دوای نمایشكردنی شانۆگه‌ریی (خاتوو ژولیا) له‌فێستیڤاڵی شانۆی سلێمانیدا، كه به‌شێكی زۆری خه‌ڵاته‌كانی برده‌وه، ده‌رهێنه‌ری شانۆییه‌كه بڕیاریداوه، شانۆگه‌رییه‌كه له‌شاری هه‌ولێریش نمایش بكرێت.
(به‌كر ڕه‌شید) ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، شانۆگه‌رییه‌كه له‌فیستیڤاڵی سلێمانیدا، زۆرینه‌ی خه‌ڵاته‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ش كه به‌رهه‌مه‌كه جه‌ماوه‌رێكی زۆر هه‌بووه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌شاری هه‌ولێریش نمایش بكرێت.
به‌كر ڕه‌شید وتیشی:"له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا له‌هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر شانۆییه‌كه نمایش ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌رانی شاری هه‌ولێریش شانۆییه‌كه ببینن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌پێی توانا هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌م شانۆگه‌رییه له‌زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی تری كوردستان نمایش بكه‌ن.
شانۆگه‌ریی خاتو ژولیا له‌نواندنی هونه‌رمه‌ندان (دێرین عومه‌ر، ئه‌ڤین حه‌مه‌نوری، شیلان عه‌بدوڵڵا)یه‌و له‌نوسینی (سترینبێری)و وه‌رگێڕانی (محه‌مه‌د موكری)یه، شانۆگه‌رییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن (به‌كر ڕه‌شید)ه‌وه كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه.
ئا: سالح
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان



























