لەپاش یەكەم خۆشەویستی هۆنراوەیەکی (یاسین محمد)ە لەلایەن خۆیەوە دیارییە بە خوێنەرانی بۆنەکان

لەپاش یەكەم خۆشەویستی
لێم مەپرسە بۆچی وابوو ؟
بۆ شێوابوو؟!
ئەو شیعرانەی كەبۆم ناردی !
لەپاش ژووان و یەكەم دیدار
لەپاش جەژنی لەدایكبوون
لەپاش یەكەم خۆشەویستی .
ئازیزەكەم كاتێ كەمن دەستم پێكرد
كەسەرەتای شیعرم نووسی
سادە و ڕەوان ، سووك و ئاسان
پێنووسەكەم خۆی ئەڕۆیی .
لەپڕێكدا باری قورس بوو نووكی شكا
خەیاڵ پەرت بوو
هێندەم زانی لەسەر تا خوار
ووشە ووشە لێكترازا
بەڵام بۆیە كۆڵم نەدا
بۆیە بەو شێوە بۆم ناردی
گوزارشت بوو لەشێواوی و شپرزەیی
پاش دابڕان
لەپاش یەكەم خۆشەویستی .
........
بۆنەکان
2012-01-05
21:59:31



























