زاگرۆس : ئەگەر ستایلێکی نوێ پێشکەش نەکەم کەوابوو پێویست ناکات کارێک دووبارە بکەمەوە کە هەبێت

کچه شانۆکارێک هه‌میشه به دیمه‌نه‌کانی و یستویه‌تی بۆ هۆلندی و ئه‌وروپیه‌کان رون بکاته‌وه که گه‌نجانی کوردی کوردستان هه‌میشه خاوه‌ن به‌هره و توانای خۆیانن . پراو پر به‌کاری شانۆ توانیویه‌تی حه‌ق بداته ئه‌و ده‌ورانه‌ی که‌پێی ده‌سپێردرێت بۆیه له ناخی زاگرۆس دا هه‌میشه هه‌ستی به به‌هره‌یه‌کی تر کردوه ئه‌وه‌یش گۆرانی وتنه ، ئه‌م کچه گه‌نجه که له هۆلندا ده‌ژیت و خاوه‌ن چه‌ند به‌هره‌یه‌کی هونه‌رییه به‌باشمان زانی توانا و چالاکی ده‌ربخه‌ین ، زاگرۆس خاوه‌ن ده‌نگ و ستایلیکی جیایه و ده‌یه‌وێت تێکه‌ڵمان بکات له‌گه‌ڵ ئاواز و گۆرانی به هه‌سته ناسکه‌که‌ی ئیستاش چاوه‌رێی به‌رهه‌مه‌که‌ین ، به‌خۆشحالیه‌وه وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه‌ی دایه‌وه و لیمان پرسی "
بۆ له‌شانۆوه بۆ گۆرانی ووتن؟
زاگرۆس :پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌کاری شانۆ بکه‌م من به‌نیازی گۆرانی ووتن بووم و به به‌رده‌وامی به‌شداری چه‌ندین فیستیڤاڵ و چالاکیه هونه‌رییه‌کانم کردووه به گۆرانی ووتن .
ئه‌ته‌وێت به گۆرانی ووتن چی ده‌ربخه‌یت ؟ هه‌ست ده‌که‌یت به گۆرانی ووتن خۆت بدۆزیته‌وه‌و خه‌ڵکیش له خۆت ڕازی بکه‌یت؟
زاگرۆس :به گۆرانی ووتن ئه‌مه‌وێت تواناکانم ده‌ربخه‌م له بواری هونه‌ردا . زۆر به ئاسانی له گۆرانی ووتن دا خۆم ئه‌دۆزمه‌وه چونکه هه‌م هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ئه‌که‌م و هه‌م خزمه‌تی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌م ئه‌که‌م .
تۆش وه‌ک هه‌ندێک له گۆرانی بێژه‌کان به‌جلی(ئیغرا)ئه‌ته‌ویت جه‌ماوه‌ر بۆ خۆت دروست بکه‌یت؟
زاگرۆس :نه‌خێر... جونکه جه‌ماوه‌ری هونه‌ردۆست به‌جل و به‌رگ دروست ناکرێت ، من له‌گه‌ل ستایلی گۆرانیه‌کانم جل و به‌رگ ئه‌پۆشم.
ئیستا ده‌یان گۆرانی بیژی کج هه‌ن که گۆرانی ده‌ڵین زۆربه‌شیان ده‌نگیان له‌یه‌ک ده‌جێت و یه‌ک ستایلیان هه‌یه ؟ ئایا تۆش به‌هه‌مان ستایلی ئه‌وان کارده‌که‌یت ؟
زاگرۆس :من ستایلی خۆمم هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مێکی نوێ و توانایه‌کی جیا پێشکه‌ش نه‌که‌م که‌واته پێویست ناکات کاریک دوبار بکه‌مه‌وه که له کاتیکدا ئه‌وکاره هه‌بێت ،من ده‌نگم جیاوزه و له دوارۆژدا ئینشه‌الله توانای ده‌نگم زیاتر ده‌رئه‌خه‌م له به‌رهه‌مه‌کانمدا .
کێ هاوکاری به‌رهه‌م هێنانت ده‌کات له‌روویی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه ؟
زاگرۆس :باوکم هاوکاری زۆرم ده‌کات وه‌ک به‌رێوه‌به‌ری کاره‌کانم وه بۆ هه‌موو شوێنێک له‌گه‌لم دایه ، له‌روی مادیشه‌وه هه‌موو سه‌رفیات و مه‌سروفاتی له سه‌ر ئه‌رکی خۆمه به‌بێ هاوکاری هیج لایه‌ن و سپۆنسه‌ریک .
چ هونه‌رمه‌ندیک زیاتر کاریگه‌ری هه‌یه‌له‌سه‌رت ؟
زاگرۆس :سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌نده نه‌مر وگه‌وره‌کانی کورد کاریگه‌ریان هه‌یه به‌سه‌ر مه‌وه ، هه‌میشه‌ش سود له هونه‌ری فۆلکلۆر وه‌رده‌گرم .
ئه‌وگۆرانییه‌یی به‌نیازی به‌رهه‌می بهینیت بۆکیت وتوه ؟
زاگرۆس :ناوه‌که‌ی جاری ئاشکرا ناکه‌م ، گۆرانیه‌که‌م له هۆنراوه‌ی باوکمه وه‌باس له‌روخساری کورێک ده‌کات که چۆن جوانی ئه‌وکوره سه‌رنجی منی بۆ خۆی راکێشاوه .
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it
شاخه‌وان ئه‌کره‌م _ بۆنەکان - هۆڵندا




www.bonekan.net

نووسراوه له لایه‌ن miran jawazi, March 09, 2012
نووسراوه له لایه‌ن karzan kanabe, December 22, 2011




























