Saturday, May 19th

Last update05:58:39 PM GMT

 11 میوان له‌ سەرهێڵه‌
:

ئه‌و هۆکارانه‌ی کاریگه‌ری خراپ دروست ده‌که‌ن له‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌رگیریی

پۆستی ئەلیکترۆنی Print

 1- هەڵە کردن لە دەست نیشان کردنی هاوسەر :
واتە مرۆڤ پێویستە مرۆڤ دانا بێت لە ‌هەڵبژاردنی ‌هاوسەر بە هۆی زانینی ڕێژەی گونجانی نێوان خۆی و هاوسەرەکەی لە ڕووی ڕەوشت وهەڵسوکەوتەوە .
٢- بونی جیاوازی زۆر لە تەمەن:
ئەگەر هاتو جیاوازیەکی زۆر هەبێت لە تەمەن لە نێوان هاوسەران بۆ نموونە زیاتر لە ١٠ ساڵ ئەوا ڕێکەوتنی هاوسەری کەمتر دەبێت بەهۆی کەمی توانای لێک تێگەیشتن لە نێوان هاوسەران.
٣-دەست تێوەردانی خزم و کەس لە کاروباری هاوسەران:
ئێمە وەک کۆمەڵگەی رۆژهەڵات کاریگاری زۆری کۆمەڵایەتی لەسەرمانە، وە زۆر جار بەگوێرەی بیرکردنەوەی خەڵک رێ دەکەین و نامانەوێت بۆخۆمان بژین، ئەو کێشاکەی توشمان دەبێت بێ بیرکردنەوە لە ئەنجامەکەی کاری لەسەر دەکەین، بەمەش توشی هەڵەی ژیان دەبین و کە زۆرجار چاکردنەوەی ئەم هەڵانە مەحاڵە، بۆیە پێویستە لە خاوەن ئەزموونەکان پرسیار بکەین بەڵام مەرج نیە وەڵامەکان هەمووی ڕاست بن و چارەسەری کێشەکان بن.
٤- خاو بوونەوەی خۆشەویستی نێوان هاوسەران بەهۆی ڕۆتینی ڕۆژانەوە:
هەروەک چۆن ڕۆتین کاریگەری خراپ و بێزار کەری هەیە لەسەر هەموو شتەکانی ژیانمان بە هەمان شێوەش لەسەر ژیانی هاوسەری کاریگەری هەیە، جا پێویستە بۆ خۆ بەدوور گرتن لەم ڕۆتینە، گۆڕانکاری دروست کەین لە ژیان وەک گۆرینی شوێنی خەوتن، هەفتانە دەرچوونە دەرەوە بە مەبەستی گەشت، سەردانی خزم و کەس…..هتد
٥-خراپی پەیوەندی سێکسی نێوان هاوسەران:
سێکس بە یەکێ لە بنەما گرنگەکانی پرۆسەی هاوسەرگەری دادەنرێت بۆیە کاریگەری زۆری هەیە لەسەر پەیوەندی نێوان هاوسەران، هەر بۆیە کاتێ مرۆڤ تووشی لاوازی سێکسی دەبێت پێویستە بە زوترین کات هۆکارەکەی بدۆزێتەوە بایەلۆژیە یاخود دەروونی بە مەبەستی چارەسەر کردنی بە سەردانی پزیشکی پسپۆر لەم بوارەدا، پێویستە ئەو ڕاستیە بزانیت کە کرداری سێکسی بە تەنها موڵکی تۆ نیەو تێر کردنی هاوسەرەکەشت لە ئەستۆی تۆیە.
٦- بێتوانایی لە هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی ژیان:
ئەمەش زیاتر لای ئەو کەسانە ڕوودەدات کە پشت بەستوون و توانای هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتیان نیە، بە تایبەت ئەوانەی لە تەمەنی هەرزەکاریەوە ژیانی هاوسەری پێکدەهێنن. پێویستە کاتێ مرۆڤ بڕیاری هاوسەرگەری دەدات کامڵ بێت تەمەنی گونجاو بێ و توانای گرتنە ئەستۆی ئەم بەرپرسیارەتیەی هەبێت. چونکە هاوسەرگیری تەنها بۆ سێکس نیە.
٧- هێڵانەوەی کێشەکانی نێوان ژن و مێرد بەبێ چارەسەر:
ژیانی هاوسەری بێ کێشە نابێت، هاوسەری سەرکەوتو ئەوەیە توانای چارەسەری کێشەکانی هەبێت لە کوورت ترین ماوەدا، و نەهێڵێ كێشەکە گەورە بێت و کەڵەکە بێت، چونکە بە کەڵەکە بونی کێشەکان بارەکە ئاڵۆز دەبێت و مێشکی مرۆڤ ماندو دەبێت کاتێ کۆمەڵێ کێشەی بۆ دروست دەبێت و مرۆڤ توشی نا ئارامی دەروونی دەبێت.
٨- دڵ پیسی و گومان:
ئەمە دیاردەیەکی دیارە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا کە بۆتە هۆی لەناوچوونی چەندان کەسی بێ تاوان بە ناوی شەرەفەوە، ئەمەش بەهۆی کاریگەری کۆمەڵگەوە دەبێت، کاتێ مرۆڤ متمانەی تەواوی لا دروست نەبێت نەچێتە ژیانی هاوسەریەوە باشە، چونکە نەبونی متمانە لەناوبەری ڕێزو خۆشەویستی ڕاستگۆییە.
٩- فرە ژنی لای پیاوان:
ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی لاوازی پەیوەندی هاوسەری، چونکە ئەگەر هاتوو پیاو لە یەک ژن زیاتری هەبوو ناتوانێت سۆز و خۆشەویستی بە یەکسانی دابەش بکات بەسەر هاوسەرەکانی، ئەمەش دەبێتە هۆی پشتگوێ خستنی یەکێکیان و توڕە بون و جیابونەوە.
١٠- هاوسەرگیری بە مەبەستی بەدەستهێنانی پارەو سامان:
ئەگەر هاتوو بنەمای هاوسەری لەسەر بەرژەوەندی تایبەت بنیات نرا بێ بوونی خۆشەویستی، ئەوا دوای نەمانی بەرژەوەندیەکە جیابوونەوە ڕوو دەدات بەهۆی زۆری کێشەو لێک تێنەگەیشتن، چونکە بنا‌‌‌‌غەی هاوسەرگیریەکە پتەو نیەو لەسەر بنەمای سۆز و خۆشەویستی و ڕێزگرتنی یەکتری بنیات نەنراوه‌.

توێژەری دەروونی
هۆشدار اسماعیل منصور
زانکۆی سلێمانی- کۆلێژی ئاداب- خانەقین

بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ :

جاری خوێندراوه‌: 355
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
0
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن chawan, September 26, 2011
barasty hamw xalakan rastnw bgra hokari zor ziatrish haia jga lawana dastan xosh babateki grng bw

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy

ته‌ندروستی


راڕایی به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ

راڕایی به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ

زانایان و شاره‌زایانی تایبه‌ت به‌توێژینه‌وه‌ی پزیشكی ده‌ڵێن له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی... [درێژه‌...]

بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟

بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تازه ‌ئه‌وه‌ی پیشانداوه ‌که‌مێشکی ژنان و مێشکی پێاوان دوو... [درێژه‌...]

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیارییه‌كی نوێ

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیارییه‌كی نوێ

ئه‌و ژنانه‌ی لێنۆڕینی مه‌مكیان بۆ كراوه‌ (مه‌مۆگرامم) و به‌هه‌ڵه‌ پێیان وتراوه‌ كه‌... [درێژه‌...]

هونەری


نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت , نوێترین کلیپی لە بۆنەکان ببینە

نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت , نوێترین کلیپی لە...

هونەرمەند (نوری گەرمیانی) ماوەی زۆرە بە شێوەیەكی بەردەوام لە بواری هونەری دا بەرهەمەكانی... [درێژه‌...]

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی سەرەكی فیستیڤاڵی

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی سەرەكی فیستیڤاڵی "بلاک"ی...

كورتە فیلمی "دەنگی باران" لە دەرهێنانی جەلال ساعیدپەنا خەڵاتی سەرەكیی 14مین خولی فیستیڤاڵی... [درێژه‌...]

هونەرمەندی تورک هەزاڵ .. لە کارێکی زۆر کوردیدا لەگەڵ کۆمپانیای ڕایکوالێتی

هونەرمەندی تورک هەزاڵ .. لە کارێکی زۆر کوردیدا لەگەڵ...

بەم نزیکانە کۆمپانیایی ڕایکوالێتی لە درێژەی کارە هونەریەکانیدا ئەم جارە زۆر جیاواز کار... [درێژه‌...]

هەواڵ


ره‌نج سه‌نگاوی‌ چووە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو

ره‌نج سه‌نگاوی‌ چووە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو

لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ره‌نج سه‌نگاوی‌ شاعیر و پێشكه‌شكار رایگه‌یاند كه‌... [درێژه‌...]

کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ به‌رانی هۆلندا مانیان گرت

کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ...

په‌نابه‌رانی عێراقی (کورد و عه‌ره‌ب) له‌ هۆلندا له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچ... [درێژه‌...]

داخڵبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ 12 ئاماده‌یی‌ وه‌ك خۆیه‌تی‌‌و گشتی نییه‌

داخڵبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ 12 ئاماده‌یی‌ وه‌ك...

دوا به‌دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ داخڵبوونی‌ خوێندكارانی‌ 12... [درێژه‌...]

ده‌توانن لێره‌وه‌ گوێ بیستی ڕادیۆ ببن دوور له‌ ماڵپه‌ڕ Winamp windows Media Player Real Player QuickTime Web Proxy