەوە بەهیج جورە نەخوشیەكی جەستەیی بەڵکو لای پیاوان تەنها ئەبیتە هۆی خەموكی.هەروەها وتی كە شەركردن و تورەیی لەنیوان هاوسەرەكاندا دەبێتە هۆی زیادبونی هورمونی دڵەراوكێ لای ئافرەتان كەئەبێتە نەمانی بەرگری بو ئەنسولین لەكوتاییشدا دەبێتە هۆی توش بوون بەنەخوشی شەكرەو نەخوشیەكانی دل.لەو نەخوشیانەش كە هاوسەرگیری پڕ لەناخوشی توشی مروڤی دەكات بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و زیادبونی چەوری لەجەستەدا بەتایبەتی لە دەوروبەری كەمەر و بەرزبونەی ڕێژەی شەكر و جەڵدەی دڵ.لێکۆڵینەوەكە دوباتی دەكاتەوە كە ئافرەتان زۆر زیاتر دوجاری نەخوشی دەبن لەم جورە هاوسەرگیریانەدا توشی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و بێ خەوی و جۆرەها نەخوشی تریان دەكات
ئامادەکردنی : نازە ئەحمەد - بۆنەکان
2012-01-30



























