
دوو ڵێكۆڵینەوەی تازە ئەوە دەسەلمێنن كەبروایەكی ههڵه لەنێوان خەلك بڵاوە كەدەڵێن خواردنەوەی گازی بێ شەكر دەبێتە هۆی دابەزاندنی ( كێش ) بەڵكو بەپێچەوانەوە دەبێتە هۆی زیادكردنی كێش و ژیانی تەندروستی زۆری هەیە .ڵێكوڵەرەوەكانی ناوەندی تەندروستی زانستی و پزیشكی زانكوی تكساس لەشاری (سانت انگونیو) ئاشكرای كردوە ئەو كەسانەی دەڵێن رۆژانە 2 قوتو یان زیاتر خواردنەوەی گازی بێ شەكریان خواردوتەوە كێشیان زۆر زیاتر زیادی كردوە لەو كەسانەی كە ئەم خواردنەوانە ناخونەوە بەرێژەی (6) جار زیاتر، لێكولەرەوە(هیلین هازودا) ئاماژەی بەوەدا كەبانگەشە كردن بۆ ئەم خواردنەوە گازیە بێ شەكرانە كارێكی خراپەو زۆر هەڵە و نەگونجاوە چونكە هەرچەندە ئەم خواردنەوانە(یەكەی وزەی گەرمی)تیدا نیە بەلام زیانی زۆریان هەیە بۆ تەندروستی،كاتێك لێكولیەنەوەیان كرد لەسەر 474 كەس كەخواردنەوەی گازی بێ شەكریان خواردوتەوە لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا تێبینی ئەوەیان كرد كێشیان بەرێژەی %70 زیاتر زیاكردوە وەك لەكەسانی تر.
هەروەها لێكولینەوەی دووەم لەسەر كومەلێك مشك كراوە كە بۆماوەی 3 مانگ شیرینیە بێ شەكرەكان یان جێگرەوەی شەكریان پێ دراوە رێژەی شەكر لەخوینیاندا زۆر زیادی كردوە ئەمەش ئەگەری توش بوونیان بەنەخوشی شەكرە زیاد دەكات ئەم تاقیكردنەوەیە بو مروڤیش هەمان ئەنجامی دەبێت. جاتكایە با زیاتر ئاگاداری تەندروستیمان بین و بەهەمو شتێكی بانگەشە بۆكراو بڕوا نەكەین تاوەكو زیان بەتەندروستیمان نەگات
ئامادهکردنی : نازدار - بۆنهکان



























