توێژه‌رانی بریتانی رایانگه‌یاند, تا 10 ساڵی ئایینده، مرۆڤه‌كان ته‌نها له رێگای خواردنی "حه‌بێك" رۆژانه ده‌توانن بۆ هه‌میشه به گه‌نجی بمێنه‌وه. به پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "زیی نیوز"، زانایایه‌كی بریتانی له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه كه ئه‌و ده‌رمانه گه‌نج كه‌ره‌وه‌یه، ده‌رمانێكه بۆ هه‌تا هه‌تایه یارمه‌تی گه‌نج مانه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌دات و تا 10 ساڵی ئایینده ده‌كه‌وێته به‌ر ده‌ستی هه‌مووان. پرۆفیسۆر لیندا پاتریێ پسپۆری بواری ژێنتێكی پیری له كۆلیژی له‌نده‌ن له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، زانست به خێراییه‌كی زۆر له به‌ره‌و پێشچوون دایه كه ده‌كرێت به‌م زووانه به سه‌ر زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی سه‌رده‌می به‌ساڵاچووندا زاڵ بێت.
به ووته‌ی ئه‌و زانایا تا 10 ساڵی ئایینده مرۆڤه‌كان ته‌مه‌نی 30 ساڵ به دواوه به خواردنی ته‌نها حه‌پێك له رۆژێكدا، دوور ده‌كه‌ونه‌وه له هه‌موو جۆره نه‌خۆشییه‌كی جه‌سته‌یی و مێشكی وه‌كو جه‌ڵته‌ی دڵ، ئالزه‌هایمه‌ری كاتی به‌ساڵاچووندا.
توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه پیشانی داوه كه به خواردنی ئه‌و حه‌په، پێست و موو، دره‌وشاوه‌یی و جوانی خۆی ده‌پارێزیت.
رێبوار حه‌مه‌د / ص . س - PNA



























