- یادگار عمر ( یادگار جاف ) بێژه‌رێكی ڕۆح سوك و سه‌ركه‌وتوی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له
بواری ڕاگه‌یاندندا ماندو نه‌ناسانه كار ده‌كات، یادگار هه‌میشه هه‌وڵی داوه له‌كاره‌كه‌یدا شێواز‌و ستایڵی خۆی هه‌بێت ودور له لاسایی كردنه‌وه كار بكات،
یادگار به‌ده‌ر له كاری بێژه‌ری به‌رده‌وام كاری رێكخراوه‌یی كردوه‌و، بۆ یه‌كه‌م جار له رێگه‌ی خوێندكارانه‌وه ده‌ستی به كاری راگه‌یاندن كردووه، له چاوپێكه‌وتنێكی سایتی واڵاپرێس یادگار به‌م شێوه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داونه‌ته‌وه ، بۆنه‌کانیش به سوپاسه‌وه بڵاوی ده‌کاته‌وه
یه‌كه‌م ویستگه‌ی كاری راگه‌یاندنت له كوێوه ده‌ستی پێكرد؟
له رادیۆی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور بوو كه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چونه ناو كاری راگه‌یاندنم، هه‌ڵبه‌ت له‌و رادیۆیه له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵیك پێكه‌وه كارمان ئه‌كرد، سه‌ره‌تا وه‌ك مۆنتێر پاشان وه‌ك بیژه‌ر 4 ساڵ به‌رده‌وام بووم.
دواتر له رێگه‌ی ره‌حمه‌تی كاك ئازاد خانه‌قینیه‌وه له رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان بۆماوه‌ی 7 ساڵ كاری بێژه‌ری و مۆنتێریم كردووه، هه‌میشه یه‌كێك بووم له هه‌وادارانی ده‌نگی فه‌رهاد سه‌نگاوی.
ئێزگه چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ژیانی تۆ هه‌یه؟
ژیانی ئێزگه به‌رده‌وام له یاده‌وه‌ری مندا به زیندوی ده‌مێنێته‌وه و هه‌میشه خۆم به قه‌رزاری ئه‌زانم.
له‌م بار‌و دۆخه‌ی ئێستای كوردستا ن و له‌ناو ئه‌م ململانێ سیاسیه‌دا روڵی راگه‌یاندن چون ئه‌بینیت؟
خوشبه‌ختانه راگه‌یاندن له كومه‌ڵگه‌ی ئێمه كاریگه‌ری زۆری هه‌یه, ئه‌مه چانسێكی باشه تا بتوانیت كاریگه‌ری باشت له‌سه‌ر ئاراسته كردنی خه‌ڵكی هه‌بێت به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا راگه‌یاندنی كوردی توانیویه‌تی ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی هه‌بێت ؟ بێگومان نه‌خێر.
چونكه راگه‌یاندنی كوردی ئه‌وه‌نده كلاسیكه ناتوانێت ئامانجه‌كه‌ی خۆی بپێكێت، كه ئه‌مه‌یش مایه‌ی نیگه‌رانیه , چه‌ن ده‌قه‌یه‌ك سه‌یری هه‌ركه‌ناڵیكی بیانی بكه‌یت چه‌ندین زانیاری وه‌رده‌گریت به‌ڵام چه‌ند كاتژمێرێك ته‌ماشای كه‌ناڵه‌كانی خۆمان بكه نه‌ك زانیاری وه‌ر ناگریت به‌ده‌ست زانیاری ناراسته‌وه ماندو ده‌بیت, چونكه نه‌توانراوه سود له خه‌ڵكی ژیر‌و ته‌كنه‌لوژیاو گورانكاریه‌كانی دنیا ببینرێت، له‌وه‌ش سه‌یرتر هه‌ركه‌س بیه‌وێت ده‌توانێت ببێته كادری راگه‌یاندن به‌بێ هیچ فلته‌رێك , بۆنمونه هه‌ندێك بێژه‌ر هه‌یه ئه‌گه‌ر (ئوتو كیو)ه‌كه‌ی به‌رده‌می بكوژێته‌وه مه‌گه‌ر گۆرانی بڵێت ئه‌گینا ناتوانێت كۆنتروڵی بكات. ئیتر نازانم به‌رهه‌می ئه‌وانه ئه‌بێت چی بێت...
یه‌كه‌م وێستگه‌ی كاركردنت له تی ڤی كه‌ناڵی كوردسات بو بۆ به‌رده‌وام نه‌بویت له‌و كه‌ناڵه؟
به‌ڵی نزیكه‌ی ساڵ و نیوێك له كه‌ناڵی كوردساتی خۆشه‌ویست كارم كرد وه‌ك بێژه‌ر وه‌رگیرام، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه كاری هه‌واڵ سازیی و به‌رنامه ده‌نگ و دیكۆمێنتاریم ئه‌كرد, هۆكاری واز هێنانیشم له‌كوردسات به‌هۆی كابرایه‌كی نه‌خۆشه‌وه بوو كه ئه‌یویست ئێمه بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆی به‌كاربێنێت هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌مان پێ قبوڵ نه‌كرا و ئیداره‌ی كوردساتیش وه‌ك پێویست نه‌بوو، له‌گه‌ڵ چاره‌كردنی كێشه‌كه بۆیه واباشتر بوو ئێمه له‌وی نه‌مێنین، وه من ئێستاش كوردساتم خۆشه‌وێت و به‌هی خۆمی ده‌زانم، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێك كێشه‌ی شه‌خسییه‌وه نه‌متوانی له وكه‌ناڵه به‌رده‌وام بم و چوومه سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌م) .
ئه‌كرێت بزانین ئه‌و كیشه‌یه چی بو ؟؟؟
نا ئه‌وه له كاتی خۆی باسی ئه‌كه‌م .
ناوبانگ لای تۆ چی ده‌گه‌یه‌نێت ؟ خۆشه كه‌سێك ناوبانگی هه‌بێت؟
هه‌میشه مروڤه‌كان هه‌موو هه‌ڵپه‌یه‌كیان چه‌نێك بۆ رایی كردنی كاره هێنده‌ش بۆ په‌یدا كردنی ناوبانگه, زۆر جاریش جۆری ئیش كاریگه‌ری ده‌بێت، بۆ په‌یدا كردنی ناوبانگ به‌تایبه‌ت بواره‌كانی راگه‌یاندن و روژنامه نوسی به‌ڵام زۆركه‌سیش ناتوانن سود له‌و فرسه‌ته وه‌رگرن و وه‌ك خویان ده‌مێننه‌وه, من خۆشی و ناخۆشی ناوبانگ به به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌وه ده‌بینم كه تا چه‌ند ئه‌و سیفه‌ته بۆ كاری گشتی به‌كاردێنێت، یان تا چه‌ند ئه‌یخه‌یته خزمه‌تی خه‌ڵكو ئیشه‌كه‌ته‌وه ئه‌گینا ناوبانگی بێ به‌رهه‌مم بۆ چیه.
له فیستیڤالی ئێل به‌گی جاف ده‌وری دیارت هه‌بوو بۆچی مه‌به‌ستیك ئه‌مه‌ت كرد؟
جاف هۆزێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ری ئه‌م وڵاته‌یه به سه‌دان هه‌زار مه‌زه‌نده ده‌كرێن چه‌ند ساڵێكه فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن بۆ ئه‌مساڵ، منیش ئه‌و شه‌ره‌فه‌م پێ به‌خشرا له لیژنه‌ی باڵای فیستیڤاڵ بم و سه‌رپه‌رشتی چالاكیه‌كان و راگه‌یاندی فیستیڤاڵه‌كه‌م ده‌كرد منیش و هاورێكانم مه‌به‌ستمان بو فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ جیاوز بێت له ساڵانی پێشتر هه‌م له‌روی به‌شداری خه‌لكو هه‌م له‌روی چالاكیه‌كانه‌وه خۆشبه‌ختانه واش ده‌رچو كه چه‌ندین كه‌ناڵی جیهانی گرنگیان به فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ دا, ئامانجی ئێمه گرنگیدانه به‌دابونه‌ریتو كلتور‌و كه‌له‌پوری كوردی، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ڵێن زیندوو كردنه‌وه‌ی خێڵ گه‌رای بیت, وه بۆ ساڵی ئاینده به فورمێكی جیاوازتره‌وه فیستیڤاڵ ده‌كه‌ینه نێوده‌وڵه‌تی و ده‌یان گروپی بیانی كلتوری بانگ ده‌كه‌ین , هه‌ر بۆ زانیاری هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه ئێلبه‌گی جاف واته خێلی جاف به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئێلبه‌گی شاعیرێكی مه‌زنی كورده‌و سه‌دان ساڵ پێش ئێستا ژیاوه‌و به پێشبینی كردنی روداوه‌كان ناسراوه فیستیڤالًیش به‌ناوی ئه‌و شاعیره‌وه‌یه.
له‌روی سیاسیه‌وه روبه‌روی هیچ كیشه‌یه‌ك بویت له‌م دوخه‌ی ئیستادا؟؟؟
به‌داخه‌وه هه‌ندیك هه‌وال هه‌یه كه ده‌یخوینیته‌وه هه‌ندیك كه‌س رقی لیت ئه‌بیته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی تو هه‌واله‌كه‌ت نوسیبیت ,هه‌لبه‌ت من كادری یه‌كیتیم و باوه‌ریشم به‌وه هه‌یه كه ده‌یكه‌م و ده‌یڵیم به‌لام ئه‌وه سیاسه‌تی( تی ڤی )یه‌و( تی ڤی) یش كه‌ناڵیكی حیزبیه‌و شه‌رت نیه هه‌موهه‌والیك به‌دلی هه‌ندیك خه‌لكی بن به‌تایبه‌ت كومه‌لگه‌ی ئیمه دابه‌شی سه‌ر چه‌ند ئایدیا‌و بیری جیان, جار جار توشی سه‌ریشه ئه‌بین به‌لام تیگه‌یشتنم هه‌یه بو ئه‌و عه‌قلانه‌ی ئه‌وكارانه ئه‌كه‌ن گوییان په ناده‌م ,له‌هه‌لمه‌تی هه‌لبژاردنی پیشو ژماره تیلیك زور ناره‌حه‌تی ئه كردم داوام له‌سه‌ر تومار كرد كه دوزرایه‌وه گه‌نجیك بو گوران هانیان داب‌و ئه‌وه بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له تی ڤی قسه‌م به گوران كردوه به‌دبه‌ختێك بو وازم لێهێنا .له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یش پشتگیری‌و پشتیوانی زوری خه‌لك هانم ئه‌دات به‌رده‌وام بم و كۆڵ نه‌ده‌م ....
راگه‌یاندن چی به‌تۆ به‌خشی؟
جیا له لایه‌نه مه‌عریفی و فكریه‌كه‌ی كه به‌ئاگات ده‌كات له‌هه‌مو گورانگاری و روداوه‌كان , راگه‌یاندن خوشه‌ویستی وه‌رێزی خه‌ڵكی پێبه‌خشیوم كه له ماوه‌ی 14 ساڵی كار كردنم ئه‌وه گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته بۆم و نامه‌وێت له‌ده‌ستی بده‌م .....
ئایا ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له‌به‌رده‌م كچێكدا هه‌یه بۆ كاری بێژه‌ری بۆ كوریش وایه؟
نه‌خێر كورَ كێشه‌ی نیه هه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ندێك ئازادیت به‌ر ته‌سك ده‌بێته‌وه, به‌ڵام ئه‌م كومه‌ڵگه‌ی ئێمه ئه‌وه‌نده غه‌ریبه له‌ناخه‌وه به‌زه‌یم به هاوپیشه كچه‌كانمدا دێته‌وه.
تۆ كورێكی قۆزیت تا چه‌ند گرنگی به روخسار‌و رێك پۆشی ده‌ده‌یت ؟
ئه‌وه‌ی راستی بێت زۆر نا .
به‌ینت له‌گه‌ڵ كچان چونه؟؟؟
به‌گشتی به‌ینم له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س باشه به‌تایبه‌ت كچان.
پێت وایه جوانی روخسار بۆ پیاوی بێژه‌ریش مه‌رج بێت ؟؟؟
له‌روژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌گشتی له میدیاكان ئه‌و حسابه هه‌یه، ئه‌و بێژه‌رانه‌ی جه‌ماله‌تیان هه‌یه له‌كه‌ناڵه‌كانه‌وه زیاتر داوا ئه‌كرێن.
به‌كام له بێژه‌ره‌كانی كورد‌و عه‌ره‌ب سه‌رسامیت؟؟
له كه‌ناڵه كوردیه‌كان هه‌ندێك بێژه‌ری باش خه‌ریكه ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام به كه‌سیان سه‌رسام نیم , به‌گشتی بێژه‌ره‌كانی العربیه و پاشان الجزیره سه‌ركه‌وتون و ئێمه ده‌توانین سود له سه‌لیقه‌و توانای ئه‌وان ببینین ...
كۆچه‌ر عومه‌ر/



























