سلێمانی یادی رۆژی جیهانی شانۆ دەكاتەوە
لەرۆژی جیهانی شانۆدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی- بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی سلێمانی مەراسیمێكی رێزلێنان سازدەكاو تێیدا كۆمەڵێك كەسی ماندوو خەڵات دەكات.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ، كاتژمێر 4ی ئێوارەی 27/3/2011 بەڕێوەبەرایەتی شانۆی سلێمانی خەڵاتی ساڵانەی بابان دەبەخشێتە ژنە شانۆكارێك و پیاوێكی شانۆكار، هەروەك كۆمەڵێك مامۆستای شانۆكاری باخچە ساواكان خەڵات دەكەن.
هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە كە بەڕێوەبەرایەتی شانۆی سلێمانی پیرۆزبایی لەگشت شانۆكاران دەكات بە بۆنەی ئەم رۆژە پیرۆزەوە.
مەسعودی مەلا هەمزە / ماڵپهری بۆنهکان



























