هەرچەندە شەكر تامێكی خۆشی هەیەو جەستەمان تارادەیەك پێویستی پێی هەیە بەڵام لەگەل ئەوەشدا كاریگەری خراپی لەسەر پێستی دەم وجاو هەیە چونەكە زۆر خواردنی شەكر دەبێتە هۆی كۆبونەوەی چەوری لەژێر پێستدا ئەمەش وادەكات ڕووخسارمان بشێوێت و جوانی نەمێنێت وەكو كەسێكی بەتەمەن دەربكەوین هەروەها دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش بەشێوەیەكی بەرچاو بۆ ئەوەی رزگارمان بێت لەبری زیادەی شەكری لەناو جەستەماندا پێویستە جەند خاڵێكی زۆر سادەو ساكار رەچاو بكەین.
1-زۆر خواردنەوەی ئاوی كانزایی.
2-كەم كردنەوەی خواردنەوەی گازی جونكە برێكی زۆر لەجورێك شەكری تێدایە كەناسراوە بە(شەكری گەنمەشامی فرەگتوز بەرز)كەزۆر زیان بەخشەو دەبێتە هۆی كۆكردنەوەی چەوری ژیر پێست
3-زۆر خواردنەوەی شەربەتی میوەی سروشتی چونكە میوە برێكی كەم شەكرو یەكەی ووزە بەخشی تیدایە.
4-كەمكردنەوەی شیرینی خواردن جا هەرچی جۆرێك بێت وەك كێك یان پاقلاوە یان نوقول وە جێكرتنەوەی ئەمانە بە میوە چونكە میوە برێكی باش لە ڤیتامین و كانزاكان و ریشالە خوراكیەكانی تێدایە كەزۆر سوودمەندە بۆ تەندرووستی هەموو جەستە وەبەتایبەتیش پێست
ئامادهکردنی : نازدار - بۆنهکان



























